کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێمه‌ و ئه‌وان

Sunday, 17/04/2011, 12:00






به‌ڕێز به‌رزانی ئه‌م دوو وشه‌یه‌ زۆر جار به‌کارده‌هێنێت(ئێمه‌ و ئه‌وان).مه‌به‌ست له‌ ئێمه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ و به‌ڵام ئه‌وان،نازانم مه‌به‌ست له‌ ئۆپۆزسیۆن،شه‌قام یان مله‌ته‌.
من له‌و باوه‌ڕه‌دام وشه‌ی ئه‌وان هه‌مو ناڕازی یه‌که‌ له‌م ده‌سه‌ڵاته‌.لێره‌دا پرسیارێک له‌
به‌رزانی ده‌که‌م،ئایا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌ ده‌ستی ئه‌و و ئه‌مری ئه‌و به‌ڕێوه‌ ده‌چێت،هیوا و ئومێدی هه‌موو کوردێکی دڵسۆزه‌؟ئایا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات ئه‌و خۆی له‌ سه‌دا سه‌دلێی ڕازییه‌؟جه‌نابی به‌ڕێز ئایا ده‌سه‌اته‌که‌ت بێ عه‌یب و هیچ قسوورێکی نییه‌؟ئایا ئه‌انه‌ی ڕه‌خنه‌ له‌ حوکمی جه‌نابت و خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات،ئه‌وانه‌ی باسی گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن هه‌موویان هه‌ڵه‌ن،دوژمنن،خاینن و ده‌ستی عه‌ره‌بی شۆفینی و ئه‌جندایدوژمنانی کورد جێبه‌جێ ده‌که‌ن و هه‌وڵی تێکدانی ڕه‌وشی ،وه‌زعی هه‌رێم ده‌ده‌ن؟من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌رچی تۆ حاکمێکی عادل نیت، به‌ چاوێکی یه‌کسان ڕه‌فتار له‌ گه‌ڵ هه‌مو کوردێک ناکه‌یت،ئه‌گه‌رچی سه‌رت زۆر لێشێواوه‌ و تێکچووه‌ و نازانی چی ده‌که‌یت و چیبکه‌یت باشه‌،ئه‌گه‌رچی عه‌قڵ و حیکمه‌ت به‌ کار ناهێنیت بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کان،ئه‌گه‌ر چی له‌و باوه‌ڕه‌دام که‌ تۆ ئه‌م وتاره‌ی من ناخوێنیت،نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌،به‌ڵکو دۆست و دوژمن ده‌زانن، که‌
جه‌نابت هیچ ناخوێنیته‌وه‌،ئه‌مه‌ش عه‌یبێکی گه‌وره‌یه‌،قسووره‌،دواکه‌وتنه.بۆیه‌ وه‌زعی ئه‌م هه‌رێمه‌ وای لێهات و جه‌نابت ئاگاداری هیچ نیت،ئاگات له‌دنیا نییه‌، وه‌کو له‌ خه‌ودابیت،بۆیه‌ ئه‌گه‌ر شتێکت له‌ ڕاوێژکارانت گوێلێبێت،وه‌کو دیاره‌ هه‌موو شتێکت پێ ناڵێن،یان ناوێرن پێت بیڵێن،یه‌کسه‌ر تێکده‌چیت توڕه‌ده‌بیت،هه‌ر ڕۆژێ قسه‌یه‌ک به‌ شکڵێک ده‌که‌یت.ئه‌گه‌ر باسی گه‌نده‌ڵی ده‌کرێت،ئه‌توت کوا ، ته‌ماشای ئه‌ملا و ئه‌ولای خۆت ده‌کرد،کوا نایبینم.ته‌ماشای به‌رپرسه‌کان بکه‌،نه‌ک ته‌نها قۆچ، به‌ڵکو کلکیشیان بۆ په‌یدا بووه‌.به‌ڕێز قسه‌یه‌کی عه‌ره‌بی هه‌یه‌ ده‌ڵێت،
ئه‌گه‌ر ده‌تزانی ئه‌وه‌ مسیبه‌ته‌،ئه‌گه‌ر نه‌تده‌زانی مسیبه‌ته‌که‌ گه‌وره‌تره‌.ئایا به‌ڕاستی تۆ ئاگات له‌ هیچ دزی و ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی نیه‌؟ئایا تۆ نابینیت هه‌مو که‌سێک له‌ بنه‌ ماڵه‌ بۆته‌ ملیۆنێر،منداڵی ناولاندکه‌تان چه‌ند ملیۆنێک دۆلار،له‌ بانکه‌کانی ده‌ره‌وه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر حسابیان،ئایا خوا قه‌بووڵ ده‌کات ئێوه‌ وابن و هه‌ندێک نانیان ده‌ست نه‌که‌وێت؟دواییش ده‌پرسی،خه‌ڵکی سلێمانی بۆ وا ده‌که‌ن؟ئایا ئه‌م کوردستانه‌ به‌هه‌شته‌،وه‌کو مله‌ت ده‌یویست و ده‌یه‌وێت؟نه‌خێر وانیه‌.خۆت له‌ ئێمه‌ باشتر ده‌زانیت وانیه‌، که‌ واته‌ بۆچی توڕه‌ ده‌بیت له‌ که‌سێک له‌ حوکمه‌که‌ت ناڕازی بێت، نه‌ک ته‌نها توڕه‌ ده‌بیت،به‌ڵکو به‌خاینیان ده‌زانیت.به‌ڕێز هیچ کوردێکی دڵسۆز به‌ قسه‌ی تۆ نابێته‌ خاین،ئه‌وانه‌ی ناڕازین کوردن،پاکن،خه‌مخۆری مله‌تن،دوژمنی ئێوه‌ و به‌رزانیه‌کان نین،ته‌نها دژی خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتن،حوکمێکی مۆدێرن و سسته‌مێکی رێک و پێکیان ده‌وێت،ئینسانی کورد له‌ سایه‌یدا هه‌ست به‌ ئینسانییه‌تی خۆی بکات،له‌ وڵاتی خۆیدا،خۆی‌ غه‌ریب نه‌بینێت،له‌ وڵاتی خۆیدا به‌شخوراو نه‌بێت و به‌ ده‌ره‌جه‌ دوو حسابی بۆ نه‌کرێت.ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ وڵاتی خۆماندا به‌
ئازادی بژین،سه‌ربه‌رز،ئیفتخار به‌ وڵاتی خۆمانه‌وه‌ بکه‌ین.ئه‌ی باشه‌ دوژمن کێیه‌، مله‌ت ده‌ستی کام عه‌ره‌بی شۆفینی له‌پشته‌؟حوکومه‌تی عراق،ئه‌وه‌ خۆتان په‌یوه‌ندی یه‌کی باشتان له‌گه‌ڵدا هه‌یه‌،خۆتان بنیاتتان داناوه‌،ئاواتان کرد و به‌ هێزتان کرد و به‌وه‌ش ئیفتخار ده‌که‌ن،ئه‌گه‌ر باس له‌ ئێران بکه‌یت،ئه‌وه‌ خۆتان بوون وه‌فدێکی گه‌وره‌تان بۆ ئه‌وێ شاند ،دژی مله‌ت،داوای یارمه‌تیتان کرد،ئه‌ی تورکیا،ئه‌وه‌ خۆت باش ده‌زانیت که‌ دۆستی ئێوه‌یه‌ یان مله‌ت.به‌ڕێز میوانداریکردنی ساڵح موتله‌گ و ئوسامه‌ نوجه‌یفی له‌ هه‌وێر بوو،میوانی جه‌نابتان بوون.ئینجا کێ ماوه‌؟
به‌ڕێز دنیا گۆڕاوه‌ و هه‌ر به‌ره‌و گۆڕانه‌ و به‌ ئێوه‌ و هیچ که‌سی تریش ڕێگری لێ ناکرێت،ئێستا سه‌رده‌می فێس بوک ئینته‌رنێت و گووگڵه‌. به‌ڕێز ئه‌م گه‌له‌ تۆی خۆش ده‌ویست،ده‌نگی پێدای،به‌ ده‌نگی ئه‌و بووی به‌ سه‌رۆک،به‌ڵام بۆی ده‌رکه‌وت تۆ شایانی ئه‌و جێگایه‌ نیت،پێت ناکرێ به‌ڕێوه‌ی به‌ری،بۆیه‌ ئه‌مڕۆ هاتۆته‌ سه‌ر شه‌قام و تۆی ناوێت.مله‌ت سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌بێ تۆش قایل بیت.بۆچی به‌ به‌ڵێ قایل بوویت ئه‌بێ به‌ نه‌رێش قایل بیت.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە