کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


" بە بێ تۆ "

Saturday, 03/08/2013, 12:00



بە بێ تۆ
هەتاوی ژینی رۆژانەم
لە رۆژئاوا سەر دەر دێنێ
لە رۆژهەڵات ون دەبێ
بە بێ تۆ ئاسمانم بۆتە
بیابانێکی وشک و قاقڕ
وەرزێش تراویلکەم
بۆ دەبارێنێ
بە بێ تۆ
سەراسەری ساڵم
شەختە لێی داوە و
داری ژیانم بێ بەرە و
بێ بەختی هەڵدەوەرێنێ
بە بێ تۆ چاوەکانیشم
لە سۆما چوون و
دووری وغەریبی
هێزی ئەژنۆم هێدی هێدی
دەشکێنێ
بە بێ تۆ کوردوستانی مەزن و
بەهەشتی دزراو
جیهانی دیکەشم لە بەر چاوان نامۆیە و
چرکە بە چرکەی تەمەنم بە ئاواتی
دیتنەوەی تۆ
خوێن لە لەشمدا دەسوڕێنێ .


جەعفەر/ کەریمی
بوڵغارستان / سۆفیا / ٣٠/ ٧/ ٢٠١٣

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە