کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


د.كەمالى سەیدقادر خەفەت مەخۆ كاروانەكەى تۆ دەگەیەنینە مەزڵ

Saturday, 07/02/2009, 12:00

930 بینراوە


لەو ساتەوەى ئەو هەواڵەم خوێندەوە داخ و پەژارەیەكى دایگرتم و هەتا ئەمساتەش مۆتەكەى ئەو خەبەر ناخۆشە بەرى نەداوم و مەگەر تەنها گەشتنە مەنزڵى كارونى خەباتە پیرۆزەكەى كەمالى سەید قادر لە ئەو مۆتەكەیە ڕزگارم بێت.
بەختیار على لە ڕۆمانى غەزلنوس و باخەكانى خەیاڵ زۆر بە جوانى ئەوەمان بۆ باس دەكات و لەبارەى پیاوە سیاسیى و باڵا دەستەكانى نێو دونیارى مافیاى كوردى دەڵێت:(زۆربەى ئەو مرۆڤانەى دەگەنە پلەیەكى باڵا لە هێزو شكۆ و جەلال هەر كەسێكیان بۆ دەستەمۆ نەكرێت دەیكوژن)كەمالى سەید قادر ئەو پیاوەیە كە بۆ دەستەڵاتى كوردى دەستەمۆ نەكرا،دەستەمۆ نەبوون بۆ دەستەڵاتێكى بۆگەن و مافیاى وەك دەستەڵاتى كوردى ماناى مەحكوم بوونتە بەمەرگێك كە جوانترین و پیرۆزترین مەرگە و بەكەرامەترین مەرگە بەمانا فیزیكیەكەى ،كەمالى سەید قادر كارەكتەرى غەوەلنووسى نێو ڕۆمانەكەی بەختیار عەلییە.....


مرۆڤ یەكجار لەدایك دەبێت و یەكجاریش دەمرێت
لەڕۆژى لەدایك بوونى كەمالى سەید قادرەوە هەزاران كورد زمان لەدایك بوونەو بەهەزارانیش مردوون و بەڵام ئەوانەیان كە تەنها بۆ خۆیان ژیاون هەمووشتێكیان لەگەڵ خۆیان بردەوە و بەناوەكانیشیانەوە و هیچ ئاساوارێكیان لەدوى خۆیان بەجێ نەهێشت،بەڵام كەمێك لەوانە كە بۆخۆیان نەژیابوون و لەپێناوى بەختەوەرى مرۆڤەكانیتردا ژیابوون كاتێك مردوون هیچیان لەگەڵ خۆیاندا نەبرد تەنانەت ناوەكانیشیان نەبردووەتە گۆرەكانیان و خوداش بە بێ ناو وەریاندەگرێتەوە هەروەك چۆن بەبێ ناو بەخشیوونى،ئەم جۆرە مرڤانە دەگمەنن و خوداش سەرسوڕمانە پێیان،مرۆڤێك كە بتوانێت لەنێوان 2ملیۆن جێنشینى خوا لەسەر زەوى لە وتنى ڕاستى سڵنەكاتەوە؟مرۆڤێك بتوانێت لە پێش ئەوانەوە هاوارى عەدالەت بكات،كە خۆیان بە خوداو پێغەمبەریش ناگۆڕنەوە،ئەم مرۆڤەیە كەنەك تەنها جێنشینەكانى خودا بەڵكو خوداش پێى سەرسامە.

دەستەڵات و كەمالى سەید قادر كامیان دۆڕاون

من دەمەوێت لێرەوە ئەوە بەكەمالى سەید قادر بڵێم گرتنى تۆ بوویە هۆكارى ئەوەى كە هەزاران خوێندكارى زانكۆ ئاشنا بێت بە كوردستانپۆست و لەوێشەوە بەنوسینەكانت،من بەش بەحاڵى خۆم لەنوسینەكانى تۆوە كوردستانپۆسم ناسى،بۆیە وەك قوتابیەكى قوتابخانەكەى تۆ بەڵێنم داوە بە ئەمەكبم بۆ قوتابخانەكەم و مامۆستاكەم كەتۆى ،تۆ وانەى بوێرى و ئازایەتى و سەربەرزیت فێرى هەموومان كرد ،تۆ و كوردستانپۆست فێرى ئەوەتان كردین ئەمانە مافیاو تاڵانچین و خائین و خۆفرۆشن و بازرگانى سێكسن.هەموولایەك دڵنیا دەكەمەوە دەستەڵات دۆڕاوە نەك كەمالى سەید قادر چونكە ئەمڕۆ هەزارانى وەك كەمالى سەید قادر لەنێو سایتى كوردستانپۆست دژى مافیاكانى كورد خەبات دەكەن،بۆیە دەستەڵات خەیاڵى خاوە كەمالى سەید قادر وەك(ڕایزۆم*) وایە هەرگیز ناتوانن بنبڕى بكەن ،گەر لەجێگەیەك بیبڕن لەهەزاران جێگەى تر سەرهەڵئەداتەوە،ئەمڕۆ نەك تەنها كەمالى سەید فادر بگرە دەیان خەڵكیتر ئێستا لە نێو ئەرشیفەكانى ووڵاتانى دوونیا خەریكى تەواوكردنى كارەكەى كەمالى سەیدقادرن،خەیاڵتان خاوە بەرى خۆر بە پێژن ناگیرێت.

ئەوەى دەستەڵات كردوویەتى بەرامبەر بە كەمالى سەید قادر كاردانەوەیە ،چونكە كەمالى سەید قادر پێشئەوەى لەلایەن دەستەڵاتى بنەماڵەوە و پاراستنەوە زەربەى لێبدرێت ئەو دەستى خۆى وەشاند و گەورەترین و بەزەبرترین گورزى لە هەیمەنەى بنەماڵە و پاراستن وەشاندن هەزاران هەزار خەڵكى لێتێگەیاندن كەفێڵ و تەڵەكەكانى ئەم دەستەڵاتە مافیایەى هەولێر چۆن چۆنییە و خەریكى چین،كەشفكردنى ئەو پلانانەى پاراستن كە بۆ دكتۆر كەمالیان داڕشتبوو بووە هۆى ئەوەى كە میللەت بەئاگابێتەوە و هەر ئەمەش بوو كە خەڵكى كوردستان هیچ باوەڕێكى نەبوو بە سیناریۆكەى شێخ زاناو جەماعەتەكەى و خەڵك بەیەك ڕستە باس لە شێخ زانا دەكات" پیاوە ترسناكەكەى پاراستن ئەو پیاوەى كار نەما بۆ پارستنى نەكات ،كاتێك كاریان پێى نەما هەر خۆیان كوشتیان"
-هەڵەبجەىشەهید
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)