کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یارمەتیەكانتان كێ دەگرێتەوە؟!

Thursday, 02/07/2009, 12:00


بەمەبەستى رازیكردنى خەڵك و خۆشەویست بوون و گەرانەوەى متمانەى یەكێتى لەناو كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان ملێۆنەها دۆلار تەرخانكراوە جگە لەسەیارەو ئەرزەو دەمانچەو لاپتۆپ و شتى تر . بەڵام كێ سوودمەندە لێى ؟! ئەوەى جێگەى باسە لەناو گەندەڵیدا گەندەڵتر دروست بووە ئێمە لەسنورى راپەرین ئاگادارین كێ سوودمەندى سەرەكیە . ئەو پارەى تەرخانكراوە بەمەبەستى كۆكردنەوەى دەنگ پارەیەكى كەم نیە و پارەى خۆیان نیە ئارەقیان پێوە نەكردووە بەڵكو پارەى دزراوى خەڵكى دەنگ كپکراوى كوردستانە بەشێكى زۆر كەم دەدەن بەهەژاران وكەم دەرامەتان بەڵام سەد قات وهەزارقات زیاتر دەدرێت بەمەسئولەكان پیاوە پەمەیى یەكە و مستەفا چاورەش كە لە میوانخانەى بیتوێنن دەبینین شەوو رۆژ خەڵك لەپێش دەرگا وەستاون بەمەبەستى ئەوەى هاوكارى بكرێن بەڵام كەمێك لەو خەڵكانە رێگەیان پێدەدرێت كەبچنە ژورەوە كە دەچنە ژورەوەش برێكى كەم پارەیان پێدەدەن و نمونە سەد هەزارو دووسەد هەزار بەڵام ئەگەر مەسئولێك بچێت ئەوا بەملیۆن پارەى پێدەدەن ئێمە لەنزیكەوە دەزانین بگرە گوێمان لە گلەیى خەڵكانیش بووە كەچونەتە ئەوشوێنە بۆماوەى چەند كاتژمێرێك لەپێش دەرگا لەبەر ئەوگەرمایە وەستاون بەڵام كە هاوكارى كراون برێكى كەم پارەیان وەرگرتوە كەئەمەش واى لەو خەڵكە هەژارانە كردووە كە بێزارى خۆیان دەرببرن بەم كارانە چونكە ئەوان دەڵێن ئێمە ئەگەر هەژار نەبین و زۆر پێویست نەبین هەرگیز دەرگاى هیچ شوێنێكى هاوشێوەى ئەو شوێنانە تاریك ناكەین كەچوینەتە ئەوشوێنەش ئەگەر بمانزانیبایە ئەوبرەپارەكەمە مان پێدەدەن هەرگیز نەدەچوین !! ئەو جیاوازیە كاردانەوەى خۆى هەیە لە بەمبەر خەڵكى هەژار و چەندینیان پێشتر زۆر گەشبین بوون و لیستى كوردستانیان لا مەبەست بووە بۆ دەنگ پێدانیان بەولیستە پاش ئەو جیاوازیانەى كەبەدیانكردووە ئێستا ئامادەنین كە بەهیچ شێوەیەك دەنگ بدەن بەلیستى كوردستانى . شایانى باسە لەمیدیاكانیان گەشبینى تەواو دەخەنە بەرچاوى خەڵكى كوردستان كەخەڵكى پشتیوانى لەلیستى كوردستانى دەكەن بەڵام بەپێچەوانەوەیە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە