کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تورکیا لە سەر ئەم هەواڵەی کوردستانپۆست دێتە سەر خەت و ناهێڵێت عه‌زيز وه‌يسی ببێتە وه‌زيری ناوخۆ

Tuesday, 03/04/2012, 12:00


ئەم هەواڵەی خوارەوە، کە بڵاومانکردەوە، بە دوایدا تورکیا هاتە سەر خەت و داوای لە پارتی کرد، کە نابیت عەزیز وەیس بکرێتە بە وەزیری ناوخۆی حکومەتەکەی نێچیر!، هەواڵەکە بخوێنەرەوە و بەدوایدا لە خوارەوە ئەو سەرنجەی دیکەش ببینە.

كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٣ هه‌ولێر

سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ سه‌رباز هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسينگه‌ی نيچيره‌ڤان بارزانی يه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ دويني سه‌رباز هه‌ورامی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌ياند، كه‌ ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان ناسراو به‌ ته‌مه‌ر كۆچه‌ر پارێزگاری ئيستای دهۆك ئه‌وه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه‌ كه‌ ببێته‌ وه‌زيری ناوخۆ له‌ شوێنی كه‌ريم شنگاری له‌ كابينه‌ی نويكه‌ی نيچيره‌ڤان دا.
هه‌روه‌ها سه‌رباز هه‌ورامی ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ كه‌ پاراستن و خودی مه‌سرۆر بارزانی زۆر هه‌وليان داوه‌ نه‌زهه‌ت حالی به‌رپرسی پاراستنی سه‌لاحه‌دين بكه‌نه‌ وه‌زيری ناوخۆ به‌لام نێچيره‌ڤان بارزانی ڕه‌تيكردۆته‌وه‌، كه‌ له‌ كابينه‌كه‌ی هيچ كه‌سێكی سه‌ر به‌ ده‌زگای پاراستنی پۆستی تیا وه‌ربگرێت!
ئه‌مه‌و سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ كه‌ نێچيره‌ڤان بارزانی رازيبوه‌، به‌ دانانی ليوا عه‌زيز وه‌يسی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی بۆ پۆستی وه‌زيری ناوخۆ و ئه‌ويان ده‌ستنيشان كردووه‌.
هه‌روه‌ها مه‌سعود بارزانی به‌ نيازه‌ مه‌نسۆر بارزانی كوری بخاته‌ شوێنی عه‌زيز وه‌يسی له‌ فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی به‌ڵام تا ئێستا كيشه‌ی نێوان ڕه‌وه‌ند بارزانی برای نێچيره‌ڤان بارزانی و مه‌نسۆر بارزانی كوری مه‌سعود بارزانی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی فه‌رمانده‌ی زيره‌ڤانی ماوه‌ته‌وه‌.
ئه‌وه‌ش زانراوه‌ له‌ ليستی پارتی ٤ له‌ وه‌زيره‌كانی بادينی نين و ٢ سۆرانين.
-----------------------------------------

دوای بە دوای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، کە کوردستانپۆست بۆ
یەکەمجار  رایگەیاند، ئەمڕۆ هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە تورکیا رازی
نییە لەسەر دانانی عەزیز وەیس چونکە ئەم کەسە  پێشتر کادیر و پێشمەرگەی
پەکەکە بووە

بۆ خوێندنەوەی هەواڵەکە لە سایتی سبەی کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
ئەمەش بەڵگەیەکی دیکەیە، کە دانانی هەر وەزیر و دەسەڵاتدارێکی حکومەتی هەرێم دەبێت
رەزامەندی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی ئێران و تورکیای لەسەر بێت.


http://kurdish.sbeiy.com/Detail.aspx?id=5795&LinkID=4



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە