ئایا گردەكەی نەوشیروان دەبێتە سێ گۆشەی برمۆدە ؟
Sunday, 15/02/2009, 12:00
1761 بینراوە
دوای ئەوەی ن . م. بریاری تواندنەوەی (كۆرەك)ی واژوو كرد با ڵی راست رەوەی ناو یەكیتی بە سەروكایەتی مام جەلال ئەختەبووت ئاسا بالیان كیشا بە سەر یەكێتی نیشتمانیدا . پیش بریاری خوكشتنی كومەلە جەلال تالەبانی دەسەلاتیكی تەشریفاتی هەبوو وەكو دەسەلاتی سەركوماری ئیستا بەلام واژووكردنەكەی نەوشروان مستەفا روحی دكتاتوریانەی خستە بەر جەلال تالەبانی. ئیتر لەو روژەوە دەسەلاتی رەهای جەلال وایكردووە كە ن . م. رولی بەرەو كزی بچیت و ئاو بە شوین بێلیەوە نەچێت لە جێبە جێكردنی بریارەكاندا. هەرچەندە ئەم دووكەسە لە رواڵەتدا تەبایان پێوە دیار بوو بەلام لە راستیدا "ئاویان بە یەك جۆگەدا نەدەڕۆیشت" لە راپەرینەوە تاكو ئستا جلال تالەبانی لە گەل قورخكردنی دەسلاتدا بووەتە مایەی گەندەلی و هوكاری سەرەكی تەشەنەسەندنی گەندەڵیە. لە بەرانبەر ئەواندا "ن. م" نارەزایی خوی هەمیشە دەربریوە و تیزو پروژەی جوراوجوری پیشكەش كردووە بو بنەبركردنی ئەو دیاردەیە بەلام بە هۆی بالادەستی رەهای تالەبانی و خەم ساردی یاوەرانی نەوشیروان لە مەكتەبی سیاسی نەیتوانی گورانكاریەك ئەنجام بدات . هەر لە بەر هوكاری ئەو گەندەلیە و نەقشی نێگەتیڤیانەی حەلال تالەبانی لە سەر ی ن ك نەوشیروان مستەفا پاش ئەوەی زانی رەوتی رووداوەكان بەرەو خراپتر دەچێت بریاری داش یوازیكی تری خەبات لە دژ گەندەلخوازان بگریتە بەر ئەویش پەنابردن بۆَ بە كارهینانی دەسەلاتی چوارەم . زیرەكانە بو ماوەیەكی كەم توانی رەوتی رووداوەكان بە بەرژوەندی ریفوخوازان بگویزیتەوە. ن.م. بە تەنها چووە گردەكە بەلام بە خستنە رووی چەندین تیزو پروژەی جوراو جور توانی سەرنجی زورینەی جەماوەر بە لای خویدا رابكیشیت . گردەكە وای لیها تووە هەر لە دهوك تا خانەقین سەردانی بكەن بە ئومیدی هاتنەدی مرادیان. ئەو گردە بووەتە جەمسەریكی موگناتیس بە هیز وا خەریكە زوربەی سەركردەكانی یەكیتی رادەكیشیت بە تایبەتی ئەوانەی معدنەكەیان هیشتا بە پاكی ماوە تەنانەت لەم لاو لەولاش . پشتیوانی ئەم دویی كوسرەت و یاوەرانی تری لە ن .م رویشتنی یازدە ئەندامی سەركردایەتی بو سەر گردەكە پرسیاریك قوت دەكاتەوە ئایا گردەكە دەبێتە برمودایەكی ترو یەكیتی سەرنگوون دەكات یان دەبێ بە چەقی هیز بۆ هیشتنەوەی روحی زیندووی یەكیتی و سەرنگگونكردنی نەیارانی دیموكراسی ئازادی.