گرێ کوێرەی پارێزگای سلێمانی
Sunday, 21/09/2014, 12:00
1223 بینراوە
پۆستی پارێزگای سلێمانی بۆتە گرێ کوێرەی لایەنە سیاسیەکان لە دوای چەندین کۆبوونەوە تاوەکوو ئێستا نەیانتوانیوە بگەن بە رێکەوتن بۆ هەلبژاردنی کەسێک بۆئەم پۆستە. ئەمەش بەهۆی ساوایی دیموکراسی لە هەرێمەکەمان، کەوا ماوەیەکی کەمە هاتۆتە نێو ئەم هەرێمە.تاوەکوو ئێستا لایەنەکەن هەر ئامادەی ئەوە نین ئالوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەلات بکەن. یاسا شکێنیش کراوە لەم پرسەدا لەلایەن لایەنە سیاسیەکانەوە. چونکە بەپێی یاسای ژمارە (٣) ی سالی ٢٠٠٩ی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەبێ ڕاستەوخۆ دوای پەسندکردنی ئەنجامی هەلبژاردنەکان لەلایەن کۆمسێۆنەوە ماوەی (٣٠) رۆژ لەبەردەم لیستی براوەی یەکەمە کەوا هەلسێ بە پێکهێنانی ئەنجومەن،بەلام بەهۆی ئەوەی هیچ لایەنێک نەیتوانیوە دەنگی تەواو بەدەست بهێنێت، بۆیە سەرەنجام هەموو لایەنەکان بڕیاریان داوە بەژداربن لەم ئەنچومەنە،واتا ئەنجومەنێکی تەوافقی وبنکە فراوان بێت وگشت لایەنەکان لەخۆ بگرێت هاوشانی پێکێهنانی کابینەی حکومەت.بەلام بەداخەوە وا نزیکەی (٥)مانگ تێپەڕدەبێت بەسەرهەلبژاردنەکان ئەم پرسە بەکراوەیی و بەبێ ئەنجام ماوەتەوە..یۆیە من هەموو لایەنەکانی ناو ئەنجومەن بە بەپرس دەزانم،بەلام دەتوانیم بڵێیم هەریەکەو بەقەبارەو ڕێژەی خۆی بەرپسیارە لەم پرسەدا، بۆیە پێم وایە لیستی یەکێتی گەورەترین پشكی بەردەکەوێ لەم بەرپرسیاریەتیەدا چونکە پێشتر ئەم پۆستەی بەدەستەوە بووە ئێستا کەوا لایەنی دووەمە لەو شارە هەردەیەوێت ئەم پۆستە بۆ خۆی بێت. ئامادە نیە ساژشیشی بۆ بکات بۆ لیستی یەکەم کەوا بزوتنەوەی گۆڕانە، لیستی خزمەتیش پشکێکی زۆری بەردەکەوێت لەم بەرپرسیاریەتیە، بە ئەرکی خۆی هەلنەستاوە ناوی لیستەکەیان گوزارشت لە کردارەکانیان ناکات، نەیانتوانیوە خزمەت بە شاری سلێمانی بکەن.چونکە تاوەکوو ئێستا خۆیان یەکلایی نەکردۆتەوە کەوا ئایە دەنگی بە پالێراوی کەم لیست دەدەن، بەتایبەت کەا ئەم جارەش لەدوا کۆبوونەوە بڕایاریان دا بە داخستنی کۆبوونەوە ی ئەنجومەت بۆ ١٤ی مانگی داهاتوودا.گوایە لەنێوخۆیان کۆدبنەوە وبڕیار لەکەسی یەکەمی نیو حزبەکانی خۆیانەوە وەردەگرن،بۆیە ئەمە دیارخەری ئەم ڕاستیە کەوا ئەندامانی ناوئەنجومەن هیچ دەسەلاتێکی فحلیان نیە، بەلکوو ڕاستەوخۆ بەبڕیاری سەرکردەکانی خۆیان هەلسوکەوت دەکەن،بۆیە لێرەدا من ئەو ئەندامانەی ناو ئەنجومەن وەکوکالایەک دێتە بەرچاو کەوا لەلایەن سەرکردە کانیانەوە بەکاردەهێنرێن و مامەڵەیان پێوە دەکرێن.من پێم وایە ئەم گرێ کوێرەیە زیاتر درێژە دەکێشێت بۆیە پێویستە سەکردە بالاکانی نێو سەرجەم حزبەکان بێنە دەنگ و بگەن بە ڕێکەوتنێک چونکە هەر ئەوانیش بوونەتە هۆی دواخستن و رێکنەکەوتن.پێویسدتە سەرۆکی هەرێمیش بێتەدەنگ وەکوو کەسی یەکەمی ئەم هەررێمە هەولی چارەسەری وکۆتایی هێنان و کردنەوەی ئەم گرێیە بدات.
من بەگرنگی دەزانم کەوا پەرلەمانی کوردستانیش بەدەم ئەم پرسەوە بێت، ئەو بێدەنگیەی کەوا لەماوەی ڕابردوو هەبوو بیشکێنێت. چونەکە ئەمە پەیوەندەی ڕاستەوخۆی بە ڕایی کردن وکاروبار وژیانی رۆژانەی هاولاتیانەوە هەیە.
بۆیە لەکۆتایدا هیوام وایە ئەجومەنێک پێکبێت و خزمەت بەو شارە بکات، کۆتایی بهێنێت بە زوڵم و ستەم و بەهەدەردانی سامان.