فەرمانبەرانى وەزارەتى سامانە سروشتییەكانى هەولێرو دهۆك پشتگیرى لە ئۆپۆزسیون دەكەن
Saturday, 14/05/2011, 12:00
كۆمەلە فەرمانبەرێك
ئێمە كۆمەلە فەرمانبەرێكى و. سامانە سروشتییەكانى هەولێرو دهۆك كە ژمارەمان (387) ە سەربە فەرمانگەكانى ئەم وەزارەتەین (22 فەرمانبەر سەربە دیوانى وەزارەت ، 54 سەربە مسحى جیولۆجى هەولێر ، 67 فەرمانبەر سەر بە دابەش كردنى نەوتى هەولێر و بەنزینخانەكان ، 78 فەرمانبەر سەر بە پالاوگەى هەولێر ، 48 فەرمانبەر سەر بەكارگەى غازى هەولێر ، 8 فەرمانبەر سەر مختبراتى هەولێر ، 35 فەرمانبەر سەر بە مەسحى جیۆلۆجى دهوك ، 43 فەرمانبەر سەر بە دابەش كردنى نەوتى دهوك ، 32 فەرمانبەر سەر بە كارگەى غازى دهوك) . كە لەرێگاى فیسبوك و ئیمێل و موبایل و كورتە نامەى sms پەیوەندیمان بە یەكتر كردووە لە یاداشتنامەیەك كۆكراوەتەوە كە تێدا پشتگیرى خۆمان بۆئۆپۆزسیون و خوپیشاندەرانى (62) رۆژى شارى سلێمانى دەردەبرین بۆ هەلوەشاندنەوەى ئەم حكومەتە بێ دەسەلاتە وە داوا لە ئۆپۆزسیون دەكەین كار بكەن بۆ ئەوەى گەندەلكارانى ئەم وەزارەتە بدرێنە دادگا . ئێمە هەموو لایەنێك دلنیا دەكەینەوە كە ئەم بابەتە بەشێوەیەكى راستگۆى نوسراوە و ئەویش لە پاش كۆكردنەوەى چەندەها بەلگەو لێكولینەوە و دیراسەیەكى زۆر لە گەندەلكارانى ئەم وەزارەتە بە تایبەتى دوو گەندەلى ناسراو لەلاى گەلى كورد (ئاشتى هەورامى و سیروان ابوبكر) . وە هەروەها چۆن سیروانى گەندەل لە ماوەى ئەم چەند سالانە دا گرۆپێكى گەندەل و سامان بەهەدەر بەر دروست كردووە . یاداشتنامەكە ناوى 387 فەرمانبەر دەگرێتە خۆى لە هەموو جۆرە پسپۆرێك لەوانە (شارەزا و راوێژكار) ى تێدایە وە لە بەر ئەو ئابلوقەى كە لە سەر شارەكانى هەولێر دهوك سەپێنراوە بۆ سەلامەتى فەرمانبەران ناوەكانیان پارێزراودەبێت . بێ گومان گەندەلى وناعەدالەتى لەم وەزارەتە بە شێوەیەكى زەق دەكرێت كە كوشندەترین دوو دیاریدەن . لە 90% گەندەل كارانى ئەم وەزارەتە لە (15) سال زیاترە لە پۆستەكەیان و ماون و كە لە سەریان تاپۆكراوە و سامان و سەروەتى گەلى كوردستان بە هەدەر دەدەن ، زۆربەى گەندەل كارانى ئەم وەزارەتە خاوەنى عیمارە و شوقەوخانوى تیجارى و مزرەعە و كۆمپانیا و ئۆتۆمبێلى ئاخر مۆدیل و چەندەها دەفتەر دولار . بە پێ ى ئەو دوكیومێنتانەى كە لە وەزارەت و فەرمانگەكانى بە دەستمان كەوتوە ئەو گەندەلییەى لەم وەزارەتە كراوە بەقەد نیوەى گەندەلییەكانى هەموو وەزارەتەكانى تری حكومەتە . بە پێ ى قسەى زۆربەى چاودێرانى ئابورى و شارەزا لە بوارى نەوت و گاز ئەو گەندەلییەى لەو وەزارەتە كراوە مەزندە دەكرێت بە زیاتر لە (500) ملیون دولار وە بۆدلنیا بون سەرۆكى حكومەت با لێژنەى چاودێرى داراى رەوانەى ئەم وەزارەتە و فەرمانگەكانى بكات بەلام بە مەرجێك سیروان ابوبكر رێگرى لێ نەكات .
یەكەم : وەزیرى سامانە سروشتییەكان (ئاشتى هەورامى) دادگاى بكرێت لە سەر :
دزینى چەندەها ملیون دولار كە مەزندە دەكرێت زیاتر لە (45) ملیون دولار لە مینحەى گرێبەستەكان و شرینى و پاداشتى كۆمپانیاكان و سهم و تەندەرەكان و فروشتنى نەوت بە قاچاخ و هتد....
شاردنەوى زانیارى لەسەر ئەو (5) ملیار دولارەى كە لە مینحەى بەرهەمەكانى كۆمپانیەكانى نەوتەوە هاتووە .
ئیهمال كردنى وەزارەتەكى لە هەموو رووییەكەوە كە ئیستا چەندەها كێشەى جۆراوجۆر لە كۆمپانیایەكان و فەرمانگاكان پەیدا بووە . تەنها خەریكى سەفەر كردنە واتە (وزارە بلا وزیر) وە وەزارەتەكى تسلیم بە كەسێكى ناشیاو و فاشل لە ئیدارەو علم كردووە كە ئەویش گەندەلى دووەمە (سیروان ابوبكر) كە كاتى خۆى بورغى فرۆش بوو لە سناعە ، ئەى خەلكینە چۆن بورغى فرۆشێك دەكرێتە وەكیل وەزیر ؟
دووەم : راوێژكار بە پلەى وەكیل وەزیر (سیروان ابوبكر) كە زیاتر لە (15) سالە بۆوەتە میكرۆب لەناو كابینەكانى حكومەت و گەندەلییەكى بێ سنور لە وەزارەت و فەرمانگەكانى بلاوى كردووتەوە كە بۆتە هۆكارى سەركى لە دارمانى ئەم وەزارەتە وە كەسێكى نەفس نزم و بێ ئاست و بێ رەوشتە وە ئەگەر یاسایەك لە كوردستان هەبێت دەبوایە ئەم گەندەلە بدرێتە دادگا وە ئەو سەروەت و سامانەى گەلى كوردستان كە بە شێوەیەكى ناشەرعى بە دەستى هێناوە لێ ى حجزبكرێت وە بۆئەوەى ببێتەعیبرەت بۆهەموو گەندلكاران
دزینى زیاتر لە (50) ملیون دولار كە ئەمەش بە پێ ى بەلگەكان و پسپۆران و چاودێرانى ئابورى لە ماوەى (15) سالی حكومرانى دا لە فرۆشتنى نەوت و گازو بەنزین پێدانى مولەتى بەنزینخانە پێش سالانى (2005) وە لە نەسرییەكان و ئیشراف كردنى لە سەر ئەو (13) كۆمپانییا و مینحەى گرێبەستەكان و شرینى كۆمپانییایەكان و سهم و فرۆشتنى نەوت بەقاچاخ هتد . وەزۆربەى گەندەلییەكان (هۆگر) ژمێریارى وەزارەت و(كازم) بەرێوەبەرى كارگێرى وەزارەت تێوەگلاون .
ناعەدالەتى لەنێوان فەرمانبەران بە شێوەیەكى ئاشكرا لەم وەزارەتە پەیرەوى دەكات كە تەنها گرنگى بە چەند كەسانێك دەدات كە لە ژێر ركێفى ئەون وە بە درەندەترین شێوە رەفتار لەگەل فەرمانبەرانى تر دەكات .
بەكار هێنانى پۆستى خۆى بۆأستغلال كردنى ئافرەتان بە تایبەتى لەگەل سكرتێرە كەى (ئیڤان) كە گرنگى لە هەموو رووییەكەوە پێداوە ، دووجار بەتەنیا لەگەل خۆى بردوتە دەرەوە وە جارى سێ یەم چەندفەرمانبەرێكیان لەگەلیان بوون كاتێك بەرەو شارى عممان بەرێكەوتن بە پێ ى قسەى دوو فەرمانبەر (ج بە) ژوورى سیروان و ئیڤان لە هەمان تابق بوون لە هوتیلى كراونا بلازا كاتێك شەوێك ئیڤان توشى نەزیف كردن بوو وە ئیمە لەگەلیان چووین بۆ نەخۆشخانە ، پێش ماوە یەك سیروان ئەم دوو فەرمانبەرە نقلى كردوون بۆئەوەى رۆژێك ئەم نهێنییە نەدركێنن . فەرمانبەرێكى وەزارەت تەئكید لەوە دەكات كە لە بەروارى 6/7/2010 كاتژمێر نزیكەى (5) ئیوارە بوو وەزارەت چۆل بوو، سیروان و ئیڤان بە تەنیا لە ژوورى سیروان هاتنە دەرەوە ، د . بەرهەم ئەمەیە حكومەتەكەت !!! لە ئیفاد وحەرەمى ئەنجومەنى وەزیران ئەم جۆرە كارانە بكرێت وە ئێستاش بریاریان داوە بخوێندنى ماستەرو دكتورا پێكەوە بچن بۆ وولاتى بریتانیا .
گرنگى و پۆست بە ئەو كەسانە دەدات كە كارى دزى و گەندەلى و سیخورى و قۆچهاتى بۆى دەكەن ، ئەمەش نموونەیەك لە گەندەلییەكانى سیروان : بە پێ ى قسەى فەرمانبەرانى مسحى جیۆلۆجى هەولێر كە سێك بە ناوى (نزار عبداللە) كە پێش تر پۆلیس بوو ، وە نزیكەى (3) سالە بە نقل هاتووە بۆ مسحى جیۆلۆجى وە لەلاى (فریدون رحمان) كە ئیستا بەرێوەبەرى گشتى دیوانە وەكو سكرتێر كارى دەكرد بەلام حەقیقەتى ئەم (نزار) ە ئاشكرا بوو كەتەنها كارى قۆچهاتى بۆ فریدون و سیروان دەكرد وە بەتایبەتى بۆ كارى ئافرەتان بەرامبەر بە چاكەكەى كردوویانە بە بەرێوەبەرى مختەبەرى هەولێر. سەرۆكى حكومەت ئێوە دەتوانن لێكولینەوە بكەن ؟ ئەمەیە حكومەتەكەت د . بەرهەم ، كە سێك كارى قۆچهاتى بۆ بەرێوەبەرە گشتییەكان بكات دەكرێتە بەرێوەبەر !!!!
ئێمە خەلكى هەولێر هەموومان دەزانین كە رابردووى سیروان و بنەمالەكەى لە رووى كوردایەتى رابردوویەكى خاوێن نەبووە كە زۆربەیان پەیوەندى بە هێز لەگەل رژێمى بەعس هەبووە لەوانە ئەمن و ئیستخبارات و مجلس تەنفیزى و تشریعى بەلام بەداخەوە یەكێتى وپارتى گرنگى بەو جۆرەكەسانە دەدات كەكاتى خۆى دوژمنى كوردبون ، وە پارتى ئەم عنتەرییە بە سیروانى داوە لە بەر ئەوەى برایەكەى بە ناوى میلازم محمد كە شەهیدى پارتى یە گە رچى ئەم بەرێزە لە حەقیقەت دا لە گەعدەو خواردنەوەى مادە كحولییەكان مردووە وە ئێمە وامان دەزانى كە شەهید ئەو كەسەیە لە پێناو خەباتێك بكوژرێت وە ئیستاش خێزانى ئەم میلازمە لە ئەلمانیا شووى بە كەسێكى ئەفغانى پەككەوتوو كردووە .
بە پێ ى ئەو بەلگانەى كە لە وەزارت دەستمان كەوتووە (سیروانى)ى گەندەل بە شێوەیەكى ناشرعى و ناعەدالەتى چەند پۆستێك داوەتە چەند كەسێكى گەندەل وە هەندێكیشیان (2 تا 3) دەرەجەى وەزیفى پێیان بە خشیوە بە بێ بنەما .
1. حاجى حسام الدین ، 2. ئیڤان كنعان ، 3. هەڤال عبدالحافز ، 4 . فریدون رحمان ، 5 . ئەندازیار عبدالمجید ، 6 . نزار عبداللە ، 7 . هۆگر محمد ، 8 . فلاح مولود ، 9 . وەلى بەرێوەبەرى مەقالعى هەرێم ، 10 . راژان خوارزاى سیروانى گەندەل وە چەندە ها كەسى تر....
لە بابەتى داهاتوودا ئەگەر خواى گەورە پشتیوان بێت بە بەلگەوە باس لە م گەندەلانەى سەرەوە دەكەین كە چۆن دەستیان هەبووە لە گەندەلییەكانى فەرمانگاكان و پالاوگەو كۆمپانییایەكان دا . بۆئەوەى هەموو گەلى كوردستان بگەنە قناعەت كە ئۆپۆزسیون وخۆپیشاندەران مافى خۆیانە داواى هەلوەشاندنەوەى ئەم حكومەتە بكەن وە ئێمەى فەرمانبەرانى ئەم وەزارەتە مافى خۆمانە پشتگیرى لێ بكەین و وە داوا بكەین گەندەل كارانى ئەم وەزارەتە بدرێنە دادگا . .
كۆمەلە فەرمانبەرێك
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست