ماڵئاوا مامۆستاکه‌م.. ئه‌کره‌م بایه‌لۆجی به‌رز و به‌ڕێز
Wednesday, 11/03/2009, 12:00
ساڵێک بیره‌وه‌ی خوێندن و هه‌موو ته‌مه‌ن قه‌رزباری تۆم مامۆستا ئه‌کره‌م بایه‌لۆجی..خه‌یامی شاعیر ده‌ڵێ..
ده‌ستم بڕۆشتایه خودا ئاساییگهردونێ ترم ده‌خسته ڕوو ساناییبهدبهختی به‌شی نه‌زان و نامه‌ردان بادڵ خۆشیم ئه‌دا به‌رامبه‌ری زانایی..سه‌ره‌تای جه‌نگی کاول که‌ری عێراق ئێران بوو، بۆ ته‌واو کردنی خوێندن و بڕینی شه‌شه‌می زانیاری ڕووم له شاری سلێمانی کرد، له ئاماده‌یی هه‌ڵکه‌وت ده‌ستم به خوێندن کرد. به‌پێێ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شار هاتبووم خستیانمه ژوری واو کهههریهکهمان له شارێکی تروه هاتبووین و چه‌ند قوتابیه‌کی ناو شاریشمان له‌هه‌ڵ دابوو..
یه‌که‌مجار مامۆستا ئه‌کره‌مم له‌وێ بینی، مامۆستا وای لێده‌کری له‌یه‌کم وانه‌دا حه‌ز له بایه‌لۆجی بکه‌ی، هه‌میشه‌ش ده‌یووت نامه‌وێ قوتابیه‌ک به‌بێ ئامه‌ده‌کردنی وانه‌که‌ی بێته ژوره‌وه، هه‌میشه‌ش ده‌ی ووت ئه‌م خه‌ڵکه ئه‌م کۆمه‌ڵگایه چاوه‌ڕیی ئێوهویه..
تاکه شتێ که قه‌ت بیرم ناچێته‌وه ئه‌وه‌یه که ده‌یووت، سه‌ده خۆزگه دوای په‌نجا ساڵی تر هاتبامه دنیاوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانم دوا گۆڕانکاری زانستی ده‌گاته کۆێ.. یان هه‌میشه به زه‌رده‌خه‌نه‌وه پێمانی دووت با مامی خۆتان پێتان بڵی کاتێ هه‌ڵه‌یه‌کمان ده‌کرد..
په‌یوه‌ندی من مامۆستا ئه‌کره‌م ئاسایی بوو تا گه‌ێشتینه سه‌ر بابه‌تی کرمی ژێر زه‌وی
ئه‌و ڕۆژه‌ی که باس له سوڕی خۆینی کرمی ژێر زه‌وی بوو وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی گه‌مه‌وه هاته ژورێ و بهتهباشێره ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌که‌ی وێنه که‌ی کێشا و بو درێژی باسی سوڕی ئاڵۆزی خوێنی ئه‌م کرمه‌ی کرد. پاشان ووتی ووتی کێ ده‌توانێ وه‌ک من بیڵێته‌وه ، منیش په‌نجه‌م به‌رز کردوه‌و ووتم من، ووتی فه‌رموو،
هه‌ستامه سه‌ر ته‌خته ڕه‌شه‌که‌و وه‌ک خۆی باسم کرد، ووتی ناوت چیه ووتم مسته‌فا ووتی سه‌فا ووتم نا مسته‌فا ووتی ڕه‌حمه‌ت له‌بابی بابت زۆر چاکت ووته‌وه ، له‌و ڕۆژه‌وه من و مامۆسات ئه‌کره‌م نه‌ک مامۆستا‌و قوتابی به‌ڵکوو هاوڕی بووین . بیرم نایه ڕۆژێک به‌بێ ئاماده کردنی وانه‌ی زیندهوهزانی چوبێتمه ژوره‌وه.
گه‌وره‌یی ئه‌و مامۆستایه‌ش له‌وه دابوو، ده‌گه‌یشتینه سه‌ر هه‌ر زینده‌وه‌رێک لاسایی ده‌کردوه وای لێ ده‌کردی گوێی بۆ بگری و لێه‌وه فێر بیت..
چه‌ند ڕۆژێک پێش تاقی کردنه‌وه‌ی کۆتایی بوو ده قوتابی ههڵسانین ووتی له تاقی کردنه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌که له 90 که‌متر بهێنێ له‌ناو بازار بم بینن مه‌رحه‌بام مه‌که‌ن، من 89م هێنا بوو به‌ڵام دواتر من مه‌رحه‌بام کرد.
ساڵ هاتوو چوو مامۆستا هه‌میشه بیره‌وه‌ریه‌کی زیندوو بوو له ڕوحمدا، دوای ڕاپه‌ڕین ئه‌وسا ئه‌ندامی بزوتنه‌ی جوتیارانی کوردستان بووم ، بۆ کێشه‌ی جوتیارانی سه‌نگه‌سه‌ر سه‌ردانی پارێزگای سلێمانیمان کرد، به‌ڕی که‌وت چاوم که‌وت به‌مامۆستای ئازیزم ، لاندکرۆزهکهم وه‌ستان کۆمه‌ڵێ چه‌کدارو پاسه‌وان دابه‌زین ، سه‌ره‌تا مامۆستا شڵه‌ژا ئه‌و هه‌موو چه‌کدارو چه‌که چی بوو ، چووم به پیریهوهو تێه باوه‌شـم پیاکرد..
ووتم مامۆستا یان لێـم ببوره من فڵانه قوتابیم که‌کاتی خۆی له‌ساڵێ 1981 وانه‌ی زینده‌وه‌ر زانیت پێ ووتووم . به‌ڵام ته‌نیا 89م هێنا نه‌ک 90 ده‌بێ لێم ببوری
مامۆستا ئه‌کره‌م زۆر دڵ خۆش بوو، که‌تا ئێشتاش قوتابی خۆی بهقهرزاباری ئه‌و بزانن ، چه‌ند خۆله‌کێک به‌یه‌که‌وه وه‌ستاین ئه‌وه دوا دیدارم بوو له‌گه‌ڵ ئه‌م زاته گه‌وریه
سه‌د حه‌یف مامۆستا گیان. ئه‌گه‌ر تۆ له‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه نه‌بوایه‌ی دوای مردنت په‌یکه‌ری زێڕیان بۆ ده‌کردی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو خزمه‌ته‌ی که کردووته!!
...............................!!
سه‌ری ڕێز‌و نوازش داده‌نه‌وێنم له‌به‌رامبه‌ر تۆی مامۆستا‌و
خۆم بهقهزباری تۆ ده‌زانم بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ی ته‌مه‌نم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست