کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ/ ڕاى گشــــتى هەریمى كوردستان

Saturday, 19/02/2011, 12:00


بۆ/ ڕاى گشــــتى هەریمى كوردستان
بابەت/ ئاگادارى و هۆشیار كردنەوە
ئیمە وەك كۆمەڵێك گەنجى سەربەخۆى شارى سلیمانى كە خۆمان بە خزمەت كارى ئەم میلەتە دەزانین ڕایدەگەیەنین كە بە هیچ شیوەیەك سازش لەسەر خوین ڕشتن و توندوتیژى بەرامبەر بە میلەتى كورد و بەهەدەر بردنى سەروەت و سامانى ئەم میلەتە ناكەین و تەنها بۆ یەك ساتیش بیت ناسرەوین. وەڵامدانەوەى دەستەڵات دارانى حكومەت و هەردو حزیبى دەستەڵات دار بە گولەو شەهیدكردنى گەنجى بێ تاوانى ئەمیلەتە بە گولە. نەك هەر ساردمان ناكاتەوە بەڵكو زیاتر وزەمان پێ دەبەخشێیت بۆ برەو دان بە خۆپیشاندانمان. بۆ ئەم مەبەستەش ئیمە وەك ئەو كۆمەڵەیە ئەم چەند خاڵە دەخەینە ڕوو.
1- ڕۆژى دووشەممە بەروارى 22/2/2001 كاتژمێر 2ى پاش نیوەڕۆ بە شێوەیەكى ئارام و مەدەنیانە خۆپیشاندانمان دەست پێدەكاتەوە. لە جادەى سەهۆڵەكە.
2- ئامانجى ئەم خۆپیشاندانەش ڕادەس كردنى ئەو تاوان بارانەیەبۆ دادگاو بە سزاگەیاندنیان لەماوەى تەنها 10 رۆژدا... ئەو تاوانبارانەى كە تاوانیان لە رۆژى 17/2 دەرهەق بە خەڵكى شارى سلیمانى ئەنجامیاندا.
3- كشانەوەى هەمو ئەو میلیشیا خزبیەى كە پارتى بۆ تۆقاندى خەڵكى سلیمانى بەرەو سلیمانى هیناویەتى..
4- سەرانى هەردو حیزبى دەستەڵات دار دەبێت. داواى لێبوردن لە بنەماڵەى كاكە ڕێژوان ى جوانەمەرگ وخەڵكى سلیمانى بكەن.
5- بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە خەڵكى بەشەرەفى شارى سلیمانى دەكەین كە بەهیچ شێوەیەك دوكان و بازار نەكەنەوە . وەك وەفایەك بۆ خوینى شەهید ڕیژوان و وەك ناڕازى دەربرینێك بەرامبەر بەخوێناوى كردنى شارى سلیمانى و لەشكر كێشى یارتى بۆ شارى سلیمانى.
لەكۆتایدا ئێمە ئەوە ڕادەگەیەنین . هیچ كات لەگەلأ توندو تیژیدا نین و با بەرپرشانى حكومى و حزبیش ئەوە چاك بزانن كە هەر ڕێگرتنێك لەو خۆ پیشاندانەى ئیمە ئاكامى نەخوازراوى لێدەكەوێتەوە.
هەر سەركەوتوبن بۆ خزمەتكردنى میلەت لە ژێر چەترى (عەدالەت و راستگۆى)


كۆمەڵەى گەنجانى سەربەخۆ..
سلیمانى/19/2/2011
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە