بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


سازمانی جیهانی پاکوخاوێنێ دەڵێ: شەپۆلی شێر پەنجە لە رێیدایە

Saturday, 30/08/2014, 12:00




ئەوسازمانە لە گوزارشی ساڵی ٢٠١٤ خۆیدا هۆشداری دەداکە شەپۆلی شێر پەنجە لەسەر رییە وژمارەی تووشبوان بە شێر پەنجە لە دونیادا تا ساڵی ٢٠٣٥ ساڵانە دەگاتە ٢٤ میلیون کەس کە نیوەی ئەو نەخۆشانە عیلاج دەکرێن بەو مەرجەی کە زانستی پزیشکی بۆ پێشگرتن لە شێر پەنجە بەکار بهێنرێ. لە حاڵی حازردا ساڵانە ١٤ میلیون تووشبوی شێرپەنجا تۆمار دەکرێ و بۆ پێشگرتنیش/ داوایەکی جیددی / هەیە بۆ شەڕ لەگەڵ ،دوخانیات،قەڵەوی،ئەڵکۆڵ....
دوکتورکریس وایڵد، بەرپرسی ئاژانسی نێونەتەویی لێکۆڵینەوەی شێرپەنجە لە سازمانی جیهانی پاکوخاوێنی(بێهداشت) بە ،بی،بی،سی،.گوت: باری قورسی جیهانی شێرپەنجە رووی لە زیاد بوونە. هۆی سەرەکیش ئاشکرایە. زێدەبونی دانیشتوانی گۆی زەوی ،پیر بونی دانیشتوانی زەوییە ، بۆیە لەساڵی ٢٠١٠ شێرپەنجە لە دونیادا / یەک و١٦ تریلیون / دۆڵاری بۆ خەرج کراوە!بۆ وڵاتانی دەوڵەمەند خەرجێکی زۆرە ووڵاتانی هەژاریش ئەو خەرجەیان بۆ مومکین نابێ.
وەرزش وپارێز، خواردنێکی سالم، دووری لە سیغار،ئەڵکۆڵ،،،،،، دەبنە کەمبونەوەی شێرپەنجە کانی وەکی،، زارکی منداڵدانی ژن، شێرپەنجەی جەرگ،،،، دەتوانێ هۆی تووشبون بەرەو کەمی ببا. دوخانیات، (و: سیغار، نێرگەلە، مەواددی هەشبەر، ئەفیونی،) گرینگترین هۆن بۆ تووشبون بە شێر پەنجە.شێر پەنجەی / سییەکان / لە هەموان زیاترە.(ساڵانە یەک و٨ میلیون ولەسەتا ١٣ ی هەموو شێر پەنجەکان) یەک لە ٥ی مردن بە شێرپەنجە،، یەک و٦ میلیان جال لە ساڵدا،، بە شێر پەنجەی / سییەکان / پەیوەندی هەیە کە لەو بوارەدا لە ریزی یەکەم دایە.
نوسەرەکانی ئەو بوارە دەڵێن: ئەو رێکارە یاساییانەی کە بۆ دووربون لە کێشانی جگەرە دانراون. دەبێ ئەو یاسایانە بۆ ئەڵکۆڵ، خواردنەوەکانی شکردار، پیسی هەواو جۆرەکانی پیسی ژینگەش دابنرێ. گرینگترین هۆ بۆ پێشگرتن لە شێرپەنجە ئەوانەن کە دەبێ لێیان دوور بین. دوخانیات،ئەڵکۆڵ، قەڵەوی، نەبونی جموجۆڵ، زۆریی تیشکی خۆر، تیشکی سولاریوم (نازانم یانی چی) وپیسی ژینگە ، درنگ منداڵ بون، منداڵی کەم و نەدانی شیر بە منداڵان.
بی،بی،سی،.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی
٢٩/٨/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە