فڕى فڕى قەلى ڕوڕەش فڕى، فڕى فڕى گەندەڵەکانیش هەڵئەفڕێنین
Saturday, 14/03/2009, 12:00
1752 بینراوە
لەوانەیە سەردێڕى بابەتەکە شتێکى سەیر بێت ئەگەر بێنینەوە بیرخۆمان کەم کسمان هەیە ئەم یاریەمان نەکردبى یەکێک ئەى وت فڕى فڕى کۆتر فڕى هەموو پەنجەمان بە عەرزەوە بو بەرزمان ئەکردەوە کە کۆتر ئەفڕێ ، من بۆیە ئەڵیم قەلى ڕوڕەش چونکە ئەم گەندەڵانە لەو قەلە ڕوڕەشە دەچەن حەدیان نیە وەکوو کۆتر وابن. ئەو بابەتە پەیوەست ئەکەم بەو هەڵبژاردنەوەو دەڵێم وا هەڵبژاردن بەڕێوەیە وەکوو مەرگێک هاتۆتە وێزەى گیانیان و بینە قاقایان تەنگ بۆتەوە خەریکە ئەخنکێن وە لە تاوا گەندەڵەکان نازانن چى بکەن و پەنا بۆ چ ڕێگایەک بەرن چ پڕوپاگەندەیەک بکەن چ ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ ئەوەى خەڵکى پاک و هەژارو خاوەن بیرى نوێ و ئاشتیخوازو دیموکرات خواز و داد پەروەر پەنچەى پیرۆزى نەکا بە مورکەبە شینەکەى هەڵبژاردنا و پێنووسى حەق نەکا بە ناوچاوانى دزو ڕەش و کەلەى پوتى گەندەڵانا چونکە کە پەنجەو کرد بە مورەکەبەکەیا بزانە پەنجەو کردووە بە چاڵى چاوى گەندەڵانا مافى خۆت داوا کردوە و ئازاریان پێ دەگات هەر ئەو پێنووسەى هەژارێکى خێر نەدیو لەم خاک و نیشتمانە(بەڵێ) بەسەر داد پەروەرى دا دێنى بۆ ئەوان وەکوو سەرى ڕمى ژەهراوى وایە و لە ناو دڵیان دەچەقێ و لە ڕەگ و ڕیشە دەریان دێنى. دە کەواتە با هەموومان دەنگ بدەین و دژى ستەموو زۆرداریو گەندەڵیان بوەستینەوە و دەریان پەڕێنین با پەنجە بەکەین بە مورەکەبە شینەکەیا بە کوێراى چاوى گەندەڵان پێنووسى داد پەروەری بگرینە دەست و بیکەین بە چاڵى چاوى گەندەڵکاران و ماستاو چیەکان و پیاوانى خائینى ئەم بنماڵە بێشەرەفو خۆفرۆشانەى کوردستان وە بە خۆفرۆشان و ئەوانەى دەنگ بەم خۆفرشانە ئەدەن بڵێین بڕۆن داوەشێن و سەرتان شۆڕکەن وە پەنجەمان بەرز ئەکەینەوە ئەڵێین گەندەڵ و ماستاوچیو گەنەخۆرو مشەخۆرەکانمان هەڵفڕان
.کەواتە فڕى فڕى قەلە ڕوڕەشەکان هەڵفڕین