ئۆپۆزسیۆن، شێری جه‌ماوه‌ر و ڕێوه‌ی ده‌سه‌ڵات
Friday, 17/02/2012, 12:00
وه‌ک بینیمان دوێنێ یادی 17ی شوبات له هه‌ندێک شار و شارۆچکه‌ی کوردستان کرایه‌وه به‌ڵام ئه‌وه شتێکی ئاساییه که ده‌سه‌ڵات جارێکی تر وێنه‌یه‌کی به‌عسیانه‌ی به‌ڕووی خه‌ڵکدا پیشاندا و جارێکی تر به زه‌بری هێز و چه‌ک ڕێگری له‌و یادکردنه‌وه‌یه کرد ئه‌مه وه‌ک وتمان شتێکی ئاساییه و پیشه‌ی هه‌موو کاتێکیانه و وێنه‌ی ده‌سه‌لاتی ترسنۆکی هه‌ردوو حیزبی باڵا ده‌سته ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی قبوڵ نیه بێده‌نگی ئۆپۆزسیۆنه له کوردستاندا که خۆیان کردووه به فریشته و وه‌ک بڵێی له 17ی شوباتی 2011 خۆپشاندانه‌کان ده‌ستی ئه‌وانی تیادا نه‌بوو که به ئاشکرا لایه‌نگران و داروده‌سته‌کانی ئۆپۆزسیۆن له‌به‌رده‌م لقی چواردا به‌دی ئه‌کران و هه‌ر ئه‌وانیش ده‌ستیان هه‌بوو له به‌رده‌وام بوونی خۆپیشاندانه‌کان و درێژه پێدانیان ، که‌چی ئه‌مساڵ له یادی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ی 17ی شوباتی به‌رده‌م لقی چوار و ڕۆژانی دواتر ئۆپۆزسیۆن نقه‌ی له خۆی بڕییوه وه‌ک ئه‌وه‌ی بلێی که هیچ خوێنێک نهڕژرابێت و خۆیان ناکه‌ن به خاوه‌نی ئه‌وانه‌ی ڕوویان داوه و ده‌ڵێن ئێمه هیچ به‌رنامه‌یه‌کمان نیه بۆ ئه‌م رۆژه ، که‌چی ده‌شبینرێت له که‌ناڵه ڕادیۆیهکانیانهوه به تایبه‌ت ده‌نگی گۆڕان له‌رێگه‌ی گۆرانیه نیشتمانی و هه‌ستیاره‌کانه‌وه هه‌وڵی جوڵاندنی هه‌ستی جه‌ماوه‌ر ئه‌ده‌ن و گڕ و تینیان پێ په‌یدا ئه‌که‌ن و دواتریش خۆیان ناکه‌ن به خاوه‌نی ڕووداوه‌کان ، بۆیه لێره‌وه به هه‌موو جه‌ماوه‌ری کوردستان ڕائه‌گه‌یه‌نم که نه گۆڕان و نه کۆمه‌ڵ و نه یه‌کگرتوو ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه‌ن و نه خه‌م خۆری جه‌ماوه‌ر و نه نوێنه‌ری ئێمه‌ن له‌م حکومه‌ته‌دا به‌ڵکو ئه‌وانیش درێژه پێده‌ری کپکردنی ڕاستیه‌کان و بڕینی ده‌نگی ئازادین و خاوه‌نی هه‌ڵوێستێکی نا مه‌عقولن، ده‌بێت ئێمه ئه‌وه بزانین که‌چی تر هاوڵاتیانی کوردستان چاو ناپۆشن له ئۆپۆزسیۆن و له دوای کۆتایی هێنانی ئه‌م ده‌سه‌لاته که رێگری ده‌کات له ئازادیی و خاوه‌نی گه‌وره‌ترین فایلی گه‌نده‌ڵییه نۆره‌ی ئۆپۆزسیۆنیش دێت و ئه‌وانیش به‌ر لێشاوی توڕه‌ی جه‌ماوه‌ر ئه‌که‌ون، له هه‌مان کاتیش‌دا ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی که‌چی تر دوای گروپێک نه‌که‌ون به ناوی گروپی زانکۆ چونکه ئه‌وانیش ئاوێنه‌ی ئۆپۆزسیۆنن و هه‌موو هه‌وڵه‌کانی ئه‌و گروپه بۆ خۆبردنه پیشه‌وه و خۆ ده‌رخستن بوون و چی تر جێگه‌ی متمانه‌ی خوێندکاران نین ، ئه‌وه‌ش بزانن که ئێستا ئه‌و گروپه ته‌واو پاشه‌کشه‌ی کردووه و به وته‌ی خۆیان بڕوایان به خۆپشاندان نه‌ماوه.
لێرەوە ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بلێم هه‌ر خۆپشاندانێک له ناو زانکۆ‌دا له ژێر ناوی گروپی زانکۆ بکرێت من وه‌ک خودی خۆم به‌رنگاریان ئه‌بمه‌وه و ڕێگریان لێ ده‌که‌م چونکه نامه‌وێت چیتر خوێندکارانی هاورێم ببنه داردەستی چه‌ند کەسێکی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆن و بیانه‌وێت له سایه‌ی خوێن و ئازاردانی هاورێکانمهوه خۆیان ببه‌نه پێشه‌وه و ده‌ستی ڕه‌شیان بخه‌نه سه‌ر سکی تێریان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست