نامەیەكى كراوە بۆ تاڵەبانى
Wednesday, 07/11/2012, 12:00
بەڕێزتان وەك سكرتێرى گشتى یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان لەزۆربەى كۆبوونەوەكان باس لە عەدالەتى كۆمەڵایەتى دەكەن . لەپەیڕەوى ناوخۆى یەكێتیى ش عەدالەتى كۆمەڵایەتى بۆتەبەشێك لە دروشمى ئەم حیزبە، واى لێهاتووەلاى جەنابت بۆتەوێردى سەر زوبان .بەڵام لەم نامەیەدابەڕێزتان ئاگاداردەكەینەوەو تكاتان لێدەكەین كەچیترباس لەعەدالەتى كۆمەڵایەتى نەكەن و ئەم دروشمەپیرۆزەش لەكەدارمەكەن چونكەعەدالەتى كۆمەلایەتى بەشێوازێكى كردەیى ئەنجام دەدرێت وەئەم كەس و لایەنەى ئەنجامى دەدات لەخۆیەوەدەست پێدەكات ئەوكات دەیكات بەدروشم بۆخەڵكى تر.بەڵام وشەى عەدالەتى كۆمەڵایەتى لاى بەڕێزتان وەك وشەیەكى گاڵتەجارى بەكاردێت چونكەتاكوئێستابەشێوازێكى كردەیى لاى بەڕێزتان جێ بەجێ نەكراوە.تەنهاوەك ئاماژەمان پێداقسەبووەلاى بەڕێزتان.بۆنمونەحیزبێك نەتوانێ لەناوەخۆى عەدالەتى كۆمەڵایەتى پەیڕەوبكات چۆن دەیكات بەدروشم؟یانیش داوالەخەڵكانى تردەكات عەدالەتى كۆمەڵایەتى پەیڕەوبكەن؟؟؟ . لەخانەنشین كردنى كادیرانى یەكێتیى گەورەترین ناعەدالەتى ئەنجام درا ژمارەیەكى زۆرى كادیران مەغدوركران و مافیان خورا ماوەى (11)مانگەكادیران لەچاوەڕووانى ڕاستكردنەوەى پلەكانیانن و ژمارەیەكیش فایلى كادیران لەمەكتەبى ڕیكخستن كەوتووەكەس خۆشى لێ ناكاتەخاوەن كەژمارەكەیان دەگاتە(500)فایل . لێژنەى خانەنشین كەهەڵۆپێنجوێنى یە لەگەڵ ئەندامانى لێژنەكەگەورەترین تاوانبارن لەبەرانبەرئەم كادیرانەى كەواغەدریان لێكراوەویان بۆیان نەكراوە.ئەمەیەعەدالەتى كۆمەڵایەتى لەناویەكێتیى ؟حیزبێك نەتوانێ لەناوكادیرانى خۆى عەدالەتى پەیڕەوبكات سكرتێرەكەشى بەردەوام باس لەعەدالەتى كۆمەڵایەتى بكات بەڕاستى شورەییەبۆیەدووبارەداوالەتاڵەبانى دەكەین چیترسوكایەتى بەوشەى عەدالەتى كۆمەڵایەتى نەكات چونكەئەم وشەیەزۆرپیرۆزە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست