دكتۆر بەرهەم و خزم خزمێنە
Friday, 20/02/2009, 12:00
1284 بینراوە
لەو ڕوونكردنەوەیەدا كە دكتۆر بەرهەم بڵاوى كردوە لە سەر كێشەكانى یەكێتى من تەنها لە سەر یەك خاڵى قسە ئەكەم ئەویش بەكار هێنانى خزم خزمێنەیە , كە ئیتر نابێت خزمى لێپرسراوەكان بخرێنە پێش خەڵكى ترەوە و پلە و پۆستى باش نەدرێ بەوان , جوانە دكتۆر بەرهەم , لەوە ئەچێ خزمت نەمابێ تا ئیشى پێ بسپێرى بۆیە وا بیرى ئێمەت كەوتەوە ئێوە هەژدە ساڵە ئەوەى بە خوێ ى چێشت بتانگاتێ نەتان هێشتوە بێ ئیش بێت , نەتان هێشتوە لێرە بمێنێتەوە , براو خوشك , ئامۆزاو پورزا , ژن برا و ژن خوشك , خەسوو خەزوور ئامۆزاو پورزاى ژنەكانتان یەكێك لەمانە نەماوە كارى باشى بۆ نەكرابێت زەوى بۆ هەموویان پلە و شوێنى باش , ناردنەوە دەرەوە لە سەر مەسرەفى حیزب و حكومەت , دوایى هاتنەوەشى یەكسەر دامەزراندن , وە خانەنشینى بۆ خەسوو خەزوورتان تەنانەت زەوى بۆ باخیش بۆ خزمان دابین كراوە , بێجگە لەوە ئەوەى نەشتان ناردۆتە دەرەوە لێرە ش هەموو كۆمپانیا و پرۆژەكانى خۆتانیان كراوە بە ناوەوە , تەنانەت خانوو پارەو سەیارەكانتان كراون بە ناوى ئەوانەوە , تەندەر بۆ ئەوان , پرۆژەى گەورە بۆ ئەوان , ئەوەى لێرە جێى نەبۆتەوە ناردوتانە بۆ بەغداد , لەوێش جێى نەبۆتەوە قیروسیا یان لە سەفارەت یان نوێنەرى حیزب و حكومەتە لە دەرەوە , گرنگ ئەوەیە كەسە ئازیز و ناسكەكانى ئێوە لە شوێنى باشدا بن , لە زانكۆكانى ئەوروپا بخوێنن ,بۆ نەخۆشى و بۆنەكان و گەشتەكانیان پارەى حیزب و حكومەت هەیە و با بڕۆن و بێ تاقەت نەبن , بڕۆن گەشت بكەن , كە نەخۆش كەوتن باشترین نەخۆشخانە و دكتۆرى دنیا بۆ كەسە ناسك و نازدارەكانى ئێوە و میللەتى داماویش كوڕە چاومان دەربێت , جا هەندێك لێپرسراو دوژن و سێ ژنى هێناوە ژن براو ژن خوشك چەند قات زیادى كردوە , تەواو خزم نەما , ناسیاو نەما , ژن براو ژن خوشك نەما , ئیتر كە كەس نەما تازە دكتۆر بەرهەم وەكو لە گوێى گادا نوستبێ خەبەرى ئەبێتەوە و ئەڵێت ئیتر لێپرسراوەكان نابێت خزم خزمێنە بكەن , پا ش چى , تازە خزم نەماوە , ئەگەر خوا بەو ڕۆژە نەكات ژنى تازە بهێن خزمى ترتان بۆ دروست بێت , ئەگێنا نەماون , هەژدە ساڵە ئەوەى بە خوێى چێشت بە ئێوە گەیشتبێ سەدان كارى نابەجێیان كردوە بە ناوى ئێوەوە , لە مرور ئەدەن ئەڵێن خزمى فڵان كەسین , سەرپێچى ئەكەن خزمى فڵان كەسین , پرۆژەیان بۆ دەردەچێت خزمى فڵان كەسن , سەفەر ئەكەن خزمى فڵان لێپرسراون , لە حكومەت و حیزبدا كاریان ماشیە لەبەر ئەوەى خزمى فڵان كەسن , هەموویان لە پلەو پۆستى باشدان لەبەر ئەوەى خزمى فڵان كەسن , تۆ سەیرى براكانى خۆت بكە , سەیرى براكانى عومەر فەتاح بكە , ئەوانی تریش بە هەمان شێوە كەواتە ئێمە داواتان لێ ئەكەین ئێمەى میللەت كێشە نین با خزمەكانتان لێتان زیز نەبن بڕیارى وا دەرمەكەن , ئێمە میللەتێكى ساویلكەین بە هەموو شتێك هەڵدەخڵەتێن , بەڵام خزمەكانتان لێتان خۆش نابن ,جارێ ئەوان لە پێش میللەتەوەن , چى ماوە نەیكەن بۆ خزم و كەسە دوورو نزیكەكانتان , كوا مەسئول خزمى ماوە تا كارى بۆ نەكات , بڕیارێكى جوانە هەرچەندە جێ بەجێش ناكرێ , بەڵام هەر جوانە .