نەوت فرۆشەكەی واشنتن غولامی توركە
Wednesday, 02/09/2009, 12:00
وەك چەند جارێك ئێمە كوردەكانی ئەمریكا وحكومەتی ھەرێمان ئەگادار كردەوە كە نەوت فرۆشەكەی واشنتن (قوباد تاڵەبانی) ناوێرێت بكۆكێت بەرامبەربە توركەكانی ئەمریكا، وە كورد ھیچ سەنگێكی نییە بەھۆی نەبوونی كەسی شیاو بۆ ڕابەركردنی ڕەوەندی كوردی لەئەمریكا كە زۆر بێی ھیزە ، زۆر پەرت و ڵاوازە ، چەند جارێك نەبێ د. نەجمەدین كەریم وەك ئەركێكی نەتەوەی كاری بەناوی كورد كردووە ، بەڵام قوباد تاڵەبانی خاوەنی ھیچ لۆبیەك نییە لەئەمریكا ، تەنانەت چەند كەسێكن بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن و ھیچیان خاوەنی ئەزموون نیین، قوبادیش ھەوڵی دروستكردنی ھیچ گراسترودێكی نەداوە و ناشیدات، خۆی لە چاوپێكەوتنێك لە رۆژنامەی (روداوو) ووتی ئیشی من گراستروود نییە با كورد خۆی دروستیبكات، وە بەپێی ئەو كەسانەی نزیكن لە قوباد دەڵین زۆر بە چاوێكی سووك سەیری كورد دەكات. ھەربۆیە لەسەر كەناڵی CNN چەند جارێك بە ھۆی گرتنی 3 گەشتیارە ئەمریكێكە لە سەر سنووری نێوان ئێران و كوردستان نەخشە كوردستان نمایشكرا، ئەمەش بۆیە جێی نیگەرانی توركەكانی ئەمریكا بەتایبەت لە ئەم دوواییە لە بەرنامەكەی Campbell Brown دوبارە نەخشەی كوردستانی نمایشكرد، توركەكان ھەڵسان بە فشاركردنە سەر پێشكەشكەری بەرنامەكە لەرێگای Twitter وە توانیان كەناڵەكە و براۆن ناچاربكەن داوی لێبوردن لە ڕەوەندی توركی بكەن ، ئێمە بەش بەحالی خۆمان سوپاس نامەمان لەرێگای Twitterوە بۆ براۆن رەوانەكرد بەڵام ئایە ئەمە ئیشی ئێمەیە ، نوسینگەی حكومەتی ھەرێم لە ئەمریكا رۆژانە لە میدیاكان دەلێت كورد سەنگی ھەیە و پەیوەندێكان نێوان كورد ئەمریكا لە ئاستێكی زۆر بەرزە، ئەمە بۆخوی درۆكردنە نییە ؟؟ ، ئەمە یاری كردنە بە چارەنووسی میلەت، ئەمە بێ ئاگابوون لە خواستی نەتەوە، نوێنەر نابێت خواستەكانی لە میلەت كەمتربێت ، دەبیێت ھەمیشە لە پێش ئاواتی نەتەوەكەی بێت بە چەند ھەنگاوێك، ھەر بۆ ئەوەی كەسێك خۆی بێ ئاگا نەكات لەم كارەساتە ئێمە روی قسەمان ئاراستەی مەسعود بارزانی دەكەین بزانیین ئەو ھەڵوێست وەردەگرێت بەرامبەر ئەم ئەتكردنە بە كورد لە ئەمریكا. یان ئەویش دەڵت برۆن خۆتان وڵامی تورك بدەنەوە ئێمە غولامین، ئەوانیش ئاغان.
دەستەی وهرگرتنهوهی نوێنهرایهتی حکومهتی ههرێم له ئهمهریکا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست