قوور بەسەر ئەو حكومەتەی كە تەمای بەو جۆرە پاسەوانا نەیە

Sunday, 17/01/2010, 12:00


رۆژانە بە هۆی پیشەی مامۆستایەتی هاتو چۆی شاری كەركوك دەكەم كە ئەمەش بەشێكی ترە لە لەعنەتی شەڕی برا كوژی كەبەو شێوەیە دەربەدەری كردین ,سەیرەكەش لەوە دایە ئەگەر چی من رۆژانە بەو سەیتەرانە هاتو چۆ دەكەم و اتەناسراوم و غەریب نیم كەچی ئەوە ماوەیەكە تێبینی دەكەم كە پاسەوانەكانی ئەو سەیتەرەیەی بەر لەوەی بگەیتە هەولێر لە جیاتی ئەوەی لەو ئافرەتە عەرەبانە بكۆڵنەوە كەكەس نازانێ رۆژانە بۆچی بە سەدانیان هاتو چۆی شاری هەولێرو شارەكانی تری كوردستان دەكەن ,دێن ئەو ئافرەت وكچە كوردانە لە ئۆتومبیل دادەگرن خوارەوە كە مۆدەو بەرچاون ئەمەش تەنها بۆ چاوحیزی كردن وهیچی تر نا بۆیە دەلێم قوور بەسەر ئەو حكومەتەی كە تەمای بەو جۆرە پاسەوانا نەیە كە لە تیرۆرستان بیان پارێزێت راستەگوتویانە گەور ەئاو دەرژێنێ گچكەش پێی لێ دەخشێنێ سەركردەكانی ئێمەش هەر وایان كردوە بۆیە پیاوی سالحی وەك ئەوپاسەوانانەمان لێدەرچوە .
مامۆستا یەكی شاری كەركوك ونیشتە جێ هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە