کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاری موخابه‌راتی و مه‌سعود بارزانی لیژنه‌باز

Wednesday, 07/12/2011, 12:00






ئه‌وه‌ی له‌ نزیکه‌وه‌ سه‌یری کاری موخابه‌راتی کردبێت، لای ڕونه‌ که‌ ئه‌م ده‌ستگایه‌، بۆ ..چه‌واشه‌کاری، به‌لاڕێدا بردن، له‌یاد کردن وتێپه‌ڕاندنی ڕوداوێکی گرنگ ، دورخستنه‌وه‌ی هزرومه‌به‌ستی خه‌ڵک له‌ مه‌سه‌له‌ گرنگ وهه‌نوکه‌ییه‌کان، به‌دیهێنانی ئامانجێک که‌ ده‌سڵاتداره‌کان مه‌به‌ستیانه‌..دامه‌زراوه‌و ئه‌مانه‌ کاری سه‌ره‌کیانه‌. زۆربه‌مان ئه‌وه‌ ئه‌زانین ده‌ستگای-پاراستن-ی.پارتی.، له‌ شه‌سته‌کانه‌وه‌و به‌ده‌ستپێشخه‌ری ووه‌ستایی ساواکی ئێران-و موساد-ی ئیسرائیل بۆ پاراستنی مسته‌فا بارزانی وداروده‌سته‌که‌ی دامه‌زراوه‌. ئه‌ودوده‌زگایه‌ش گه‌وره‌ترین وبه‌هێز ترین وپڕ زانیاری ترین، ده‌ستگای جاسوسی جیهان بوون له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا.ئاگایان له‌ که‌ینوبه‌ینی موخابه‌راتی ناوچه‌که‌بو.. هیچ پیلانگێڕیه‌ک له‌ژێرڕاداری ئه‌وان ده‌ر نه‌ ئه‌چوو. که‌چی ساڵی حه‌فتاکان، چه‌ند مه‌لایه‌کی بۆمبڕێژکراو!، به‌ چه‌ند ماشینێکی پڕ له‌ ته‌قه‌مه‌نیه‌وه‌ له‌ شاره‌کانی عێراق-ه‌وه‌ ،گه‌یشتنه‌ -دێوه‌خانه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فای به‌رزان،دوای حه‌وانه‌وه‌و چاخواردنه‌وه‌..به‌قودره‌تی قادر، له‌و چرکه‌یه‌ی که‌- بارزانی- له‌ -دێوه‌خان- به‌ده‌ر ئه‌که‌وێت، مه‌لاکان ئه‌ته‌قنه‌وه‌و، بارزانی یش چ به‌رایه‌کی به‌رناکه‌وێت و- گوله‌ به‌نده‌که‌ی!!- ئه‌یپارێزێت . هه‌ر له‌و ساڵانه‌داو بۆ شکاندن وئابڕوبردن یانژی گرتنی وله‌ناو بردنی نه‌وشیروان مسته‌فا- ، پاراستن که‌سێک ڕائه‌سپێرێ بۆ ڕومانه‌-فڕێدان بۆ ناو خوێندنگای کچانی سلێمانی- و ئه‌مه‌ ئه‌کرێت به‌ماڵ به‌سه‌ر نه‌وشیروان-ه‌وه‌ ،نه‌یاره‌کانی تا هه‌نوکه‌ش کردویانه‌ به‌ بنێشته‌ خۆشه‌ی سه‌ر زاریان . . ئه‌مجۆره‌ پلانه‌ قێزه‌ونانه‌.. شێوازی کاری موخابه‌راتی عێراقیش بوو. له‌وکاته‌ی به‌عس-له‌وپه‌ڕی هێزیدابو، که‌سێکیان دروست کرد به‌ناوی- ئه‌بوته‌بر-، شه‌وانه‌ به‌- ته‌ور-ه‌وه‌ ئه‌که‌وته‌گیانی خه‌ڵکی بێتاوانی به‌غدا-و فه‌زایه‌کی پڕ ترس وتۆقاندنی بڵاوکردبوه‌وه‌، تا ڕژێمی به‌عس-ئامانجه‌کانی له‌و مه‌شغوڵیه‌ته‌دا جێبه‌جێ بکات، هه‌ر له‌و کاتو ساتانه‌دابوو شانۆگه‌ری گاڵته‌جاڕی کوڕه‌ئازاکه‌ی- عه‌دنان قه‌یسی- به‌ڕیوه‌ برد..ماوه‌یه‌کی زۆرێش خه‌ڵکی به‌مجۆره‌ سه‌رقاڵ کرد.
له‌ گه‌رمی شه‌ڕی ناوخۆشدا، -پاراستن- زاخۆی کرده‌ ئامانج و به‌ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ ،جه‌رگی چه‌نده‌ها دایکی سته‌مدیده‌ی سوتاند.. دوایش ئۆباڵه‌که‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی- . له‌م ساڵانه‌ی دوایشدا، له‌به‌رده‌م تۆڕی پاراستن و ڕاداری به‌هێزی ئه‌ودا، که‌سێکی عاره‌بی خۆ کوژ، له‌جه‌ژنداو له‌پایته‌ختی ئیماراتی- بارزانی-دا، خۆی ته‌قانده‌وه‌، چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی پارتی بارزانی کوشت..ئه‌وه‌ چۆن بوو، پێشوه‌خت پاراستن پێی نه‌زانی؟!! ، پێشتریش له‌ناوجه‌رگه‌ی هه‌ولێر-دا، به‌ڕۆژی نیوه‌ڕۆ ،پیره‌پاراستنی پارتی- فه‌ره‌نسۆ حه‌ریری-، هه‌روه‌ک فیلمی هۆڵیییود- درایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌و کوژرا..پاراستن نه‌یزانی یان نه‌یویست بزانێت؟؟. ئه‌وه‌کاری ده‌ستگا جاسوسیه‌کانه‌، کورد واته‌نی- پارێزیان پاک بێت، کاره‌کان ئه‌نجام بده‌وته‌نها گومان- بمێنێته‌وه‌...ته‌نها په‌نجه‌ ڕاکێشانی-گومان-وبه‌س!
ئه‌مه‌ شێوازی کاری قێزه‌ونانه‌ی-پاراستن-بوو، ئه‌وسه‌رده‌مانه‌ی نه‌بوبون به‌ -تایککون-نه‌بوبون به‌حوتی لوشکردنی سامانی سه‌رزه‌مین وژێر زه‌مینی ئه‌م ووڵاته‌، تریلێونه‌ دۆلاریان نه‌خزاندبوه‌ بانکه‌کانی جیهان. به‌ڵام ئه‌مێستا..به‌ڕۆژی نیوه‌ڕۆ، به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه‌، له‌ حه‌ره‌می زانکۆدا- سه‌رده‌شت عوسمان- ئه‌فڕێنن وتیرۆری ئه‌که‌ن وباکیان به‌ که‌س نییه‌..-سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌کان شێخ سه‌تاره‌کان-له‌ماڵی خۆیاندا ئه‌کوژن.. میلله‌تیش چاوه‌ڕێی ده‌رئه‌نجامی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانه‌-، له‌به‌رامبه‌ربه‌رد هاویشتنه‌ باره‌گاکانی خۆیاندا ، به‌ده‌ستڕێژی بی که‌ی سی، منداڵانی کورد ئه‌کوژن، سه‌قه‌ت ئه‌که‌ن، خه‌ڵک چاوه‌ڕێی ڕاوبۆچونی لیژنه‌-کانه‌، باره‌گای ئه‌و حیزب ولایه‌نانه‌ که‌ ده‌ستگای پاراستن په‌لاماریان ئه‌دات..دوای هه‌ندێ پرته‌وبۆڵه‌ به‌ -سوڵحی عه‌شایه‌ری- ڕازی ئه‌بن ونه‌بایان دیوه‌ونه‌بۆران. ئێسته‌ که‌تن کردنه‌کان زۆر ئاسانه‌: کوڕانی پاراستن که‌تن-ه‌که‌ ئه‌که‌ن، یانژی به‌مه‌قاشی خه‌ڵکی ساویلکه‌و کاڵفامی هه‌واداریان، تاوانه‌که‌ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن. ئه‌مجا به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ به‌ زوڵم لێکراوان ئه‌ڵین : ئێسته‌دڵیان گه‌رمه‌..به‌ڵام پاش چه‌ند ڕۆژێکی تر هێور ئه‌بنه‌وه‌و دڵیان سارد یه‌بێته‌وه‌..ئه‌ویش به‌ سوڵحی عه‌شایه‌ری.. به‌سه‌ردانی جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ ماڵیان، بۆ باره‌گاکانیان..قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌یان به‌سامانی ڕه‌شوڕوتی ئه‌م ووڵاته‌، له‌هه‌مانکاتدا جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم- لیژنه‌یه‌کی باڵا- به‌زوترین کات بۆچاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌ پێکدێنێت..کوشتن ،باره‌گا سوتاندن، میدییا سوتاندن. که‌رامه‌ت شکاندن..لێدان..تیرۆر...بۆ چاره‌سه‌ریشیان.. لیژنه‌..لیژنه‌....لیژنه‌ی باڵا...لیژنه‌ی پسپۆڕ.. لیی..ژژژ...نه‌..ده‌رئه‌نجام چاوه‌ڕی بن هه‌ر ده‌بێ..ده‌بێ. ئازیزان دڵتان گه‌رد نه‌گرێت گه‌ر بڵێم :که‌س وه‌ک پاراستن-و مه‌سعود بارزانی- که‌ له‌ شه‌سته‌کانه‌وه‌ لێپرسراوی یه‌که‌می ئه‌و ده‌زگابووه‌، میلله‌تی کورد ناناسێت!! ، خه‌ڵک کورت بینه‌..ئه‌وه‌تا ساڵی 2005 باره‌گاکانی یه‌کگرتووی ئیسلامی- له‌ ده ڤه‌ری بادینان ئه‌سوتێ و،پێنج که‌سیان ئه‌کوژن ، که‌چی به‌ سوڵحی عه‌شایه‌ری قایل ئه‌بن!، ساڵانی دواتر ئه‌ندامان و لایه‌نگیرانی ئه‌و حیزبه‌، ده‌ورێکی به‌رچاویان ئه‌بێت له‌ هه‌ولێرو بادینان ، بۆ هه‌لبژاردنی مه‌سعود بارزانی- بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم..نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ به‌ڵکو له‌زاری گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و حیزبه‌وه‌، پێشنیاری ئه‌وه‌ش ئه‌که‌ن که‌ جه‌نابی بارزانی- بکرێت به‌ -مه‌رجه‌ع- ، به‌ڵی بۆپاداشتی مه‌قه‌ڕسوتاندنو کوشتنی ئه‌ندامانیان..ئاوا پێشنیارێکیان ئه‌بێت!!
زۆر به‌دوریشی نازانم. دوای ماوه‌یه‌کی کورت تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر جه‌وله‌ی دووه‌می باره‌گاو مییدییا سوتاندنه‌کانی یه‌کگرتووی ئیسلامی-دا..له‌ -دادگا!!پارتی بارزانی-داوای قه‌ره‌بوی مادی له‌ -یه‌کگرتووی ئیسلامی-، بکات ..ئێ فه‌قیره‌ له‌ خووتوخۆڕایی تاوانبارکراوه‌..ناوی زڕاوه‌!!، ئه‌مه‌ش دوا به‌دوای ئه‌نجامگیری- لیژنه‌ باڵاکه‌ی-سه‌رۆکی هه‌رێم.. ئه‌وه‌ -دادگا- سه‌ربه‌خۆکانی هه‌رێم ئه‌وڕاستیه‌ش ئه‌سه‌لمێنن.!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە