نێچیرڤان بارزانی به‌ئاشکرا دانی نا به نایاسایی ده‌سه‌ڵاتی ههردووبنهماڵهدا!!
Saturday, 07/05/2011, 12:00
ئه‌م دووبنه‌ماڵه‌یه قه‌زافی ئاسا ئه‌وه‌نده بێ شه‌رم وتاوانبارو ناحاڵین، وا ده‌زانن که خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان بێ ئاگان له بنه‌ماکانی سیستمی دیموکراتی وئازادی یه‌کانی مرۆڤ..!!
نێچیرڤان بارزانی به ڕاشکاوی دانی نابهوڕاستی یه‌ی که هه‌موومان باش ده‌یزانین، ئه‌ویش ناشه‌رعی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی یان، چونکه ئه‌وه په‌رله‌مانی کارتۆنی و حکومه‌تی حیزبی نی یه بڕیاره‌کان ده‌رده‌که‌ن، به‌ڵکو ئه‌وه بارزانی یه بڕیاره‌کان ده‌رده‌کات و به سه‌ر
تاڵه‌بانی دا ده‌سه‌پێنێت به پێ ی رێککه‌وتنامه‌ی ئیستراتجی خۆیان بۆ جێبه‌جێکردنی..!!
هه‌موومان ئه‌وڕاستی یه باش ده‌زانین که بارزانی و تاڵه‌بانی بوون به گیانێک له دووجهستهی نیوه‌مردووی بێ هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی کوردستان و به‌ها به‌رزه‌کانی مرۆڤ و ژیان ...!! ئه‌وڕاستی یه بۆخه‌ڵکی ناڕازی ڕوونه که ئه‌وان وه‌ک دووبرای دژبه‌یه‌ک له ناخه‌وه کوردستانیان دابه‌ش کردووه به سه‌ر خۆیاندا و به ئاره‌زووی خۆیان ئابووری کوردستان به‌کارده‌هێنن بۆ مه‌رامی بنه‌ماڵه‌کانیان ، له هه‌مان کاتدا په‌رله‌مانێکی کارتۆنی حیزبی یان داناوه بۆ شه‌رعی دان به تاوان و دزی یان!!
به‌مه‌ش ده‌یانه‌وێت سیمای دووئیداره‌یی خۆیان بشارنه‌وه...!! ئه‌وه‌ی بارزانی له هه‌ولێر ده‌یکات بۆخۆیان به ڕه‌وای ده‌زانێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی له سلێمانی له‌ژێر فشاردا به تاڵه‌بانی یان کرد، ئێستا بێ شه‌رمانه و به‌سیاسه‌تی دووفاقانه له ڕێگای نێچیره‌ڤان بارزانی یه‌وه ڕه‌خنه ده‌گرن له ڕه‌فتاره‌کانی یه‌کێتی به‌رامبه‌ر نووسه‌ران و ڕۆشنیران که خۆشیان له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستا ئه‌و ڕه‌فتاره پڕتاوانهیان کردووه و ده‌یکه‌ن له هه‌ولێرو ناوچه‌کانی ژێرده‌ستی خۆیان!
مه‌سه‌له‌یه‌کی کوردی هه‌ی ئه‌ڵێت: "سه‌ری تاشی وپاشان ئاوێنه‌که‌شی دایه ده‌ستی "
ئێستا ده‌یانه‌وێت به‌م ڕه‌خنه بێ مانا و پووچهڵهیان بێنه‌وه سلێمانی و خۆیان لای خه‌ڵک خۆشه‌ویست بکه‌ن، بێ شه‌رمانه لهڕووشیان دێت پاش ئهوههمووتاوانانهیان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان، به تایبه‌ت کپکردن و سه‌رکوتکردنی ده‌نگه ناڕازیی یه‌کانی شاری هه‌ولێر وسه‌رکوتکردنی خۆپیشاندانه کانی شاری سلێمانی و ئه‌نفالکردن و داگیرکردنی سه‌رای ئازادی و گشت سه‌راکانی تری شاروشارۆچکه‌کانی کوردستان!!
نیچیرڤان بارزانی ئه‌مجاره‌ش هاته‌وه سه‌رخه‌ت و ڕه‌خنه له هێرشکردنه سه‌ر
ڕۆژنامه نووسان ونووسه‌ران و که‌سایه‌تی یه "نوخبه" کانی شاری سلێمانی ده‌گرێت..!؟
وه‌ک پێمان بڵێت له هه‌ولێر که‌سی ناڕازی نه‌بوو، که‌سیش هێرشی نه‌کراوه‌ته سه‌ر..!؟
له‌هه‌مان کاتدا دڵسۆزی خۆی بۆ شاری سلێمانی و ڕۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران ده‌رده‌بڕێت و ڕه‌خنه له سیاسه‌تی یه‌کێتی ده‌گرێت...!؟
وه‌ک به نووسه‌رانی " نووخبه" ئاسای وه‌ک خۆیان بڵێت ئه‌وه ئێمه‌ین به‌رگریتان لێ ده‌که‌ین، وه‌ک نووسه‌ره خۆفرۆشه‌کانی شاری هه‌ولێر و سلێمانی...!!
ئه‌و ده‌یه‌وێت ڕێبین هه‌ردی وه‌ک نووسه‌رێک و ڕووناکبێرێکی یاخی له ده‌سه‌ڵاتی ههردووبنهماڵه دیسانه‌وه ده‌سته‌مۆ بکات وپشی پشی بۆبکات...!!
به‌ڵام ڕێبین هه‌ردی تازه شه‌ق و زله‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌ی خواردووه و نابێت به‌م قسانه هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێت..!! ئه‌و ئێستا بۆته ڕابه‌رێکی ڕۆشنیرانی شۆڕشگێرو ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که ئێستا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی که به شۆڕش و گۆڕینی ده‌سه‌ڵات ده‌توانین ژیانێکی نوێ درست بکه‌ین، نه‌ک ته‌نها به نووسین و ڕه‌خنه‌ی شه‌رمنانه...!!!!
هه‌رکه‌سێک تۆزێک هۆشیاری هه‌بێت و ئاگاداری ڕووداوه‌کانی کوردستان وتاوانه‌کانی ههردووبنهماڵه بێت که چۆن به دڕندانه‌ترین شێوهکردیان به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵکی ناڕازی له‌سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و پڕتاوانی ئه‌وان، ده‌زانێت ئه‌م قسانه‌ی هیچ بایه‌خێکی
نی یه‌و ته‌نها دیکتاتۆری ودووڕووی و بێ باکی و بێ شه‌رمی یان زیاتر ده‌رده‌خات..!!
ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌م قسانه‌یان بمانگێڕنه‌وه بوپێش 17ی شوبات و خه‌ڵکی ناڕازیش تاوانباربکه‌ن، ئه‌و خه‌ڵکه ناڕازی یه ته‌نها به‌ردیان گرته لقی چواریان و ئه‌وان به فیشه‌ک وه‌ڵامیان دانه‌وه و منداڵانیان تیرۆرکرد و تاو‌انبارانیان شارده‌وه به خۆیانی ئاغاشیانهوه.!!
بارزانی یه‌کان ده‌یانه‌وێت...پێمان بڵێن ئه‌وه چه‌ند که‌سێکی گێره شێوێن بوون هێرشیان کرده سه‌ر باره‌گای لقی 4. نێچیره‌وان بارزانی پێمان ناڵێت ئه‌ی بۆمنداڵێکی وه‌ک شه‌هید ڕێژوانیان شه‌هید کرد، کاتێک چه‌ند که‌سێکی نادیار هێرشیانکرده سه‌ر باره‌گاکه‌تان!!؟؟
ئهوپێ ی وایه که به‌م قسانه‌ی ده‌توانێت پاساوبۆتاوانهکانیان بهێنێته‌وه که له پێش و پاش 17ی شوپاتهوه به‌رامبه‌ربه خه‌ڵکی ناڕازی کوردستانیان ئه‌نجام داوهوئهیدهن، ئه‌وخه‌ڵکه‌ی که به ئاشتی یانهوبێ تۆۆندوتیژی خۆپیشاندانیان کرد له دژی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه و گه‌نده‌ڵی ئه‌وان. خه‌ڵکی ناڕازی خوازیاری یپێکهێنانی سیستمێکی شارستانی یه به یاسا وده‌ستور..!
نیچیرڤان بارزانی خۆی گێل ده‌کات له ڕێکه‌وتنی ئیستراتیجی بارزانی و تاڵه‌بانی که بۆته واقیعێکی تاڵی ژیان له کوردستان و سه‌رچاوه‌ی گرفته‌کان و ناڕه‌زایه‌تی یه‌کان..!!
نیچیرڤان بارزانی له جیاتی مامی ده‌یه‌وێت یه‌کێتی زیاتربچوک بکاته‌وه و به عس ئاسا وه‌ک موسته‌شار و جاش به‌کاریان بهێنێت و گه‌ر پێویستیشی کرد بیانکاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی بنه‌ماڵه‌یی وتینووی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان...!!
خه‌ونی بارزانی یه‌کان ده‌مێکه ئاشکرایه و ده‌یانه‌وێت هه‌مووکوردستان بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵات و ڕه‌حمه‌تی سیاسه‌تی بنه‌ماڵه‌یی و دیکتاتۆری خۆیان...!!
بارزانی و تاڵه‌بانی گهریهک تۆز ئه‌خلاقی سیاسی و سۆزی مرۆڤانه‌یان هه‌بووایه، ده‌مێک بوو ده‌ستیان له کار ده‌کێشایه‌وه و ڕێگایان خۆش ده‌کرد بۆ درستکردنی کوردستانێکی نوێ بێ ده‌سه‌ڵاتی ههردووبنهماڵه...!! ئه‌وان کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ی به موڵکی خۆیان ده‌زانن و نایانه‌وێت و بڕیاریان داوه که به خۆشی ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات نه‌بن...!!
مه‌هزه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانیشیان به ساخته‌کاری ته‌نها بۆهاتنهوه ی خۆیانه بۆ سه‌رلووتکه‌ی ده‌سه‌ڵات، به‌م سینارێۆیانه ده‌یانه‌وێت کوردستان له بازنه‌ی شه‌یتانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا بسوڕێننه‌وه و پێمان بڵێن گۆڕڕانی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه کارێکی مه‌حاڵه و ده‌بێت قبوڵمان بکه‌ن!!
به‌ڵام بارزانی و تاڵه‌بانی خه‌یاڵیان خاوه......تازه میژوو ناگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ڕووداوه‌کان و
ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی 17ی شوبات وگۆڕڕینی سیستمی سیاسی له کوردستان کارێکی حه‌تمی یه!!
ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی سلێمانی ...شه‌رعیه‌تی یاسایی له هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی کوردستان سهندهوهوداوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی کرد لێ یان...!!
شۆڕشی نێرگزی به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ده‌بێت.... به‌ڵام چۆته قۆناغێکی تری خه‌باتی خۆی، سه‌رکه‌وتنیش هه‌ربۆ ڕاستی و مافه‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی ده‌بێت به هه‌وڵی دڵسۆزان و ڕابه‌رانی ماندوونه‌ناس و خۆنه‌ویستی ئه‌م شۆڕشه نوێ یه...!!!!
ڕابه‌رانی ئه‌م شۆڕشه...خه‌ڵکی کوردستان و ژیانیان خۆش ده‌وێت بۆیه قوربانی بۆ ئه‌ده‌ن!
خه‌ڵکی کوردستان پێویستیان به‌و ڕابه‌ره به هه‌ست و دڵسۆزانه‌یه، نه‌ک به ئێوه‌ی دڵڕه‌ق و بێ هه‌ست و تاوانبار....!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست