کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرفەتا‌حی کابینەی جووت بنەمالە (نێچیر ، قوباد) بە ئیرهاب و سوکایەتی بەگۆران دەستی پێکرد

Wednesday, 21/05/2014, 12:00







سەرەنجام بنەمالەی تالەبانیش هاوشیوەی بنەمالەی بارزانی مۆنۆپۆلی هەموو جومگە سەرەکی و بالادەستی خۆیان لەناو دەسەلات راگەیاند و بەمەش میژوی پڕ لەتێکۆشانی دژە بنەمالە وخەبات بۆ پێشکەوتوخوازی ، کۆمەلەی رەنجدەران و یەکیتی شاخ و سۆسیالیزم لەهەلپەرستی و ترسنۆکی کادیرەکانی یەکیتی چوە گیرفانی بنەمالەی تالەبانی و برایم ئەحمەددا ، ئیتر لەمەودوایەکیتیەکان شەرمە باس لەو میژوە بکەن .
بەراگەیاندنی کابینەی هەشتەم ، پارتی وەک پیشەی بەردەوامی و جارێکی تر لەدەڤەرە پر لەتۆقانەکەی خۆی کۆمەلێ بارەگای داخست و دەیان ئەندامی پکک گرت ، چونکە پارتی بەرگەی هەلدانەوەی دۆسیەی کۆمەلکوژی هەولێری ١٩٩٧/٠٥/١٦ نەگرت ، کاتی خەلک خۆپیشاندانیان لەبەردەم پەرلەمان سازکردو کاردانەوەی لەپەیجەکانی فەیسبوک دایەوە . هاوکات بەدەرکردنی هەندێ بەرپرسی پارتە کارتۆنیەکانی پارتی لەرۆژاوا وەک پەیەدە رای گەیاند لەگەل پارتی کاری تیرۆریستی دەکەن پارتی گری گرت بۆیە سەر فەتا‌حی کابینەی هەشتی جوت بنەمالە (نێجیر، قوباد) بە ئیرهابەوە دەست پێکرد ، ئەمەش چەند بارە ئاسا نیشانی دایەوە کەپارتی کەی میزاج و قینی بگرێ هەموو بەهاکانی دەولەت دەخاتە ژێر پێی
شایەنی باسە ئەم هەنگاوە گەر سوکایەتی بێت بەدام و دەزگاکانی دەولەت ئەوا سوکایەتیشە بەگۆران و یەکیتی و لایەنەکانی تر ، کەهەریەکەی کۆمەلێ پۆستی گرنگی لەم کابینەیە وەرگرتوە ، لەمەش ترسناکتر دوێنی پۆلێ ئەندامی کەنەکە و پەچەدەکە چونەتە پەرلەمان و پەرلەمانتارێکی گۆران دیداری لەگەل سەرۆکی پەرلەمان بۆ رێک خستبون ، کەجی بەپێی هەوالەکانی بەدەستم گەیشتوە لەناو پەرلەمان لێیان دراوە بەلام نازانم لەبەرچاوی ئەو پەرلەمانتارەی گۆران بوە یان نا !؟ ئەمەش یەکەم بەتەها محیدین کردنی سەرۆکی پەرلەمانەکەی گۆرانە کەوەفدێ دێتە پەرلەمان بەلێدان دەردەکرین لەپەرلەمان .
هاوکات ئەم هەنگاوەی پارتی سوکایەتیەکی گەورەشە بەو فشولیەی ئەو ماوەیە هەلبژاردن کەیەکیتی لەهەولێر خۆی گیف دەکردەوە یان ئەوەتا لەراگەیاندنەکانیان خۆی نمایش دەکرد، لەمەودوا چیتر سوکایەتی لەپارتی قبول ناکەن بەلام ئەوا دەست پێکی کابینەی هەشتەکەیان بەئیرهاب و بەرتیل بۆتورکیا دەستی پێکرد ، بۆیە یەکیتی دەبێت واز لەودەبل مۆرالیە بهینی گەر دۆستی پکک و دەیەوێ سنور بۆرەفتاری ئیرهابیانەی پارتی دابنێ دەبێت رونکردنەوە و لێدوانی فەرمی لەسەر هەلویستەکانی پارتی هەبێت گەرنا هەموو خەلکی پێ فریونادرێ بلێ دۆستی پککم کەچی لەملاوە بەناوی حکومەتەوە کەیەکیتی شەریکە دەسەلاتی پارتیە ، ئابلۆقەی ئابوری ، خەندەق و گرتنی بارەگاکانی نزیک لەپکک و هەوادارانیان بەناوی حکومەت ، ئاسایش وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە ئەنجام دەدا .
هاوکات ئەمە سوکایەتیەکی گەورەی بالی مەسرور بوو بەنێجیرڤان کەلەگەل سەردانیکردنی بۆلەندەن بەپەلە لەڕێگای دەزگای ئاسایشی بەردەستی بالی مەسرور بۆ نێجیرڤان بارزانی وەک ئابروبردن و شکستێکی سەرەتایی بۆ کابینەکەی تۆماری کرد
زۆریشم لاسەیرە هەریەکەی بەپاساوێک خۆی لەم رەفتارە مەترسیدارەی پارتی لەباسکردنی میدیایی، بەداخەوە میدیای گۆرانو ئەهلی خۆیان لێدزیەوە ، وە لەئیدانەکردنی ئەو هەموو بەناو حزبیە لەکوردستانی باشوردا . دەزانم هەڤالانی پکک لەسیاسەتکردندا زۆرجار هەلە ی کوشندەیان کردوە یان بێدەنگبونە لەئاستی تاوانەکانی پارتی ویەکیتی بەلام ئەمە پاساو نادات بەرامبەر ئەو دیاردە مەتریسدارەی پارتی کەماوە ماوە کۆمەلی بارەگا دەسوتینی ، دەگرێ و دادەخات حزب و کەسایەتیەکان وا بێ هەلوێست بن !؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە