بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


مالکی تا نەزانێت بوارە، بە بیری کۆنی خێڵەکی یەوە،بیرلە پەڕینەوە بە سەرڕووباری قەیرانە سیاسی یەکان دا ناکات!

Saturday, 30/03/2013, 12:00







ئێراقی خێڵەکی وچینو دەستەوکەسانی بیرتاریک بە ئاراستەی هەرەسێکی تری کاولکاری لە سایەی سەدامێکی کە، بە ناوی مالکی هێدی هێدی وا خەریکە بەرەوئامێزی شەڕێکی دۆڕاو دەڕوات کە ئاکامەکەی جگە لە بارگرژیوسەرهەڵدانی شەڕی ئاینی یەکتر وەرنەگرتنو،نەوژەن کردنەوەی ئەو کارگە ئایدیایانەی کە دەمێکە لە کار کەوتوون بۆ بەرهەم هێنانی بیری تاریکودژبە یەکتر،هیچ هیوایەکی ئەرێنی بە دوای خۆیاندا بە دی ناهێنن لە بە گەڕخستن یا ندا جگە لە تاریکیو شەڕی بێ کۆتا!
زۆرووتراوەو زۆر نووسراوە سەبارەت بە دەسڵاتە یەک لە دوای یەکەکانی سەرگۆڕەپانی ڕامیاری ئێراق هەرلە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی ئێراق نێزیک بە چەرخێک بە سەر پەرشتی ئینگلیزوکەسانی بە کرێگیراوو بە داردەستبوی ئینگلیز،کە ئەودەم بە ڕیش سپی یان پیاوانی هۆزناسرابوون کە ئەوان بە هاوکاری دەسڵات دارانی ئینگلیز بکوژو بووڕو دابەش کەرهەر خۆیان بوون لە بە کۆیلە کردنی چینو توێژەکانی نێوخۆی ئێراق،بە تایبەت لایەنی یەکەمی بە قوربانی کراوچی لایەنی مرۆیی یان لایەنە ڕامیارییەکەی بە زۆری خەڵکی ئەو دەمی کوردستان بوون جگە لە دابەشکردنی خاکەکەیو بەرەودوورە دەستبردنی دانیشتوانەکەی.
هەر بۆیەش گەرای ئەوتاوان و دابەش کردنە دوای نێزیک بە سەدەیەک لە دوای ڕوخانی ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی پێش سەدام و دوای سەدام کەوتەوە نەش و نما کردن و چەندین گرای پیسی لە جاران پیستربە سەر تەواوی خاکی ئێراق دا بڵاوە پێکرد،کە هەم دیسان تیایدا نەتەوەی کورد لە بەر کەوتنی ئەو گرا پیسانە بی بەش نەبوویەوە، ئەم جارەیان دەتوانین بڵێین بە کەمتر بەڵام بە بە کاریگەری نەرێنی خراپ تایبەت بەگەلی کورد کە لە دوا وێستگەکانی خەباتی سەربە خۆیی دایە دوای زیاتر لە دوو دەیە لە نیمچە سەربەخۆیی بە هەمو کەموکورتی یەکانی یەوە، کە دەتوانین بە ترسناکترین سات ئەژماری بکەین لە مێژووی نەتەوەی کورد،وە هەروەها دوور نییە گەمەکانی مالکی کە پشت ئەستوورە بە چەند هێزێکی ناوچەیی ونێو دەوڵەتی بۆجارێکی ترخورییە بەڕێسکراوەکانی هیوای کورد باتەوە دەست لێژی وخلۆر بوونەوە!
هۆکارەکانی تەشەنەکردنو بڵاوە پێکردنی ئەوهەموقەیرانوگرایانەی کە لە پێشدا ئاماژەم پێکرد وەک خراپترین و ترسناکترین قەیرانوگەرا؟!
یەکەم :خراو پەرەوەردەکردنی سەری ڕامیاری تەواوی بە ناوڕامیاری زانانی سەرگۆڕەپانی ئێراق بە عەرەبوکوردەوەو مانەوەیان لە بازنەیەکی کۆنی چەق بەستوی نەگۆڕدا.
دووهەم:وەرنەگرتنی ئەزموون لە پەیجە مێژوویەکانی ڕابردوو،یان نەخوێندنەوەی ئەو تاوانانەی کە بە چی هۆکاروو ڕێگەیەک ماوەی سەد ساڵە خاکی ئێراق و پێکهاتە مرۆییەکەی بەرەو لاوازیوزانستگەی بیرتاریکی بردووە.
سێ هەم:لە خۆبایی بوونی گەمەکەرانی نێو دەسڵات لە دوای ڕوخانی سەدامو دارودەستەکەی،کە دەبوایە خۆیان بە بە دەست هێنانی پلەوکۆکردنەوەی پارە گۆڵ نەدابایە تا ئەوکاتەی پێک هاتەیەکی نوێ لە تاکی پاکی ڕامیاری کار،لە پێناوی سەرخستنی پرۆژەی ووڵاتێک بە ناوی تەواودیمۆکراسی نمای نەدایە.
چوارهەم:خۆش باوەڕی لایەنە کۆبووەکانی نێو دەسڵات بە بەخشینی دەسڵاتی فراوانخوازیو تاکڕەوانە بە نووری مالکی لە پاشکۆی جەعفەری،کە نەک هەر شایستەی بەدەستەوە گرتنی دەسلات نین بەڵکو پێویست بوو لەدەرەوەی بازنەی سیاسەت دا نیگایان بکرادیە تا ئەوساتەی بە تەواوی لە واتای فیدراڵی و دیمۆکراسی تێ دەگەیشتن.
پێنج هەم:لە هەمو هۆکارەکانی تر کاریگەرترنەبوونی دەزگایەکی یاسایی کە بتوانێت بە یاسا مافوخاکودەسڵات دیاری بکات ،نەک بە زۆرینەی دەنگ دان کە خودی سەرۆک وەزیران بە هۆی بوونی زۆرینەی دەسڵاتو تایفەی شیعەوە بتوانێت دەیان بڕیاردەربکاتوهەمو ڕەهەندەکانی ترچی سەربازی یان ئابوریوفەرمانگەییە بۆ خۆی قۆرخ بکاتو،ببێتە کەڵەگاو کەس نەتوانێت تانە لە بڕیاروکردەوە خراوەکانی بدات وەک ئەوەی ئیستا دەیبینینو تەواوی پێک هاتەکانی ئێراقی لە ویستگەی چاوەڕوانی بۆ ووڵامی داخوازییەکانیان دوورە پەرێزکردوون.
کەواتە مالکی بە پشت بەستن بەوهێزو دەسڵاتەی هەیەتی کە لە بنەڕەت دا هەرخودی لایەنە ئێراقی وکوردییەکان پێیان بەخشیوەو واژۆی فەرمانڕەواییان بۆکردووە،مافی خۆیەتی وابەو شێوەیە هەڵسو کەوت بکاتوبە لە بەرچاوگرتنی بوار،بە سەر ڕووباری قەیرانە سیاسی یەکاندا بپەڕێتەوە بە بێ هیچ ترسێک لە داهاتوی دەسڵاتو ئایندەی ئێراقوکردەوە تاکە کەسی یەکانی.
وەک ئەوی کە ئێستا دەیانکات وتەواوی لایەنی سەربازی لە خۆیدا کۆکردۆتەوە،تا بتوانێت بە پشت بەستن بە هێزی سەربازی دەست بەسەرهەموئەوهەرێموشارانەدا بگرێت کە بە مەبەست کاری داگیرکردنەوەیان بۆدەکات نەک بە خێرایی بەڵکوبە شێنەیی،دووریش نییە لە نانەوەی بۆسەوپلانێک دا لوتی سەربازی بەرەوهەرێمی کوردستان ئاراستە بکات بە پێی ئەو دەسڵاتەی لە ئێراقی نافیدراڵی دا پێی دراوە!
لە کۆتایی دا دەتوانم بڵێم هیچ یاساو ڕێسایەک نییە بە تەنها مالکیو کردەوەکانی تاوانباروسەرکۆنە بکات لە هێنانە ئارای ئەوترسو ڕەوشەی کە ئێراقی تێکەوتووە بۆ ماوەی زیاترلە چەندین ساڵە،بەڵکو تاوانباری هەرە مەزن بە پلەی یەکەم سەرکردە ڕامیارییەکانی کوردوعەرەبە کە لە سەرهیچ خاڵێک کۆک نینو،تەنها بە ڕەواڵەت کاربۆئەوە دەکەن ئێراقێکی بێ کێشەو شەڕیان هەبێت کە لە ڕاستی دا وا نی یەوپێچەوانەکەی ڕاستە،وەک میکرۆب لە بۆگەشەی دەسڵاتی دزیو فراوانخوازی تاکڕەوانەیان، بەدوای زۆنی پڕخاشاکو پیسەوەن تا بتوانن سوود لە کەشی نەگونجاو وەرگرنو،هاوشێوەی ڕاوچی یەکی هەلپەرستیش لە ئاوی لێڵدا ڕاوی خۆیان بکەن بۆ دەسکەوتی زیاترو لە بارتر!
وە لەهەمو زیاترهەڵەکارتر سەرانی کوردە کە لە دەیان سەری بڕاوو ئەزمونی کۆن و نوێ نەیان توانی ئەزمون بکەن و بە درۆو بڕیاروبەڵێنە پێکەنیناوییەکانی شیعەو سونە تێبگەنو،لە بری چاوەروانی بۆ وەرگرتنی مافوگەڕانەوەی خاکە داگیرکراوو دابڕاوەکانی هەرێم ،کاربۆ یەک ڕێزیوکۆدەنگی تەواوی نێوخۆی کوردستان بکەن،بە داماڵینی ناوی پارتودەزگاو،وەشاندنی هەواڵی بێ ماناو واتا لە میدیاکانی دەسڵاتی کوردییەوە،تا چیتر نەک مالکی کەسانی دوای مالکیش نەتوانن سوود لە لاوازییەکانی کورد بە کورد وەرگرنو ببنەوە خاوەن دەسڵاتی سەربازی لە ئاکامی بەخشینی پۆستی باڵای سەربازی کە جەعفەریومالکی دوانمونەو دوا ئەزمون نابن.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە