کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو......... دیمه‌ن

Sunday, 20/12/2009, 12:00



1

تاراوگه



چه‌ند ڕۆژێکی ماوه‌

بۆ سه‌ری ساڵ

شه‌قامه‌کان ڕه‌نگی گوڵه‌

وێنه‌ی دڵه چاو پر ده‌کات

فرۆشگاکان خه‌ڵاتی یول... یان یوله‌ مه‌ن

خه‌ڵات ده‌که‌ن

یوله‌مه‌نی شه‌قامه‌کان

کارتی یول بۆ منداڵان پێشکه‌ش ده‌که‌ن

به‌خته‌وه‌ری به‌دی ده‌که‌یت

له‌ناو چاوی منداڵاندا

جیرۆکی گۆرانی سه‌ری ساڵ

له‌ شه‌قامه‌کان لێ ئه‌درێت

عاشقان به‌ماچێکی دوورو درێژ

ده‌ست له‌ملانی یه‌ک ده‌که‌ن

به‌ مڵیونه‌ها بابه‌تی یول و ته‌قه‌مه‌نی

له‌م مانگه‌دا ده‌فرۆشرێت

شه‌وان ڕه‌نگی جاده‌کان

سه‌رتاپای زه‌ردوو سووره‌

گوڵی سوورو وێنه‌ی دله‌\

شاری رازاندوه‌ته‌وه‌

کاتی به‌فر بارین

باخچه‌کان تابلۆیه‌کی به‌فرینه‌

یان...... یاری به‌فر‌

2

دیمه‌نی وولات



هه‌ژار ده‌ستی نزاو پاڕانه‌وه‌یه‌

به‌ ڕه‌هیلی باران و به‌فری ئه‌م ساڵ

خانۆکه‌ی نه‌ته‌پێت

له‌ جاده‌کان قوڕی باران چه‌قیوه

به‌فری کۆڵانه‌کان

له‌ تۆزۆ خۆڵدا

ڕه‌ش ده‌بینێت

ده‌ست دار خه‌می نێیه‌

جش ببارێت یان نه‌بارێت

کاره‌باو نه‌وتی ئه‌مساڵ

له‌ کۆنه‌ دابین کردووه‌

منداڵێک به‌ چڕی ئاگره‌وه‌

ده‌ستی گه‌رم ده‌کاته‌وه‌

خه‌م دای گرتووه‌

له‌م ڕۆژه‌ ناله‌باره‌دا

جی بفرۆشێت

چی به‌رێت بۆ ماڵه‌وه‌

‌‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە