بۆ وه‌زیری خویندنی بالا و تویژینه‌وه‌ی زانستی
Friday, 22/03/2013, 12:00
به‌ڕێز.د.على سعید وه‌زیری خویندنی بالا و تویژینه‌وه‌ی زانستی
بۆچى له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ى جه‌نابت یاساكان به‌یه‌ك شێواز به‌سه‌ركه‌سه‌كان جێ به‌جێ ناكرێن!!!
له زۆربه‌ى گه‌وره ووڵاتانى دونیا سیسته‌مى لۆجیستى به‌ڕێوه‌بردنى ووڵات له‌سه‌ر یه‌ك بنه‌ما یاسایه‌ك په‌یره‌و ده‌كرێت كه‌چى له‌م هه‌رێمه بچوكه خیرنه‌دیوه‌ى خۆمان له سنورى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى له پێوانه‌ى نێوان دوو كۆلێژ و دوو په‌یمانگا له نێوان دوو راگر دوو شێوازى جیاواز له یاسا و ڕێنماى په‌یره‌و ده‌كرێت . كاتێك له راگه‌یاندنه‌كانیش گوێبیستى لێدوانه‌كانى به‌رپرسانى خوێندنى باڵا ده‌بیت تووشى سه‌رسورمان ده‌بى له دادپه‌روه‌رى و راست و ڕه‌وانى به‌رپرسه‌كان به‌شێوازێك ده‌دوێن ده‌ڵێ له‌م شاره ناژین ، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه قبول بكه‌ن كه ئه‌م ڕۆژگارانه تێ په‌رین خه‌ڵك چاوى نه‌بینێ و گوێ كانى نه‌بیستێ.
له‌ته‌مموزى 2012 پۆستى حه‌وت راگرى كۆلێژ له سنورى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین ڕاگه‌یه‌نرا ناوى هه‌ندێك راگر خزینرایه نێو لیسته‌كه كه هێشتا واده‌ى یاسایى خۆشیان ته‌واونه‌كردبوو به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م راگرانه به‌دڵى فلان و فیسار نه‌بوون ده‌بوایه به بیانوى جۆراو جۆر پاكتاوبكرێن . ماوه‌یه‌كى زۆر مامۆستایانى زانكۆ به گۆرانكارى راگره‌كان سه‌رقاڵ كران به‌ڵینى زۆر له‌سه‌ر ئاستى به‌رز به ئه‌م و ئه‌و ده‌درا تا له ئه‌نجام مانگى 12كۆمه‌ڵه راگرێكى كه‌س نه‌دیته‌ى لاواز ناوه‌كانیان ڕاگه‌یه‌نرا ....به‌ڵام قه‌یناكه هه‌رچۆنێك بوو چونكه له وو‌ڵاتى ئێمه ئه‌م پرۆسه‌یه نوێ بوو یه‌كه‌مجار بوو په‌یره‌و ده‌كرا بێگومان بێ كه‌م وكورى نابێت قه‌بوڵمانه به سنگ فراوانى وه‌رى ده‌گرین و هیوادارین له داهاتوو ئه‌م پرۆسه‌یه شه‌فافانه تر‌و بێ كه‌م وكورى تر بن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه پێمان قه بوڵ ناكرێت ئه‌م دوو فاقیه‌یه كه له مامه‌ڵه كردن له دانان و لادانى ڕاگره‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرێت بۆ نمونه هه‌ندێك له‌راگره لادراوه‌كان حیسابى مانگ و رۆژ و سه‌عاتیان بۆ كراوه تاوه‌كو به‌زووترین كات لابدرێن كه‌چى به به‌ر چاوى ئه‌وانه‌وه چه‌ندان ڕاگرى ماوه به‌سه‌ر چوو له سنورى وه‌زاره‌ت زۆر بێ باكانه هاموشۆده‌كه‌ن ، د.سه‌ردار سه‌ردارى ڕاگرى كۆلێژى كشتوكاڵ كه به نووسراوى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ ژماره 5س/1366 له 28/9/2010راسپاردنى بۆ كراوه بۆماوه‌ى دووساڵ چونكه پێشتر دووساڵى له ده‌سته‌ى خوێندنى ته‌كنیكى هه‌بووه كه‌چى ئێستا كه‌س باسى ناكات ، تۆبڵێى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ فه‌رمانى خۆى بیر نه‌مابێت یان له‌به‌رئه‌وه‌ى ناوبراو له به‌رهه‌مى كێڵگه‌كانى گرده‌ره‌شه به‌شیان ده‌دات و چاوى نوقاندون ....د.نازم جه‌لال راگرى كۆلێژى زانست نه‌ك ساڵێك و دووان به‌ڵكو چه‌ندان ساڵه ماوه‌ى به‌سه‌ر چووه له‌م پۆست ده‌چێته ئه‌م پۆست كه‌چى كه‌س ناوێرێ باسیشى بكات له به‌رئه‌وه‌ى كۆنه به‌عسیه ونهێنى زۆرى لا ده‌ست ده‌كه‌وێت نه‌باده دڵى بشكێت و هه‌گبه‌ى هه‌ڵرژێ ، د.ستار عوسمانى راگرى په‌یمانگاى ته‌كنه‌لۆژیاى هه‌ولێر له‌مانگى 9/2012ماوه‌ى راگرایه‌تى ته‌واو بووه كه چى كه‌س زاتى گۆرینى ناكات له‌وانه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌بێت له‌و پرۆژانه‌ى كه له‌سنوره‌كه‌ى ماوه تاته‌واوى بكات و پشكى ئێوه‌شى تێدایه بۆیه ناتانه‌وێت زه‌ره‌ر مه‌ندبن نه‌هه‌قیشتان نیه به‌م شێوه‌یه بیر بكه‌نه‌وه چونكه ئه‌مرۆ دونیا له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه‌كان وه‌ستاوه ، نمونه‌یه‌كى تر‌ى روون و ئاشكراى زانكۆى سه‌لاحه‌ددین كه هیچ پاكانه‌یه‌ك وه‌رناگرێت د.ئیدریس هه‌ركى راگرى كۆلێژى په‌روه‌رده‌یه باوه‌رناكه‌م كه‌س نه‌بێت نه‌یناسێ نه‌ك به‌هۆى كاره‌باشه‌كانى به‌ڵكو به‌هۆى دووباره بونه‌وه‌ى له پۆسته‌كان به‌به‌رده‌وامى و له دواى یه‌كتر له زانكۆى سه‌لاحه‌ددین ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كوره ئاغا‌و كوره جاشه ؟
به‌ڕێزپ.ى.د.على سعید
له‌گه‌ڵ چه‌ندان نموونه‌ى تر‌ى له‌م شێوه‌یه كه زۆر به‌روون وئاشكرا به‌رچاوده‌كه‌ون ، به‌ڵام ئایا ده‌كرێ كه‌سێكى وه‌ك به‌ڕێزتان ئه‌كادیمى و شاره‌زا له بوارى كارگێرى هه‌ڵه‌ى وا به‌سه‌رتان ره‌ت ببێ و ئاگادارنه‌بن یاخود رۆژێك تێبینى ئه‌م فه‌رق و جیاوازیه‌تان نه‌كردبێت له سنوره‌كه‌تان ...... به‌داخه‌وه به‌ڕێز د.على له هه‌ردوو ئه‌گه‌ره‌كه‌دا به خراپى به‌سه‌ر كه‌سایه‌تى جه‌نابتان ده‌شكێته‌وه چونكه یان ده‌بێ شریكى دز بى ی یان براى خاوه‌ن ماڵ ، چه‌ند كاتیش تێپه‌ربێت ئه‌وه‌نده گه‌نده‌لى و ناعه‌داله‌تیه‌كان به‌سه‌ر شانى جه‌نابتان كه‌ڵه‌كه ده‌بن و چاره‌سه‌ركردنیشى قورس تر ده‌بن بۆیه چه‌نده زووتر كارى له‌سه‌ر بكرێت باشتره‌و ، چونكه مافى هه‌موو كه‌سێكه له سنورى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا نه‌ك ته‌نها راگره لادراوه‌كان به‌رچاو ڕوونى هه‌بێت كه ئایا جیاوازى چى یه له نێوان ئه‌و راگرانه‌ى كه ساڵانێكه نه‌ك چوارساڵ به ساى پۆسته‌كانیان جۆره‌ها كارى نابه‌جێ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و راگرانه‌ى كه هه‌ندێكیان ماوه‌یان ته‌واو نه‌ببو به‌ڵام لادران ، ئه‌گه‌ر بچوكترین شت هه‌یه پێویسته له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى روونكردنه‌وه بدرێت تاوه‌كو په‌رده له‌سه‌ر شته شاراوه‌كان لابدرێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست