کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


گۆرانكاریه‌ سیاسیه‌كان سێگۆشه‌ی سونی ده‌كه‌نه‌ سێگۆشه‌ی به‌رمۆده‌

Thursday, 09/05/2013, 12:00







خوێناوی بوونی خۆپیشاندانه‌كانی سونه‌ی عێراق سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ شه‌ری ناوخۆو هه‌ڵگیرسانی ئاگری فیتنه‌، هه‌ر چه‌نده‌ پێشتریش لێره‌و له‌وێ شه‌ری تائیفی و كوشتن و برین و ده‌ركردن و راوه‌دونانی سیاسی له‌ سه‌ر بیروباوه‌ری مه‌زهه‌بی و تائیفی له‌ عێراق بوونی هه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ شه‌رێكی له‌و جۆره‌ گه‌مه‌یه‌كی ئاسان نابێت و ته‌واوی شارو پارێزگاكانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت ناوه‌راست و رۆژئاوای عێراق، گۆرانكاریه‌كانیش راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به‌وبار ودۆخه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ له‌ سوریا روده‌دات وبه‌تایبه‌تی تریش گۆرانكاریه‌ سیاسیه‌كان سێگۆشه‌ی سونی ده‌كه‌نه‌ سێگۆشه‌ی به‌رمۆده‌.
ده‌ستتێوه‌ردانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ده‌وڵه‌تانی گه‌وره‌ له‌ عێراقێكی له‌رزۆك و لاوازدا خێراتر ململانه‌كانی تێدا ده‌قۆزرێته‌وه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی خێراتریشی ده‌بێت، گواستنه‌وه‌ی شه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی له‌ عێراق كه‌متر نیه‌ له‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ له‌ سوریا روده‌دات به‌ڵكومه‌ترسی عێراق زیاترو كاریگه‌رتر ده‌بێت چی له‌ روه‌ سیاسیه‌كه‌یه‌وه‌ بێت یان به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ئابوریه‌كه‌ی كه‌ ئێستا جێگه‌ی تموحی هه‌موو جیهانه‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌مریكاو روسیاو به‌جیاو توركیاو ئێران و وڵاتانی تری ئه‌وروپی له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ پشكی شێریان له‌ عێراق هه‌یه‌و گۆرانكاریه‌ سیاسیه‌كان سێگۆشه‌ی سونی ده‌كه‌نه‌ سێگۆشه‌ی به‌رمۆده‌.
سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌رێوه‌ بردنی عێراق و ئه‌دای كاری حكومه‌تداری هۆكارێكی تری ئه‌و كاره‌ساته‌یه‌ كه‌ به‌سه‌ر عێراق دێت، تاكره‌وی مالیكی و به‌ره‌و دیكتتاتۆریه‌ت بردنی عێراق و سه‌ر هه‌ڵدانی قه‌یرانه‌ سیاسیه‌كان و ده‌ستاوده‌ست نه‌كردنی ده‌سته‌ڵات هۆكارێكی تری قوڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان و هه‌ژموونی تائیفین له‌ گه‌ڵ عه‌ره‌بی سونی و كێشه‌ی سیاسیشن له‌گه‌ڵ كورد، گۆرانكاریه‌ سیاسیه‌كان سێگۆشه‌ی سونی ده‌كه‌نه‌ سێگۆشه‌ی به‌رمۆده‌.
خراپی په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هۆكارێكی دیكه‌یه‌ بۆ به‌هێز بوونی ناوچه‌ سونیه‌كان وداوای به‌ فیدراڵی بوونی هه‌رێم و پارێزگاكان و لاوازی و ده‌سته‌وسانبوونی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی له‌ به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و بێتوانایی سوپای تایبه‌تی دیجله‌ شكاندنی شكۆی ئه‌وسوپا نایاساییه‌ بوو بۆ عه‌ره‌بی سونه‌ و ته‌واوی نه‌یارانی مالیكی، گۆرانكاریه‌ سیاسیه‌كان سێگۆشه‌ی سونی ده‌كه‌نه‌ سێگۆشه‌ی به‌رمۆده‌.
بێكاری و گه‌نده‌ڵی وبه‌ تاڵانبردنی سامانی عێراق به‌ به‌رچاوی هاوڵاتیانیه‌وه‌ هۆكارێكی تری توره‌یی خه‌ڵكی عێراقن به‌ گشتی له‌ ئه‌دای ده‌سته‌ڵاتی ئێستای حكومه‌ت، تێوه‌گلانی سیاسیه‌كان و وه‌زیرو پله‌داره‌ حكومی و حیزبی كه‌سایه‌تیه‌كان له‌ رێكه‌وتن و بۆندی خه‌یاڵی كرینی چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی و گرێ به‌ستی فرۆشتنی نه‌وت به‌بۆری و تانكه‌ر و به‌رمیل و كه‌رو جل و جه‌وه‌نه‌ و به‌تاڵان بردنی سامانی ئه‌م وڵاته‌ هۆكارێكی تری راسته‌وخۆن بۆ توره‌یی جه‌ماوه‌رو بیانویه‌كیشن به‌ ده‌ست نه‌یارانی مالیكیه‌وه‌ بۆ تۆمه‌تباركردنی، گۆرانكاریه‌ سیاسیه‌كان سێگۆشه‌ی سونی ده‌كه‌نه‌ سێگۆشه‌ی به‌رمۆده‌. .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە