کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە مانگانەكەى یەكێتى و پارتى دەتوانرێت 000 175 دەرچووى زانكۆ و پەیمانگاكان دابمەزرێنیت

Wednesday, 03/02/2010, 12:00


ئەو بڕە پارەیەى كە یەكێتى و پارتى لە بووجەى حكومەت دەیبەنبەشى دامەزراندنى000 175 دەرچووى زانكۆو پەیمانگاكان دەكات
یەكێتى و پارتى وەك دوو زلهێزى كوردستان كە خاوەنى هەموو شتێكن لە كوردستندا لە بووجەى هەرێمى كوردستان هەریەكەیان بەدەر لە یاسا مانگانەیەكى زۆر بۆ خۆیان دەبەن,بە پێى ئەو زانیاریانەى كە لە ڕۆژنامەكان و میدیاكانى كوردستندا كە لە زمانى عومەرى سەید عەلى ئەندامى مەكتەب سیاسى دەستلەكار كێشاوەى یەكیـَتى كە لە لێدوانێدا دەڵێت " پارتى و یەكێتى هەریەكەیان مانگى 35 ملیۆن دۆلار لە بووجەى حكومەت بۆ خۆیان دەبەن" واتە پارتى و یەكێتى بە هەردوكیانە مانكى 70 ملیۆن دۆلار لە بووجەى هەرێمى كودرستان بۆ خۆیان دەبەن ,عەدنان موفتى سەرۆكى خولى دووەمى پەرلەمانى كوردستان لە دانیشتنێكى پەرلەماندا تەئكیدى لەسەر ئەو بڕە پارەیە كردەوە لە نێو هۆڵى پەرلەماندا ووتى بەڵێ ڕاستە یەكێتى و پارتى مانگانە ئەو بڕە پارەیە لە داهاتى هەرێمى كوردستان بۆخۆیان دەبەن.
یەكێك لە كێشەو گرفتەكانى ئەمڕۆى گەنجانى هەرێمى كوردستان بەگشتى و خوێندكاران و دەرچوانى زانكۆ پەیمانگاكان بەتایبەتى كێشەى دانەمەزراندنیانە پاش تەواكردنى خوێندن و ڕۆژانە لێرەو لەوێ دەبینین لەهەریەكە لە شارەكانى كەلارو ڕانیەو هەڵەبجەو قەڵادزیە كە دەرچووى زانكۆ پەیمانگاكان خۆپیشاندان دەكەن بۆ بەردەم پەرلەمانى كوردستایان لەبەردەم بەرێوبەرایەتیەكانى پەروەردەى شارەكانى خۆیان ماندەگرن و داواى دامەزراندن دەكەن.
حكومەتى هەرێم و بەڕێوبەرایەتیەكانى پەروەردە بە بیانووى نەبوونى شوێن و پێویست نەبوونیان بە دەرچوانى زانكۆو پەیمانگاكان تا ئێستا كێشەكەیان بۆ چارەسەر نەكردوون و دایان نەمەزراندوون..
بە مانگانەكەى یەكێتى و پارتى دەتوانرێت
175 هەزار دەرچووى زانكۆ و پەیمانگاكان دابمەزرێنیت
ئەگەر كەسێك هەڵگرى بڕوانامەى بەكالریۆس بێت حكومەتى هەرێم دایبمەزرێنێت ئەوا مانگانەكەى (400$),ئەو بڕە پاریەى كە یەكێتى و پارتى مانگانە دەیبەن ئەگەر بۆ دەرچوانى زانكۆ وپەیمانگاكانى هەرێمى كوردستانى بەكارى بهێنیت و دایانبمەزرێنیت ئەوا ئەو پڕە پارەیەى بەشى ئەوە دەكات كە" 175 هەزار" دەرچووى زانكۆو پەیمانگاكان دابمەزرێنیت و هەر بەو بڕە پارەیەى كە یەكێتى و پارتى دەیبەن تۆ موچەى ئەو هەموو گەنجانە دابین بكەیت...

هەموو حیزبێك مافى خۆیەتى
بڕێك پارە و لە حكومەت وەربگرێت
بەفرین حسین خەلیفە بریاردەرى لیژنەى مافى مرۆڤ لە پەرلەمانى كوردستان سەبارەت بە داواكارى دەرچوانى زانكۆو پەیمانگاكان ووتى:ئێمە نوێنەرى خەڵكین و لەلایەن خەڵكەوە هەڵبژێردراوین پێویستە گوێ بۆ داواكاریەكانى خەڵك بگرین ,پەرلەمان پردى پەیوەندیە بۆ گەیاندنى داواكاریەكانى خەڵك بە دەسەڵاتى جێبەجێكردن,ئێمە هەوڵ دەدەین حكومەت ئەم كێشەیە چارەسەر بكات,سەبارەت یاساى و نایاسایبوونى بەوبڕە پارە زۆرەى كە پارتى و یەكێتى لەبەشە بووجەى هەرێم بۆخۆیانى دەبەن كە دەتوانرێت كێشە دامەزراندنى ژمارەیەكى زۆر لە دەرچوانى زانكۆو پەیمانگاكانى پێ چارەسەر بكرێت بەفرین حسێن لەو بارەیەوە ووتى :ئەم ڕۆژەو ئەم ئازادیەى ئێستا بەرهەمى خەبات و تێكۆشانى ئەو حیزبانەیە و هەموو حیزبێك مافى خۆیەتى بڕێك پارە لە داهات و لە حكومەت وەربگرێت,ئێستا پرۆژە یاساى بووجەى ئەحزابەكان لە پەرلەماندایەو خوێندنەوەى یەكەمى بۆ كراوە هەركات ئەو یاسایە چووە بوارى جێبەجێكردن ئەو كات هەموو حیزبەكان بەپێى قەبارەى خۆیان بووجەیان بۆ دادەنرێت..

دامەزراند لەسەر ئەساسى واسیتەو عەشرەتگەرى و خزمە خزمێنەیە
نەك لەسەر ئەساسى بڕوانامە و لێهاتووى
جەلیل مۆردینى دەرچووى پەیمانگا سەبارەت بە دانەمەزراندیان پێى وابوو ووڵات ئێمە ووڵاتى قەزاو قەدەرە دامەزراند لەسەر ئەساسى واسیتەو عەشرەتگەرى و خزمە خزمێنەیە نەك لەسەر ئەساسى بڕوانامە و لێهاتووى ئەو لە درێژەى لێدوانەكەیدا ووتى ئێمەپَشتر یاداشتێكمان داوەتە دەستى بەڕێز دكتۆر بەرهەم سەرۆكى حكومەتى كابینەى شەشەم بەڵێنیان پێداین دامانمەزرێنن بەڵام ئەوەتانێ تا ئێستا هیچیان بۆ نەكردووین .

با ئیتر دزیكردن لە میللەت بەس بێت
یادگار ڕەفیق دەرچووى بەشى ئابووى زانكۆى سلێمانى كە تا ئێستا دانەمەزراوە و لەگەڵ هاورێكانیدا بەمەبەشتى خۆپیشاندان و پێشكەش كردنى یاداشتێك بۆ بەردەم بەرپرسانى بوارى پەروەردە ووتى كێشەى ئێمە بێكارى و دانەمەزراندمانە لە دواى تەواكردنى خوێندن ئەۆ سەبارەت بە دانەمەزراندنیان گیرۆدە بوونیان بە دەست كێشەى بێكاریەوە لەكاتێكدا یەكێتى و پارتى بڕێكى زۆر پارەو داهاتى خەڵك بۆخۆیان دەبەن ووتى من تەنها ئەوە دەڵێم بابەسبێت دزى كردن لە میللەت ...

حكومەت دەبێت بە ژێر لێشاوى دەرچووى زانكۆو پەیمانگاكانەوە
شۆخان محمد كە بەشى كۆمەڵایەتى كۆلێژى بنەڕەتى تەوا كردووە تا ئێستا دانەمەزراوە پێى وابوو حكومەت خۆى كێشە بۆ خۆى دروست دەكات ئەو نایەوێت ئەمساڵ ئێمە دابمەزرێنێت لەكاتێكدا ساڵێكیتر ئەوەندەى ترى دێتە سەر چەند ساڵێكیتر چەند قات ئەوەى ئێستا هەیە زانكۆ پەیمانگا تەوا دەكات ئەو كات حكومەت دەبێت بە ژێر لێشاوى دەرچوى زانكۆو پەیمانگاكانەوە بۆیە پێویسە هەر لە ئێستاوە چارەسەرێكى بۆ بدۆزرێـتەوە بۆ ئەوەى نەگاتە حاڵەى تەقینەوە چونكە ئێمە دەزانین لە شوێنانیتر و لەشارەكانیتر هەندێك لە هاوڕێكانى ئێمە دامەزراون
شارەزایەكى بوارى ئابوورى كوردستان پێى وایە بەرپرسانى كورد وەك ئەوەى لەسەر سەفەر بن و هیچ كاتێك بەتەماى ئایندەى كوردستان نەبن ئەو شێوە ساسەتە ئابوورییە پەیڕوە دەكەن ئەوەى ئەوان دەیكەن پێى ناگوترێت سیاسەتى ئابورە بەڵكو پێى دەوترێت چۆكدادانى حكومەت و هەرەسى ئابوورى سەبارەت بە بردنى بڕێكى زۆرى داهاتى هەرێم لە لایەن یەكێـى و پارتیەوە كە ساڵانە 840000 دۆلارە ئەو پسپۆڕە پێى وابوو حكومەتى هەرێم پیلانى نییە بۆ خزمەتكردنى خەڵك و بەرەو پێشبردنى كۆمەڵگا ساڵانە دەبێنیت ژمارەیەك لە زۆر لە زانكۆ پەیمانگاكان تەخەروج دەكەن بەڵام حكومەت نازانێت چیان لێبكات و چۆن دایانمەزرێنێت بۆیە ئەركى سەرشانى حكومەتە بژێوى ژیانیان بۆ دابین بكات یان بەدامەزراندن یان بە دۆزینەوەى هەلى كار یان بە دابین كردنى بیمەى بێكارى ئەبووایە لەو بڕە پارە زۆرەى كە دەدرێت بە یەكێتى و پارتى حكومەت بیرى لە دۆزینەوەى هەلى كاركردنى بۆ گەنجان و خوێندكاران و خەڵك بكردایەتەوە بەتایبەتى ئەوانەى كە زانكۆو پەیمانگاكان تەوا دەكەن ئەگەرنا بیمەى بێكارى بۆ گەنجانى بێكارو دەرچوانى خاوەن بڕوانامە دابین بكردایە بەڵام بەداخەوە حكومەت زیارت خەمى كادرانى حزبێتى كە لە بارەگاكانى حیزب بە بێ هیچ بەرهەمێك موچەیەكى زۆریان پێدات
وەك فراكسیۆنى گۆڕان خۆمان بۆ ململانێیەكى سەخت ئامادەكردووە،
ئەویش خەمڵاندنى بوودجەى ساڵى 2010 یە
سەبارەت بە بردنى ئەو بڕە پارەیە و بێكار بوونى زۆرێك لە دەرچووانى زانكۆ پەیمانگاكان لە دواى تەواوكردنى خوێندن دكتۆر ڕێباز فەتاح ئەندام پەرلەمان لە فراكسیۆنى گۆڕان لەو بارەیەوە ووتى ئەو بڕە پارەیەى كە تۆ ناوت هێناوە تەنها سەرچاوەى دارایى یەكێتى و پارتى نىیە وە پێش ئەوەى باس لەو بڕە پارەیە بكەین ئەم حیزبانە دەیبەن ئەوا دەبێت بزانین داهاتى ساڵانەى حكومەتى هەرێم چەندە؟ كە پێم وایە تا ئێستا ئەمە ئاشكرا نەكراوە چونكە داهاتى ئەم حكومەتە تەنها ئەو بڕە پارەیە نىیە كە لە ناوەندەوە دێت و ڕۆژانە داهاتى دیكە ئاشكرا دەكرێت هەروەك ئەو بڕە پارەیەى وەزیرى سامانە سروشتىیەكان لە پەرلەمان باسى كرد و ئەگەر فەزیحەكەى بۆرسەى ئۆسلۆ نەبوایە هیچ كەسێك لە كوردستان بە پەرلەمانیشەوە ئاگادارى نەبوو.
جگە لەوەش نەك تەنها ئەو بڕە پارەیەى دەبرێت بەڵكو تەواوى حكومەت لە دەستى خۆیانەو بۆ مەبەستى حیزبى بەكارى دەهێنن. بوودجەى حیزبیش كاتێك یاسا یىیە كە هەموو حیزبە جیاوازەكان بە پێى یاسایىیەكى ڕێكخراو لە پەرلەمان ئەو بوودجەیە وەربگرن، نەك بوودجە لە حیزبەوە بێتەوە ناو پەرلەمان.
2- من دەتوانم گرەنتى ئەوە بدەمە خەڵك كە وەك فراكسیۆنى گۆڕان خۆمان بۆ ململانێیەكى سەخت ئامادەكردووە، ئەویش خەمڵاندنى بوودجەى ساڵى 2010 یە و لە ناویشیدا دیاریكردنى ئەو بڕە پارەیەیە كە دەدرێتە حیزبەكان، هەرگیز بەوە ڕازى نابین بەشێكى زۆرى ئەو بوودجەیە كە موڵكى خەڵكە بدرێتە حیزبەكان چونكە حیزب نابێت وەك سەرچاوەى ژیان سەیر بكرێت. ئەوەش كە بودجەى دیارى كراوى حیزبەكان دەبێت لە سەر بنەماى ڕێژەى كورسىیە بە دەستهاتووەكان بێت لە پەرلەمان.
وەك وەڵامێك سەبارەت بەوە دەرچوانى زانكۆو پەیمانگاكان پێیان وایە ئۆپۆزسیۆَن شەڕى بەرژەوەندیەكانى خۆی دەكات ئەگەر نا بۆ حیزبە ئۆپۆزسێۆنەكان نایەن پشتیوانى ئێمە بكەن و ئەو حەقەمان بۆ بگەڕێنرێتەوە دكتۆر ڕێباز ووتى: زۆر جار باس لەوە دەكرێت كە نابێت هەموو خەڵك چاوەرێى دامەزراندن بێت، منیش دەڵێم ڕاستە ناكرێت كۆمەڵگایەكى بەكارهێن دروست بكەین بەڵام پرسیارى دواى ئەم ڕستەیە ئەوەیە ئایا كە دانەمەزرام كارى دیكە هەیە كەژیانى پێ دابین بكەم ؟ بێگومان وەڵامى ئەم پرسیارەیە وامان لێدەكات بڵیًین بەڵێ ئەوانەى داواى دامەزراندن دەكەن مافى خۆیانە وە دەبێت پەرلەمان و حكومەت چارەسەرى ئەو كێشەیە بكەن .
بەشێكى گەرەى ئەو بێكارىیە حكومەت بەرهەمى هێناوە، تۆ بڕوانە هەندێك بوار هەیە ئەسڵەن نەقێى كادیرمان هەیە وەك مامۆستاى ئینگلیزى بەڵام لەبەر بێ پلانى حكومەت نایەت نەقێەكە پڕكاتەوە بەڵكو بەردەوام كادیرێك درووست ئەكات كە زیادەیە .
بە دڵنیایىیەوە تا حكومەت بەم بێ بەرنامەیە كار بكات من گەش بین نیم ئەم كێشەیە چارەسەر ببێت و ئەمەشە جیاوازى ئێستا و ئەوەى ئێمە ئەمانەوێت .
تێبینى /ئەم ڕاپۆرتە لە(ژمارە 22 گۆڤارى ڕێگا)دا بڵاو بووەتەوە
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە