ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌کانی دانیمارکی ناوی کوردێکی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراقییان ئاشکرا کرد
Thursday, 06/08/2009, 12:00
سامیه عه‌زیز موحه‌مه‌د، کوردی فه‌یلییه، ئه‌ندام په‌رله‌مانی عیراقه، سه‌ر به لیستی کوردستانی (پارتی). ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌ی (ئێکسترابلادێت)ی دانیمارکی ناوی ئه‌ویشی ئاشکراکرد که یه‌کێکه له ده‌یان و سه‌دان که‌س که پاره‌ی سۆسیال له دانیمارک وه‌رده‌گرێت، له هه‌مان کاتدا وه‌ک ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی شاژنانه ده‌ژیی و پاره‌یه‌کی خه‌یاڵیش وه‌رده‌گرێت
هه‌واڵه‌که زۆر به دوور و درێژی نووسراوه‌ته‌وه ئێمه نه‌مانتوانی بیکه‌ینه کوردی، ته‌نها وێنه‌ی لاپه‌ره‌که‌تان بۆ بلاوده‌که‌ینه‌وه. شایانی باسه له لاپه‌ره‌یه‌کی دیکه‌دا وێنه‌ی هه‌واڵ و ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی به‌ڵین عه‌بدوڵڵاشی تێدا هاتووه، که له کوردییه‌وه ته‌رجومه‌کراوه‌ته سه‌ر دانیمارکی، دیسان ئه‌مڕۆ چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌کی دانیمارکی په‌یوه‌ندی به کوردستانپۆسته‌وه کرد داوای هاریکارییان لیکردین، که زانیاریی وهه‌واڵ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بگۆڕینه‌وه، چونکه زانیویانه ده‌سه‌ڵاتی کوردی، کوردستانپۆستی سانسۆرکردووه و به‌دواداجوون له سه‌ر هه‌واڵ و وتاره‌کانمان ناکه‌ن، ئه‌وان په‌یمان ئه‌ده‌ن که هه‌رچییه‌ک په‌یوه‌ندی به یاساشکاندن و سه‌رپێچی یاساییه‌وه هه‌بێت بایه‌خی پێده‌ده‌ن و پشتگیریمان لێده‌که‌ن. ئیستا له کاتی نووسینی ئه‌م هه‌واله‌دا، په‌یامنێرێکمان له دانیمارک چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵدا ده‌کری، سبه‌ینی ڕیپۆرتاژێکی دوور و درێژ له‌و ڕۆژنامه‌یه‌دا له سه‌ر چالاکییه‌کانی کوردستانپۆست بڵاوده‌کرێته‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که له سه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌که‌ی عێراق (لاپه‌ڕه‌ی 1) کلیکی ئه‌و لینکه بکه:
extrabladet1 بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که له سه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌که‌ی عێراق (لاپه‌ڕه‌ی 2) کلیکی ئه‌و لینکه بکه:
extrabladet2 بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که له سه‌رهه‌واڵه‌کانی کوردستانپۆست، که له ڕۆژنامه دایمارکییه‌کدا نووسراوه کلیکی ئه‌و لینکه بکه:
extrabladet3
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست