هە وڵى نە زۆكى حیزبى شیوعى كوردستان

Monday, 20/07/2009, 12:00


شیوعییە ك كە س نیە بە ناسنامە ى سە رانى حیزبى شیوعى , سواڵكە رى بە ردە م هە ردوو دە زگا سە ركوتكە رە كە ى بارزانى و تاڵە بانى (پاراستن و زانیارى) ئاشنا نە بێت كە چۆن بە سە ر دوو باڵى خۆفرۆشا دابە ش بوونە , باڵی پارتى (كە مال شاكرى سكرتێر و حە یدە ر فە یلى و سوبحى مە هدى خاوە ن مە لە ف و هە ندێ دە ست و پێى وە كو دیلمان ئامێدى و زیرە ك كە مال و ڕە وە ند و دڵشادو ----) , باڵى یە كێتى (عە لى ڕوسى خۆ بە برازاى جە لال تاڵە بانى زان و فارس _ ابو كاروان ى شانتە كێنى كۆنى عە لى ڕوسى و ڕكابە رى ئێستاى و ئاشتى شێخ عە تاى تاڵە بانى و تە ها سلێمانى كۆنە بە عسى و ---) , لە نێو ئە و دوو باڵە شدا ئە مسالى ئیبرا هیمى سۆفى ئه بو تارا هە ن ئاو بە دە م و لە وسیانا دێتە خوارە وە و هە ر هە ڵپە ى بێسوودیانە و دە میان بە بە رسیلە ناگات و ئە ڵێن (عێع ترشە) و بە خیلى بە هە ردووباڵە كە ى هە ڤاڵانیان ئە بە ن.
سە یر لە وە دایە شناسێكى ئاشكراو بە ئیدیعایە كى دیماگۆكیانە خۆڵ بە چاوى خە ڵكدا ئە كە ن و بێشە رمانە ئیدیعاى چە پایە تى ئە كە ن و كۆنگرە یە كى بە ناو چە پیان گرێ دا لە ژێر چاودێرى عیماد ئە حمە د ووتە نى نێچیروان (نێچیرە ڤان) بارزانى دا , و بە داخە وە هە ندێك بە ناو چە پ لە فریو خواردنیان بوو یان بۆ چڵپاو خواردن بە دە نگ داواكە یانە وە چوون و سە ر نە كە وتووانە خۆیان شە رمە زار كرد و ویستیان حە یاى چە پیش ببە ن .
لە كوێى دنیادا بوو وە یان ئە بێت جە ماعە تێكى نە ك ڕاست بە ڵكو پاشكۆى ڕاستڕە و ترین هێز بوێرێت بە ناوى چە پە وە ناماقوڵى وابكات , جە ماعە تێك تا بیناقاقا لە و هە موو ناعە دالە تى و نایە كسانى و ستە مە كۆمە ڵایە تییە بە شدار و هاوكارن , بە وە شە وە نە وە ستاون بە ڵكو بۆ چە واشە كارى بە ئیعازى پاراستن لە گە ڵ سە عد خالید و بە ڵێن عە بدولڵاى حیزب فرۆشاندا لیستێكیشیان بە ناوى (ئازادى و عە دالە تى كۆمە ڵایە تى) شیان قووت كردۆتە وە بۆ ئە وە ى دە نگە كان پە رت و بڵاو بێتە وە نە بادا ڕكابە رە ڕاستە قینە كانى جە لالى و مە لایى قازانج وە ربگرن و لە پاشاندا لە پە رلە مانى داهاتوودا وە كو پیشە ى پێشوویان دە ستیان عە ینى كلكى كە رە بە تە ڵە بە كە ى ناو لۆگۆكە ى (لیستى باڵە بانى)* هە میشە ڕە پ بە رز بێتە وە و هە رچى لە سە رووى ئاغاكانیانە وە بێتە خوارێ ئە مان لە دە ست بە رز كردنە وە دا شە ونخونى بۆ بكە ن .
هاوڕێ دڵسۆز و ئە مە كدارە كانى خوێنى شە هیدان و ڕێگە كە ى فە هد و سە لام عادل و شێخ مارف , ئە ى ئە و كە سانە ى سە ر و ماڵ و تە مە نتان لە پێناوى ڕێگە ى شیوعیە تدا بە خشى , كاتى ئە وە هاتووە گروپى فشار پێك بهێنن و نە هێڵن چى تر یارى بە موقە ددە ساتتان بكرێت , كاتى ئە وە هاتووە سە ركردە نە خوێندە وا رو خۆ هە رزان فرۆشە كانتان شار بە دە ر بكە ن و لە ماڵ و موڵك و گە ندە ڵى و پاداشتە بە دە ستهاتووە كانى بارزا نى و تاڵەبانییان بپرسنە وە , كاتى ئە وە هاتووە لە وە بپرسنە وە ئە م هە موو پاداشتە یان لە پاى چى وە ر گرتووە ؟ !
دە با بە س بێت بۆ فریو دان و تاكە ى چاوى خۆتان لە ئاست ئە و هە موو ناعە دالە تییە ئە نوقێنن , كاتى ئە وە هاتووە پشتى هاوڕێ ناڕازییە كانتان بگرن كە بە ر لە هە ر گروپێكى تر ئاڵاى ڕیفۆرم و گوڕانیان بە رز ڕاگرت , كاتى ئە وە هاتووە پشت لە سە ركردە نە خوێندە وار و كڵۆڵكانى ماركسیزم بكە ن و دە ست لە ناو دە ست هە وڵى دڵسۆزانە بخە نە گە ڕ بۆ لە بار بردنى هە وڵى نە زۆكانە ى سە ركردە كانتان و بە رز ڕاگرتنى ئاڵاى دیكتاتۆریە تى پرۆلیتاریا .
فە رموون لە گە ڵ هە ندێك زانیارى سە ركردە كانتان "
كە مال شاكرى سكرتێر لە ساڵى 1977 لە لایە ن بە عسە وە لە گە ڵ چە ندین هاوڕێدا گیرا , ئە و زاتە ئازاد كراو هاوڕێكانى لە سێدارە دران --- بۆچى ؟
سوبحى مە هدى ئە ندامى مە كتە بى سیاسى و بە رپرسى ڕێكخستنى ناوە ندى مە لە فى موخابە راتى لە 2003 دا گیرا
كە مالە شە ل ئە ندامى مە كتە بى سیاسى هە روە ها باس لە مە لە فى ئە كە ن , بە س لە سوبحى مە هدى پیاو تر سە رى خۆى هە ڵگرت و پێى شە رم بوو بمێنێتە وە .
ئە حمە د شێروانى ئە ندامى سە ركردایە تى و كۆنە جە یشى شە عبى .
عە لى ڕوسى ئە ندامى مە كتە بى سیاسى لە دواى ئە نفالە كان تە سلیم بە دائیرە ى ئە منى بە عس بووە وە و لە جریدە ى (عراق) یشدا پاكانە یە كى شە رمە زارانە ى كرد .
ئە بو كاروان ئە ندامى مە كتە بى سیاسى بە خۆى و ماتۆڕە كە یە وە چۆتە وە باوە شى گە رم و نە رمى بە عس و تە سلیم بۆتە وە .
ئاشتى شێخ عە تا ئە ندامى سە ركردایە تى هیچ پێویست بە باس كردن ناكات .
ئە بو تارا پیاوە كلك شۆڕە كە ى ناو مە جلیسى تە شریعى بە عس .
تە ها سلێمان ئە ندامى سە ركردایە تى كۆنە تە ڵایع و ئینجا فتوە و لە دواییدا ڕە فیق حیزبى .
حە یدە ر فە یلى ئە ندامى مە كتە بى سیاسى داڵدە دە رى مە لە فدارێك كە سكرتێر ى بوو لە وە زارە تە كە ى (بە داخە وە ناوە كە یم لە یاد نیە) , لە بە ر ئە وە ى نهێنییە كانى لە بن دە ستیا بوو .
ئە مانە و چە ندینى تر ئە گە ر وە ڵامم بدە نە وە ووردە كارى زیاتر ئاشكرا ئە كە م , بە و هیوایەى شیوعییە ڕاستە قینە كان دڵیان گە رد نە گرێت چونكە ئە مە م بۆ خزمە تى ئە وانە .
لە كۆتاییدا ئە ڵێم دە نگدان بە لیستە كە یان دە نگدانە بە گە ندە ڵى و بە شدارى كردنە لە تاوانە كانى هە ردوو بنە ماڵى جە لالى و مە لایى دوژمن بە گە ل , بۆیە ئە بێت زۆر ووریا بن و نە هێڵن دووبارە چارە نووستان بكە وێتە وە ژێر دە ستى پیاوە كانى جە لال و مە سعود و دە نگ مە دە ن بە لیستى ئازادى عە دالە تى كۆمە ڵایە تى لیستى ئازارى و ناعە دالە تى كۆمە ڵایە تى .
*باڵە بانى مە بە ستم بارزانى + تاڵە بانى = باڵە بانى , كە بە ناوێكى شیاوى ئە زانم بۆ لیستى كوردستانى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە