پارێزگاری هه‌ولێر و تێکدانی شوێنه‌واره مێژویه‌کان
Saturday, 31/01/2009, 12:00
له باشوری کوردستان دیارده‌ی تێکدانی شوێنه‌واره مێژویه‌کان ، بۆ رۆژگاری ئه‌مڕۆ ناگه‌رێته‌وه به لکو له‌سه‌ره‌تای راپه‌رینی 1991 ده‌ستی پێ‌کرد و دواتر ڕێچکه‌یه‌کی ترسناکتری به خۆوه وه‌رگرت ، ئه‌ویش سه‌رهه‌ڵدانی بازرگانی کردن به شوێنه‌واره مێژویه‌کانی کورد به‌ره‌و وڵاتی ئێران و تورکیا بره‌وی په‌یدا کرد .سالی 1995 وه‌ک کارمه‌ند له‌ته‌له‌فزیۆنی ئازادی کارم ده‌کرد ، چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کم له‌م باره وه پێشکه‌ش کرد ، کهبهرۆژی ڕوناک شوێنه‌واره مێژویه‌کان له پایته‌ختی کوردستان به‌ره‌و ئێران ده‌بردران ،نازانم له‌رۆژگاری ئه‌مڕۆ ئه‌م دیارده‌یه چه‌نده بواری ماوه؟؟؟ شایه‌نی باسه ده‌قی ئه‌و به‌لگه‌نامه‌یه ڤیدیۆیه له 31ی ئاب، کاتێک باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی حزبی شوعی کوردستانیش که‌وته به رشاڵاوی فه‌رهود کردن نما .
له‌ماوه‌ی ڕابردو له‌گه‌ل پۆلێک هاوڕێ و خه‌م خۆرانی شوێنه‌وار که‌مپینێکمان بۆ ڕزگارکردنی شوێنه‌واره مێژویه‌کانی هه‌ولێر ده‌ست پێ کرد ، که به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک ،بریاردراوه تێکدانی به‌شی زۆری گه‌ره‌که شوێنه‌واره‌کان ئه‌نجام نه‌درێت ، ئه‌گه‌ر ئاماژه به‌وه‌ش بکرێت که له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م گه‌ره‌که شوێنه‌واریانه تێک نه‌ده‌درا .ئه‌وا به‌لگه و زانیاری هه‌یه ده‌کرێت ئاماژه‌ی پێ بکرێت. ئه‌م که‌مپینه هه‌ڵمه‌تێکی راگه‌یاندنی باشی به‌دواوه هات ، زۆر بابه‌تی له‌سه‌ر نوسرا، بوه هه‌والی رۆژنامه‌و مالپه‌ره‌کان ، واژوکه‌رانی زیاد بوو ، که‌چی به‌داخه‌وه ده‌سه‌لاتی کوردی وه‌ک پیشه‌ی سه‌ره‌کی به‌فه‌رمی وه‌لام به و یاداشته‌ی ئاڕاسته کراوه ،وه‌ڵام ناداته‌وه !!؟هه‌ر له‌م رۆژ به دواوه له‌چه‌ندین شار‌و شارۆجکه‌ی کوردستان وه‌ک سلێمانی و کفری و رواندز و سۆارن و هه‌ولێرو کۆیه زانیاری گرنگ ده‌گاته ده‌ستم ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشان ده‌دات ئه‌م دیارده‌یه سه‌رتاسه‌ریه و به‌به‌رچاوی حکومه‌ت مزگه‌وت و قه‌برستان و ماله ناوداره مێژویی و قه‌لا و شوینه‌واره‌کان تێکده‌درێت .
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ئه‌م زانیاریانه‌ی خواره‌وه له‌لایه‌ن گروپێک له ڕۆشنبیرانی سۆران / رواندز به‌ده‌ستم گه‌یشتوه ، زانیاریه‌کانی ناو ئه‌م هه‌واڵه پارێزگاری هه‌ولێر ده‌توانێت لهوهڵامێکا ، بێ تاوانی خۆی و راستیه‌کان ئاماژه پێ بکات ؟
ده‌قی نامه‌ی کۆمه‌لێک ڕۆشنبیری سۆران / رواندز ، بێ ده‌ستکاری کردن
لاى خەڵکى شارى ڕەواندز ئاشکرایە کە قەڵاى کۆنى ڕەواندز و قەسرى پاشاى گەورە (محەمەد پاشا) دەکەوێتە سەر تەنیشتى باکور لە ته‌ب س(گردى قەڵاتوکە)ى نێوان شارى ئێستا و شارى کۆنى ڕەواندز کە پاش ئەوەى لە جەنگى یەکەمى جیهانى دا لەلایەن ڕوسەوە وێران کرا ناوى بوەتە(کاولوکان).دیوارەکانى قەڵات و برجەکانى دەکەوتنە ڕاسەرى ڕووبار و پردى سەر ڕێگاى گشتى قەزاى سۆران کە بەرچاو بوون.
مێژوونوسى نەمر حوسێن حوزنى موکریانى کە لە بیستەکانى سەدەى بستەمدا لە ڕەواندز بوو لە کتێبەکەیدا (میرانى سۆران)باسى قەڵات و قەسرى پاشاى گەورەى کردوە و نوسیویەتى قەسر لە قەڵاتەوە بەرەو ڕۆژئاوا بووە لەسەر قەراغى گردى قەڵاتوکە و ڕاسەرى ڕووبار و باسى شورەشى کردوە لە دەورى گردەکە و زۆر کەس لە خەڵکى ڕەواندز بناغەکانى شورەیان دیوە بەتایبەتى ئەوانەى بەتەمەن بون.
لە هاوینى ڕبردوودا کۆمپانیایەکى تورکى بۆرى ئاوى لەسەرچاوەى تاڤگەى بێخاڵەوە ڕاکێشاوە بۆ قەزاى سۆران کاتێک کۆمپانیاکە وویستى بۆریەکە بەنێو شوێنەوارى قەسر و قەڵات ببات چونکە بۆى ئاسانتر بوو لە تەنیشتى ڕۆژهەڵات لە گردى قەڵاتوکە خەڵکى ڕەواندز ڕ‌ازى نەبون ئەو شوێنەوارانە تێک بدات چونکە خەڵکەکەى زۆر شانازى بە پاشاى گەورەو شوێنەوارەکانی ئەو میرە کوردە وە دەکەن کە لە پێناو دامەزراندنى دەوڵەتێکى کوردی‌دا لەلایەن دەوڵتى تورکى عوسمانى ئیعدام کرا کەچى پارێزگار نەوزاد هادى بەهۆى تورکەکانەوە ئەم جارە شوێنەوارى پاشاى گەورەى لەنێوبرد و بەکردەوە خۆى کردە تورکێکى دژ بە مێژووى کورد،خەڵک چونە لاى قایمقام بەوەکالەت هێرش حوسەین بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک کارى کۆمپانیاکەیان وەستاند و نەیانهێشت بۆریەکە بەو شوێنەدا ببات و قایمقام خۆشى نەى دەویست بەڵام کۆمپانیاکە چوە لاى پارێزگارى هەولێر نەوزاد هادى و پێ ى ووت خەڵکى ڕەواندز کارەکەیان وەستاندوین پارێزگار تەلەفۆنى کرد بۆ قایمقام و پێ ووت ڕ‌ازى نیم ڕێگا لە کۆمپانیاکە بگرن، ئاو لە شوێنەوار گرنگترە با بۆریەکە بەو شوێنەدا ببات کە دەیەوێت ئیتر قایمقام ناچار بوو ڕێگەیان پێ بدات دەبوایە پارێزگار کە ئەمەى زانى خۆى ڕازی نەبایە و بە کۆمپانیا تورکیەکەى ووتبایە دەبێ بۆریەکە بەلاى گردەکەوە ببەن ئەمە ئەرکى نیشتمانى ئەو بوو ئەو شوێنەوارانە بپارێزێ بەڵکو نۆژەنیشیان بکات هەروەها دەبوایە پارێزگار (کۆنگرەى شەمام)یش لە ڕۆژهەڵاتى دۆڵى خەرەند کە ڕ‌ژێمى سەدام حسێن وێرانى کرد سەر لەنوێ نۆژەنى بکات و هەروەها (جوت کۆنگرە)شى لەبەرى باکورى ڕوبار و قەڵاى (ئیچ قەڵا)لەسەر ڕێگاى گشتى کە قەڵاتێکى زۆر بەنرخە و خەریکە ئەوەى ماویشە لە نێو بچێت بەڵام کەى نەوزاد هادى دڵسۆزى شوێنەوارەکانى کوردستانە و کانى دڵسۆزى بۆ مێژوى کورد.
نوسەرى کورد پەروەر بەڕێز عەزیزى مەلا ڕەش لە ووتارە ئاگریینەکەیدا لە ڕۆژنامەى میدیاى13/1/2009 لەبارەى پارێزگارەوە نوسیویەتى:((ئەلقەیەکى شلى پەنجەى بەرپرسانەو کویان مەرام بێت دەیسوڕێنن و زرنگەى لێوە دێت))
گروپێک لە رۆِشنبیرانى
قەزاى سۆران و ڕەواندز
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست