راپۆرتێک له‌سه‌ر زیندانه‌کانی پاراستن، زیندانی ئاکرێ به نمونه!
Saturday, 26/01/2013, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست/ له نێو ده‌زگای ئاسایشتێبینی کوردستانپۆست: ئه‌م وێنه‌یه‌ی زیندانی ئاکرێ توانراوه بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی ئه‌و زیندنه‌دا به‌دزییه‌وه بگیرێت، په‌یامنێره‌که‌مان توانی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه به‌ده‌ست بهێنێت.
دواى ئەوەى ڕۆژى 15/12/2012 هەواڵێكمان بڵاوكردەوە لە سەر زیندانییە نهێنیەكانى ئاسایش و پاراستنى پارتى، ئه‌م هه‌واڵه ڕاستەوخۆ دەنگدانەوەیه‌کی ته‌واویی دایه‌وه لەسەر ئاستى ناوخۆى حیزبەكان و خەڵكى مەدەنی، هه‌رچه‌نده وه‌ک راگه‌یاندن بێده‌نگی لێ‌کرا.
لینكى راپۆرتە هەواڵەكە:
1/ بەپێى سەرچاوەیەك لە ناو ئاسایشى پارتى، دواى بڵاو بوونەوەى هەواڵەكە، مه‌سرور بارزانى بەرپرسانى ئاسایش و پاراستنى ئاگادار كردەوە، که ده‌ستبه‌جێ ئەم ڕێ و شوێنانە بگرنە بەر:
أ: دادگاییكردنى ئەو زیندانیانە ڕابگیرێ، كە لەلایەن ئاسایش و پاراستن ڕفێنراون ئێستا لە زیندانە نهێنیەكانى ئه‌و دوو ده‌زگایه‌دا دانراون. نابێت هیچ شتێک بکرێت تا لەلایەن مه‌سرور خۆیه‌وه ئاگادار دەكرێنەوە.
ب: بەهیچ شێوەیەك هیچ زیندانییه‌ك، ئەگەر لەم ماوەیەدا دادگایى كردنى تەواو بووە، نابێت ببرێته زیندانى مەحەتەى هەولێر! ئه‌ویش له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک زانیاریى پێ بێت لە سەر ئەو زیندانیانەى ناو ئاسایش و خانوەكانى دەورو بەرى ئاسایش و وەزارەتى ناوەخۆ، بۆ زیندانییه‌کانی ناو مه‌حه‌ته‌ی باس بکات.
ج: ئەگەر ڕێكخراوەكانى مافى مرۆڤ سەردانى ئاسایشیان كرد. تەنها ئەو زیندانەیان پێ نیشان بدەن، كە چەند كەسیكى لێگیراوە بەتۆمەتى تیرۆر، بۆ ئەوەى ڕێكخراوەكان وابزانن، تەنها ئەو زیندانە هەیە و لە سەر بەدواداچون بۆ زیندانەكان رێگرییان لێ ناکرێت.
2/ بەشێك لەو گیراوانەى بێ سەرو شوێنن و سەر بە لایەنه ئیسلامیەكانن. بۆیە لەم ڕۆژانە كۆمەڵى ئیسلامى بە ڕەسمى داواى لە حكومەت كردووە ئەم مەسەلەیان بۆ یەكلایى بكەنەوە.
3: ڕۆژێک دواى بڵاو بوونەوەى هەواڵەكەی کوردستانپۆست، ژمارەیەك سەیارەى بێ ڕەقەم چوونە نێو بینا زیندانییه نهێنییه‌که‌ی زێرەڤانى، پێش نیوەڕۆکه‌ی سه‌یاره‌کان هاتوونەتە دەرەوە. گومان دەكرێ، که بۆ لێکوڵینه‌وه له دزه‌کردنی هه‌واڵه‌که و دوایی بۆ گواستنەوەى ئەو زیندانە چووبن، که له‌لایه‌ن کوردستانپۆسته‌وه ئاشکراکران.
4/ دواى دوو هەفتە دوای بڵاو بوونەوەى هەواڵەكە. لە ڕ‌اپۆرتێكى تەلەفزیۆنى ئێن ئارتى، خێزانێك ئەوەیان ئاشكرا كرد، كە كوڕەێكیان بە نێوى (فەرمان سه‌مه‌د یونس) لە ساڵى 2005 ڕفێندراوە و تا ئێستا بێسەر و شوێنە.
5/ (423) زیندانی عەرەب كە پاراستن لەسەر مەسەلەى تیرۆر گرتوونی، پاراستن بەشێكى لەمانە جیا كردونەتەوە، گواستراونەتەوە بۆ دوو زیندانی نهێنى لە شارۆچكەى شەقڵاوە و شارۆچكەى ئاكرێ. ئەمەش بۆ دوو مەبەست:
یەكەمیان: بۆ بەكارهێنانى زیندانییەكان لەكاتى سیناریۆ دروستكردن و بەكارهێنانیان بۆ مەبەستى تایبه‌تیی و چەواشەكارى.
دووەمیان: لەكاتى خۆپیشاندانەكانى كەركوك و موسل، خۆپیشاندەران داواى ئازادكردنى ئەو گیراوانەیان كرد، كە لەلایەن ئاسایشى پاراتى و یەكێتییه‌وه گیراون. ئەم گیراوانەش بەشێكى زۆریان لەلای پارتییە. ئەمەش بۆ ئەوەى ئەگەر هاتوو هه‌ر رێکه‌وتنێک كرا لەسەر ئازادكردنى زیندانیە عەرەبەكان بەشێك لەم زیندانیانە بهێڵنه‌وه، تا پاراستن سودیان لێوەر بگرێت. واته وایان دانه‌وه هه‌موو زیندانییه‌کان راده‌ستی هیچ رێکه‌وتننامه‌یه‌ک نه‌که‌نه‌وه.
زیندانى ئاكرێ: هۆڵێكى تێدایە. نزیكەى 10 مەتر لە ژێر زەوییدایه. زیندانی ئاکرێ، به گه‌وره‌ترین زیندان ناسراوه، که‌س ناتوانێت له نزیکییه‌وه بڕوات، یان که رۆیشت سه‌ربه‌رز بکاته‌وه، به‌رده‌وام کامێرای ڤیدیۆی له‌سه‌ره، ته‌نانه‌ت ته‌نانه‌ت له خۆشت ده‌ترسیت که ده‌ست بکه‌یت به گیرفانتا، یان ده‌ست ده‌ربهێنێت، یه‌کسه‌ر گومان ده‌خرێته سه‌رت. ئه‌م زیندانه هێنده به‌رزه، که من مه‌زنده‌ی ده‌که‌م به زیاتر له 10 مه‌تر به‌رزیی.
هەرچەندە دواى بڵاو بوونەوەى چەند ڕاپۆرتێك لەسەر زیندانى ئاكرێ لەلایەن رێكخراوەكانى مافى مرۆڤى دەرەوە. زیندانەكە داخرا. بەڵام لە ئێستادا هۆڵێكیان به دزییه‌وه داناوه، به ده‌یان گیراوى لایەنە ئیسلامیی و عەرەبەكانى لێیە.
گواستنەوەى چه‌ند زیندانییه‌ک دواى ئەوە هات كە بەشێك لەو زیندانیانەى تا ئێستا هیچ كەس نەهاتووە بۆ سەردانیان بە مەبەستى بەدووا داچوونیان، ئەمانەیان گواستۆتەوە. دواى ئەوەى كەسوكارى چەند زیندانێكى عەرەب، چوونە بۆ بینینى گیراوەكانیان لە زیندانى ئاسایش. پێیان گووتنە: ناتوانن مواجەهه‌ی زیندانەكانیان بكەن. بۆیە ئەوانیش چوونەتەوە موسڵ، شێخ و ڕەئیس عەشیرەتەكانیان تێگەیاندووە، بۆ ئەم مەبەستەش. لەم ماوەیەدا كەسوكارى گیراوەكان داوایان لە مەسعود بارزانى كرد. كە گیراوەكانیان بەر بدات.
ناوى ئەو زیندانیكراوە عەرەبانەى، كە لەلایەن پاراستنى پارتى و دەزگاى زانیارى یەكێتىیه‌وه گیراون. بەشى زۆریان لەلایەن پاراستن و ئاسایشى پارتیەوەیه.
http://kirkuknow.com/arabic/?p=15273
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست