کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نازیلا ... ڕۆمانە جوانەکەی خێڵانی

Thursday, 15/05/2014, 12:00

2311 بینراوە


ڕۆمان جیهانێکی جوان وفراوانە.کێ دەتوانی لەنێو ئەو دونیا جوانەدا جوانیەکان جوانترببینێ . ئەوە ڕۆماننوسە ڕەنگەجوانەکانی ژیان بەجوانی دەهێڵێتەوە لەکاڵببوونە و مردن دەیانپاریزێ . بۆیە هەموو نوسەریك ناتوانی ڕۆمان بنوسێ.
خانمی چیرۆکنووسی کەنەدی(ئەلیس مۆنڕۆ)هەڵگری خەڵاتی نۆبل بۆئەدەب 2013. لێانپرسی بۆ تا ئێستا هەوڵی نووسینی ڕۆمانی نەداوە . ووتی ڕۆماننووسین ئەو دنیاییە من ناتوانم پێبگەم ئەمە ڕاستیەکی جوانە.
چۆن میژوونووس بە نووسینەوەی ڕووداوەکانی میژوو . میژوو لە مردن دەپارێزێ نووسەری ڕۆمانیش ئەو کارەدەکات . لێ جیاوازی لە نیوان مێژوونووس و ڕۆماننوسدا ئەوەیە میژوونوس ناتوانی پەنا بۆ خەیاڵ بەری . ناتوانی بەئارەزوو و ویستی خۆی ڕوداوەکان ڕیزبکات . چونکە پێش ئەوەی مێژوونوس میژوو بنووسێتەوە ،میژووخۆی خۆی دەنووسێتەوە . بەڵام لە ڕۆمانی میژوویدا . ڕۆماننوس دەتوانی میکیاجی ڕوداوەکان بکات.

کاک یاسین و ڕۆماننووسین
تەمەنێکە من کاک یاسین دەناسم . ئەو ماوەیەکی زۆرەسەرقاڵی ڕوشنبیریە.بەرهەمی کەم وخوێندەنەوەی زۆرە. ئەمەش کارێکی چاکە چونکە خوێندنەوە رەهەندی هوشیاری و ڕوونڕەوی فراواندەکات .کاتیك پێووتم ڕۆمانیك دەنووسم(شەوی ئەستیرەکان)پێمخۆش بوو.لاشم پرسیاربوو.چونکە ڕۆماننوسین قەبەتروگرانترە لەهۆنراوە و چیرۆک پێش بڵاوکردنەوەی بۆی ناردم و خوێندمەوە سەرنجی خۆمم بۆ نووسی. پاشان کە بوو بە پەرتووک دانەیەکی بۆ ناردم جارێکتر خوێندمەوە.من ئارەزووی خوێندەی پەرتووکم زیاترە وەک لە ئەنتەرنێتەوە. بۆیە جاری دووهەم زۆر زیاتر لە ڕۆمانەکەدا چڕبوومەوە.سەرنجم بۆ ڕۆمانی(شەوی ئەستیرەکان)تەنیا لەلکاندنی چیرۆکەکانی نێو ڕووداوی ڕۆمانکەدا بوو نەک(چیرۆکەکان)چیرۆکی شەوی پەپولەسپییەکان زۆر سەرکەوتووبووە.

ڕۆمانی نازیلا
لەم بەرهەمەیدا لەلکاندنی چیرۆکی نێوڕۆمانکەدا زۆرسەرکەوتوو بووە.سەرنجم بۆهەموو ڕۆمانێک لەوەدایە دەبێ ڕۆماننوس خوێنەر لەڕۆمانەکە نەتۆرێنێ واتە دەبێ هەوڵبدا تاکۆتای ڕۆمانەکە خۆینەروالێبکات تامزرۆی ژوانی بێ. درێژدادڕی وقەبەیی ڕۆمان مەرجی سەرکەوتنی ڕۆمان نیە. هەندی درێژداڕدڕی یان زۆربڵێی خوێنەرلەڕۆمان دەتۆرێنێ.
کەرەسەی ڕۆمان : زمان یەکێک لەهەرە گرنگترین کەرسەکانی ڕۆمان.زمان وەک فاکت بۆ تێگەیشتن زمان وەک پارستنی پوختەی زمانی ڕۆمانەکە(کوردی)وەک ئیستاتیکای زمان.هەمووکەس دەتوانی ڕاڤەبکات بەڵام هەموو کەسێک ناتوانی بەجوانی ڕاڤەبکات. زۆرکەس دەتوانن بنوسن بەڵام هەموو کەسێک ناتوانی جوان بنوسێ وەک ئەم ڕستە جوانە (لاپەڕە 10 دێڕی 14 . دەنووسێ (بۆنی پیاسەی شەوانی ماسێکانی لێدێ) لە نووسەینی دەقی وێژەدا (ئەدەب) دەقی جوان وەک مۆسیقایەکی بێدەنگ وایە تەنیا خۆێنەر ئەو مۆسیقایە دەبیستیێ . (لاپەڕە 107 دێڕی 14) زۆر جوانە دەنوسێ (ئەگەر دەسەڵاتی خودایانەم هەبێت ژیانم دەگێڕمە(ئەمە هەڵەیە دەگەڕێنمەوە) بۆ ئەوشەوە و بۆ هەتا هەتایە لەوێدا دەیوەستێنم). ئیستاتیکای زمان لەنوسین وەک ڕیزمان(پوختی زمان وبازیکردن بە ووشەو ڕستە بۆ وێنەگەرایی ڕووداوەکان) دەکرێ لە نووسینی ڕووداوەکاندا رۆحێی شیعری و شیوەیەک لە سیناریۆی بە نووسینەکە بدرێ. خوێنەرلەکاتی خوێندنەوەیدا هەست بەئارامییەک دەکات.هەست بەبینی وینەکان وئەدمسفیری روداوەکان دەکات.لەزۆرشوێندا کاک یاسین لەسەر ئەم رەمتە نوسیوێتی.
کاک یاسین وا نابێ . بۆ ؟
لاپەڕە 132 درێڕی 13 و 14دەنوسێ(نازانم بۆ مرۆڤەکان هەمیشە پێان خۆشە گوێ لە درۆکان بگرن) پەرشکردنی تاوانێک بەسەرگشت مرۆڤدا ڕاست نیە(مرۆڤەکان)یانی هەموو مرۆڤ.نوسەرمافی ئەوەی نیە هەموو مرۆڤ تاوانبار بکات بەهۆی هەڵەی کەسێکەوە. دەبوایە بنوسرایە هەندی مرۆڤ. جارێکی تر لە لاپەڕە 133 دێڕی 27 و 28دەنوسێ(ژنان هەمێشە وەهان.ئیرەی ناخیان ناهێڵێ ڕاستیەکان ببینن بۆیە بەردەوام پیان خۆشە گۆیان لە درۆکان بێ باوەڕبە درۆزنەکان بکەن)ئەمەش تاوانەبەرامبەربەئافرەتان. هەموو ئافرەتێ ئەوئافرەتە نیە کە بووتە کارەکتەری ڕۆمانەکە . لەهەمان ڕۆماندا دوو کەرەکتەری سەرەکی (میلیسیا و کارین)جودا مۆڕالێ ڕۆڵی پێبەخشیوون زۆر جوان مرۆڤەکانی کۆمەلێ پێ جیاکردۆتەوە.کەواتەبوونی ئەو دوو خانمە جودا موڕاڵە دژی ئەم بۆ چونەیە.
لاپەرە 144 دێڕی 1 و 2 (کارین) نەیتوانی زۆرتر بمێنێتەوە لە هەمووان زوتر ملی شکاند. ئەمەش جوان نیە چونکە هەموو میوانەکان کە دەڕۆن بەپێ ئەم ڕستەیە بێ بە ملی شکاوە دەڕۆن. (لە هەمووان زوتر ملی شکاند).
لاپەڕە 146 . بەدەستی خۆت بڕۆیت بۆ سەفەر بەڵام گەڕانەوەت بەدەستی خۆت نیە.لەنووسیندا ئەمە هەڵەیە مرۆڤ بەدەست ناچێت بۆسەفەربەئارەزوو دەچێت.ڕاسترەبنوسرێ(بەئارەزوو دەچێت بۆسەفەربەڵام گەڕانەوەی بەئارەزووی خۆی نیە).
زمان: تەنیا ئامرازییەک نیە بۆ تێگەیشتن بەڵکو پێناسەیەکە بۆ کەسایەتی نەتەوە.
ڤیختە دەڵێ : نەتەوە ئەوەیە کە خاوەنی زمانی خۆی بێ .
هایدەر دەڵی : زمان بەرهەمی توانای هزری مرۆڤە.
بۆشکین و مامۆستا شێخ محمەدی خاڵ بۆ فیربوون و پاراوی زمان چووبوون بۆ نێو دێهاتییەکان. لە باشوردا میدیاکان وهونەرمەندانی دراما وکۆمیدیەکان(پەتریپۆت)هیچ نرخێک بە پاراوی زمانی کوردی نادەن.نووسەر دەبێ لە هەموو بەرهەمێکدا دوو خزمەت بکات لە ڕوی هزری و ئیستاتیکاوە بابەتەوە لە ڕووی زمانەوانیەوە. من زمانەوان نیم لێ حەزم لە زمانێکی پاکی کوردییە.کورد ووشەی جوانی هەبێ بۆ پەنابەرێتە بەر ووشەی کۆلۆنیالیستی کوردستان. کاک یاسین زمان زۆردەزانی دەبوایە ئەو زمانەی میدیای کوردی بەکاری دێنێ دژی بوایە ئەم ووشانەی بەکارهانیوە.
(فاشل . خیانەت . ناعەدالەتی . سلاجە. تحفە . مغسل. جارێک دەنووسێ حقیقەت لاپەڕە 76 دەنوسێ هەقیقەت . تاقەت . رەقیب . شقە ...هتد).
لاپەڕە 84 و85 زۆر جوان باسی شاری بەرلینی دوای جەنگ و خانەی پیران دەکات. لە دڕێری 3 و4 لاپەڕە 85 3. جار ووشەی(کەسێک)ی بەکارهێناوە. دەیتوانی دوو جاریان(و)ی بەکار بهانیبایە جوانتر دەبوو.
لاپەڕە (1) دێڕی 1و2 و 13 دوبارەیە. لاپەڕە (15) دێڕی(15.14.13.12.11) پێچەوانەی یەکترین . لاپەرە 85 دێڕی 17 دەنووسێ (دەبینم کچێک لە تەمەنی من گەورەتربوو لەگەڵ دوو منداڵدا لەوێ بوو) نووسەر نابێ بە زمانی شەقام وکەسی سادە بنوسێ بە تایبەتی بۆ پێناسەکردنی ڕاستیەکان. تا ئێستا بەهۆی دابەشکردنی سیاسیەوە ئافرەتی داماو بۆتە قوربانی لە نێوان (ژن و ئافرەتدا) کچ پێناسیە بۆ ئەو مێینەیەکەهێشتا نەچوتە کەژاوەی سورەوە. لە زمانی ئەڵمانی و رووسیشدا هەروایە گرنگ نیە تەمەنی مێینە چەندیە ئەگەر کون نەکرابی پێدەوترێ (کچ) لەکوردیدا ووشەی(کچ) و قەیرە کچمان) هەیە. خانمێک دوو منداڵی هەبێ (کچ) نیە یان ژنی میردارە . یان بێوەژنە.
لاپەڕە 106 دێڕی 2 .باخێکی دڕکاویی. لە کوردیدا ووشەی باخەوان هەیە. ئەم وشەیە لە خزمەتکردنی باخەوە هاتووە . باخی دڕکاوی نیە. باخ جێگەی ژیانی گۆڵ و مێوە وسەوزاییە. ئەرکی باخەوان پاککردنەوەی باخە لە دڕک. کێ بیستویەتی باخەوانێک لە باخێکدا خزمەتی دڕک بکات. کاک یاسین دەبوایە بینوسیبایە (شوێنێکی دڕکاوی) نەک باخێکی دڕکاوی. لە شوێنێکی تردا باسی دڕکێکی کردوە کەگۆڵ دەردەکات ئەمەیان دۆزێکی ترە.من خۆم خاونی باخم خزمەتی گوڵ ودار سێو وهەنجیر وترێکانی دەکەم و لە دڕک وداڵ پاکی دەکەمەوە.
لاپەرە 106 دێڕی 18 شانەکانمان یانی کۆمەڵێ شان نەک دوو شان.شانی کۆمەڵی کەس پێکەوە هەڵدەپەڕن دەتوانرێ بووترێ (شانەکانمان پێکەوە هەڵدەتەکاند) بۆ دوو کەس شانمان هەڵدەتەکان. لەم لاپەڕەیەدا دووجار بەکاری هانیووە.
تەکنیکی ڕۆمان: سەرەتای هەموو پڕۆژەیەک خەیاڵە بیرە دواجار دەنوسرێتەوە پاش دەچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە. ڕۆمان نووسیین وەک پڕۆژەیە بیناسازی وایە . ئەندازیاری بیناساز رووبەری زەویەک و کەرەسەشی هەیە. ئەوە تەکنیکەکەشیوەبەخانوەکە یان کۆشکەکە دەدا.کاک یاسین کەرەسەی ڕۆمانەکەی لەهزردابووەزەمێنەی نووسینەوەشی کات و کۆمپۆتەرەکەی بووە . وەک ئەندازارێک لەو کەرەسانە بە تەکنیکێکی زۆر جوان ئەم ڕۆمانەی نووسیە.
جەستەی ڕۆمان وایە : سەرەتا خاڵی دەستپێکردنی ڕۆمانەکە (A) بەرەو لوتکە هەڵدەکشێ بۆ خاڵێ B هێدی هێدی خلبوونەوە بۆ کۆتای بابەت خاڵی (C) دواجار بەستنەوەی سەرەتا بە کۆتایەوە واتە خاڵی A,C بەم شێوەیە بە نووسین سێ گۆشەیەک دروستدەکرێ. هەر ئەم هۆیەیە رۆحی سینەما ڕۆمانە. بەڵام کاک یاسین تەکنیکیکی زۆرجوانی بەکار هێناوە ئەویش سەرەتای ڕۆمانکە بە کۆتای ڕۆمانکە دەستپێدەکات. بڕوانن سەرەتای ڕۆمانەکە لە دۆرگەی (کرێتا)وە دەست پێدەکات. لە ڕاستیدا دوای خۆیندنەوەی نامەکە تێدەگەیت.کەگەیشتنی پاڵەوانی ڕۆمانەکە بەدۆرگەی (کرێتا) کۆتای ڕۆمانەکەیە. بە ئارامی حەزی خۆینەر دەگری بێ ماندووبوون لە تەک ڕووداوەکاندا بەڕیدەکات. خاڵێکی زۆر جوانی ئەم ڕۆمانە لە وەدایە ئەرکێک بەخوینەردەسپێری ئەویش نووسینەوەی کۆتای ڕۆمانەکەولکاندنیی خالی دەستپێکردنی ڕۆمانەکە و کۆتایەکەی. جێهێشتوە بۆخۆینەر و بۆخۆشی. ڕەنگە ئەو بۆشاییەی نێوان سەرەتا و کوتای ڕۆمانکە ببی بە بەشی دووهەمی ڕۆمانەکە.
کاک یاسین شەرمنە: لەڕۆمانی (شەوی ئەستیرەکاندا) زۆرسەرکەوتوو بووە لە نووسینەوەی چیرۆکەکانی نێو ڕۆمانەکە وێنە ووشەیەکانی زۆر جوان نەخشاندووە . لەو ڕۆمانەدا پیاسەی قەراغی لماوی دەریاکە دەخوێنیتەوە هەست بە ختوکەی پێی دەکەیت، بەڵام لەڕۆمانی نازیلەدا لە لاپەڕە 80 کە دیمەنی یەکەمژوانی هەردوو دڵدارەکە لە ژووری 311 ئوتیلەکە زۆر بەترسەوە لە یەکیان دەئاڵێنێ ئەوە تەنیا کاک یاسین نیە تۆقاوە لە نووسینی جوانترین پڕۆسێسی سیکسی. لەم خاڵەدا بە ئازا نابینم، کاک یاسین کەسێکی مۆدێرنە دڵنیام لەوەی بینینی دیمەنی سێکسیەوە بەلای ئەوەوە ئاسایی بێ. لە وێنەکێانی دیمەنی یەکەم ژوانی دوو شەیداکەدا سەرکەوتوو نەبوو. زۆر شەرمن سارد. بێ ڕۆمانسێت.

مەزنترین ئەرکی نووسەر پاراستنی مافی مرۆڤە. لوتکەی ماڤی مرۆڤیش ئازادییە. من ئەگەر لە شۆێنژینەکەم (شقە) بەتەنیا و بەرامبەر کۆمۆپیوتەرەکم نەتوانم بە ئازادی بنوسم. ناتوانم داوای ئازادی بۆ نەتەوەکەم بکەم . هەر نووسەرەی لە توانج و هەرەشەی کۆمەڵگا و دەسەڵاتی پیسی دکتاتۆر بترسێ ناتوانی داوای ئازادی بۆ مرۆڤایەتی بکات.
مەزنی محەمەد پێغەمبەری موسوڵمانەکان و سپارتاکۆس لەوەدایە جەربەزە بوون بەرامبەر بەدەسەڵاتی پڕیمتیف کۆمەڵگا و دەسەڵاتی ڕەهای خاوەن کۆیلەکان. منێک کە پێمخۆش بێ هەموو ئەندامەکانی جەستەی ئافرەت لە ژووری نووستنەکەمدا بلێسمەوە ، بۆ پێم شەرم بێ لە نووسینی ڕۆمان و چیرۆک و دەقی پڕۆژەی حەزە وردییلەکاندا. ئەو دیمەنە جوانە ڕووتەی نێوان ئافرەت و پێاو نەنوسمەوە؟ لە ڕۆانگەی چیرۆکەکانی هەردوو ڕۆمانەکانی کاک یاسینەوە شەوی ئەستیرەکان و نازیلە دڵنیام کاک یاسین توانای جوانی نووسینی دیمەنە سێکسێکانی هەیە لێ تواناکەی کردوە بە قوربانی ترسی کۆمەڵگا.
بڕوانە ئەم دیمەنە ژوانی یەکەم جاری ئەننا و ئەلکسەندەری هاورێ لە ڕۆمانی(کچم خوا گەورەیە).
کە ترازانیە نێوگەڵی ئەنناوە زریکەی ناسکی ڕۆحی ئەننا.
چەپکە نۆتەیەک بوو.
گەڵا ساواکانی چنارە باڵا بڵندەکانی خستە سەما.
چێژی تەکانەکان هێندە گڕاوی بوون هەردووکیانی لەباوەشێکدا. پێکەوە گرێ دا.
دوای چەند تەکانێکی ئاڵۆشاوی.
چەند دڵۆپ خۆینی گەش تێکەڵاوی هەنگوینی گەرمی ناوگەلێ ئەننا بوون.
تک تک ترازانە خۆاری ودەمی چڵە گیا سەوزە تاساوەکانی ژێر سمتی ئەننا یان سوور کرد.

تینۆتیان بە ئاو و خوێنی ئەننا شکا
رۆحی هونەری سینەما ڕۆمانە . سینەمای هۆلیۆد زوربەی بەرهەمەکانیان زادەی ژیانی ئەمەریکایەکانن٠جەنگ، کوشتن. کەمنالیتیت. ترسناک. بانکبڕین. لەسەردەمی سەرۆکایەتی کیلینتۆن لە قوتابخانەیەکدا قوتابیەک چەند قوتابی هاوڕێ خۆی کوشت . سەرۆکی ئەمەرکی داوای لە هۆلیۆد کرد هێندە فلیمی کوشتن و بانکبڕین بەرهەم نەهێنن. سینەمای فرنسی بەپێچەوەناوە زوربەیان چیرۆکی ئارامی کۆمەڵایەتین . ئەم ڕۆمانەی کاک ئاسین ئەگەر بە جوانی وەربگیرێتە سەر زمانی فرنسی نەشکرێ بە فلیم بە دڵنیایەوە خوێنەری زۆر دەبێ.
هیزی نهێنی ئەم ڕۆمانە:
وەکی لەسەرەتادا نووسیم تەمەنێکە من کاک یاسین دەناسم . خوێندەواریکی ئەکتیفی نیو جیهانی ڕۆشنبیریە. پرسیارەکە ئەمەیە . چون توانی یەکەم بەرهەمی بڵاوکراوەی بەنووسینی ڕۆمانیکی جوانی وەک(شەوی ئەستیرەکان)دەست پێبکات؟ ئەم پرسیارە پێویستی بەوەڵامێک هەیە کە ڕاستگۆ بێت لە تەک بەراوردکردنی توانای کاک یاسین.
ووتەیەکەی جوان هەیە دەڵێ (لە پشت هەموو پیاوێکی بەتواناوە . خانمێکی بەتوانا هەیە) ئەو ساتەی کاک یاسین و خوشکە کۆێستان گرێ هاوسەرگەریان بەست.کاک یاسین چوە دونیایەکی جوانترەوە بۆیە هێزی نهێنی ئەو دوو ڕۆمانە و بەرهەماکانی تری کاک یاسین لە هێز و هوشیاری و دڵسۆزی خوشکە کۆێستانەوەیە . کاک یاسین یش لە هەر دوو ڕۆمانەکەدا ئەو ڕاستیەی درکاندوە . خوشکە کوێستان شایانی کەژاوەیەک ڕێزە.
شەوی 30.04.2014 کاتژمێری 4.05 لە خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە بوومەوە ئەم سەرنجانەم نووسی

بۆ خوێندنەوەی رۆمانەکە لە کوردستانپۆستدا، کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:

www.kurdistanpost.info/kitebxane/Nazila-Roman-Khelani.pdf

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)