سیاسەت وکۆمەڵگای کورد
Thursday, 08/01/2015, 12:00
لە کۆمەڵگای کوردستاندا سیاسەت سەدان لایەنی هەیە. سیاسەت رێگایەکە، بەڵام داهاتوویەکی روون وئاشکرای لێ بەدی ناکرێ.هەرکەس بۆ خۆی بە تەنیا بیر دەکاتەوە تا ئەو رێگایە بدۆزێتەوە ولەسەی بڕوا. لەنێو نەتەوەکەماندا ئەو رێگایە ئەوەندە دژواروبێ سنورە کە بۆتە هۆی ئەوەی کە تاکی کورد وێنەی مەلەوانێکە کە لە وشکاییدا باڵ لێدەداو بەسەر تراویلکەی دوارۆژدا سەرگەردانە.سەرلێشێواویش لەم هەزارەیەدا بە رادەیەک بێسەرەوبەرەیە کە دەسەڵات دەدرێتە سەرک عەشەرەتو سەرۆک بنە ماڵە ! ئەو جووتە رێڕەوەش زۆر بە هاسانی دەبنە جاشکەوشی نەیارو دەستەمۆی سیاسەتی ئیمپریالیزمەکان. مێژوو دەبێتە خاڵی دەستپێک، جەغزی سەرسوورهێنەر کە لە کۆتاییدا سیسەت دەگەڕێتەوە سەر هەمان خاڵ لە ماندوو، ماندووتر دەمێنێ ووێنەی قوماربازێکی شەکەت دەیدۆڕێنێ!
لە کۆمەڵگایەکدا کە رۆڵی شکست درایە سەرک عەشیرەیەک یا حیزبێکی کۆنە پارێز،هەروەها سەرکەوتنیش هەر بۆ هەمان رێگا تۆمار کرا، داهاتوو بێئاسۆیەوتاریکی دەبیتە ژیان. شکست ئەوەی لێشیندەبێ کە لەبەر چاوانە، سەرکەوتنیش هەمان پەیامی پێیە.چون کۆمەڵگا بڕیار نادا. دایکو بابی هەژاری کورد بە نان ودۆی سەر سفرەی خۆی منداڵی مەزن دەکا ودەبێتە پێشمەرگە! ئەویش وەک کۆمپانیا، دەست بەدەست دەکرێ وکاتێکیش کە فیدا بوو، جگە لە دایکوباوکی کەس بە دڵ بۆی ناگری.!
عشیرەتی کۆنەپارێزی بارزانی بە سەرۆکایەتی مەلامستەفاو مەسعودی کوڕی وێنەی ئێبولای سیاسی سەردەم کەوتونە تانوپۆی ژیانی سیاسی کورد لە کوردستان وبە تایبەت لە باشوری وڵات. ساڵی ١٩٧٥ ساڵی خۆ رزگارکردنی مەلامستەفا بوو لە ئاست سیاسەتو لەئاست رزگارکردنی کێشەی کورد. بەڵام دونیای سیاسەت بۆ قازانج بەدەستی خێرنەخوازی کورد هەمیسان ئەو بنەماڵەیە کردەوە تۆقی بێبەختی لەسەر بینەقاقای کورد. ئەوڕۆش کوڕەکانی مەلامستەفا هەر قسەکانی بابیان دووپات دەکەنەوە کە جار جار بە فشە باسی دەوڵەتی کوردی بۆ دەکردین!
چەکدارەکانی بنەماڵەی بارزانی زۆر هاسان شەنگالیان دایە دەستی تیمساحەکان دەوڵەتی ئیسلامی! هەر ئەو راکەرانە دەڵێن شەنگال ،،پاڕتی،، ئازادی دەکا! گریلای پ.ک.ک، هەر ٢٠٠ کەس دەبن! دەتوانین دەریان کەین! ئەگەر دەڵێم ئەوانەی لەسەر ناوی / پێشمەرگە / شەڕ بۆ کۆمپانیای بیانی دەکەن ،نەپێشمەرگەن ، نەرزگاریدەری وڵات، لۆمەم مەکەن.هێستا شەنگاڵ ئازاد نەبووە تەپڵی شەرێکی مەزنی نێوخۆیی لێدەدرێ!
" بەشی دوو"
هەر بیانا کۆتەڵیان لە شاری هەولێر بۆ ..سەحراروودی..دروستکرد! ئەوانەی کە بەخۆیان دەڵێن دێمۆکڕات ولایەنگری رەنجدەرن لە ترسان کونەمشکیان لێ بۆتە قەیسەری بە بیانوی ئەوەی کە لێک نزیک دەبنەوە خەریکین جیفڕکان لێدەن کە چۆن لەو بارەدۆخەدا تێکەڵ بنەوەو ببنەوە یەک! چاوت لە نوسەرو لایەنگری هەنەدەری هەندەری ئەوان بێ چۆنیان چەپڵە بۆ لێدەدەن وباسی ،،بنەماڵە گەورەی ،، دێمکڕاتەکان دەکەن.! بونەوە یەک دێمۆکڕات، بونەوە یەک کۆمەڵە، کام رێگا هەڵدەبژێرن؟ چەند پێشمەرگەتان هەیە بۆ رۆژی تەنگانە؟ ئابوریتان لە کام ئاستدایە؟ دەچنەوە قەندیل؟ دەچنەوە وڵات؟ لەکۆیە وزڕگوێزەڵەدا خۆسەری رادەگەینن؟ جودا دەبنەوە لە کەس ناپرسن! تێکەڵ دەبنەوە بەکەس ناڵێن! بارەگاکانتان لە کوێ دادەمەزرێنن؟ یانژی دەبنە خۆراکی بەردەمی قولاپی بارزانی؟ تکایە بەرهەمی ئەو بارودۆخەتان بە راشکاوی بۆ دونیای دەرەوە رابگەینن. چاوتان لە ٢ی رێبەندانی ئەوساڵ بێ، هەر دێمۆکڕتێک بۆ خۆی کۆمارێکە کەلە هەندەران دامەزراوە!
" بەشی سێ"
رۆژئاوای وڵات لەماوەیەکی کورتدا توانی سەرکەوتنی مەزن مسۆگەر بگا. ئەو بەرخۆدانە بۆتە دەستمایەی مێژوویی بۆ رێگوزەری پڕ لە کارەساتی مێژووی رابوردوومان. دونیای دەرەوە بەرژەوەندی خۆی لە رزگاری کورد لە ،،کۆبانی،، مەزنتر دەبینێ.ئەوان دەزانن لە رۆژئاوا کێ دەسەڵاتە، ئەوسیستمە بەرەو کوێ هەنگاو دەنێ، تورکیە بە یارمەتی عەشیرە بارزانی وەک کەللای بندەستی زلهێزەکانن. لەداهاتوودا بە هیچ شێوەیەک رێگا نادەن رۆژئاوا خەوی رزگاری ببینێ. مەشق پێکردن لە تورکییە بە ئەڕتەشی بە ناو ئازادی سووریا بۆ داهاتووی شەڕە لەگەڵ کورد لە رۆژئاوا! ئەوە ٣ ساڵ زیاترە داوای بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی دەکرێ! کە چی کامە مەسعود پێی چەقاندوە کە دەبێ مەزنی ئەو کۆنگرەیەی ،،من،، بم ! جاچۆن ئەوانە رێگا دەدەن رێکخراوەیەکی ئاوا دروست ببێ. لەو کۆنگرەیەدا دێمۆکڕاتەکانی ئێران، ئەو کورسییانەی کە داوای دەکەن ، ئەوەندیان پێشمەرگە نییە بۆ داهاتووی سیاسی خۆیان. لە کۆمەڵگای سیاسی ئێمەدا، مامۆستای زانکۆ، نوسەر، شاعیر، رووناکبیر بەتەنیا بیر دەکاتەوە یانژی کۆیلە ئەو دەسەڵاتەوە کە دەڵێ،، گریلا،، لە شەنگاڵ وەدەردەنێن!
" بەشی چوار"
نزیک ١٩ ساڵ لەوەی پێش بۆ ماوەی ٨ مانگ لە / ئاگری / باکوری وڵات ژیاین. ئەو کات بەڕێوەبردنی جەژنی نەورۆز، سەهلە قسەکردن بە کوردی وەک جەوهەری قاچاخ دەچوو! چەند مانگی دی لەوێ بایم منیش و منداڵەکانیشمیان دەکردە تورک ! ئێستێ بڕوانە ئەگەر دەسەڵاتی باشوور لێگەڕێ هەنگاوی مەزن دێنە گۆڕێ.چون عەشیرەی بارزانی لەسەر سەرنەکەوتنی بەشەکانی دیکەی وڵات نانی رۆژانە دەخۆن. بەواتایەکی دی دەڵێن: باشترین گزیر هەر ئێمەین. سەرەڕێی ئەو هەمووە سەرکەوتنە، دەسەڵاتی ئەیاغەکانی کۆنە مەغۆلەکان وشەی،، ترۆریستان،، لەسەر زار ناکەوێ! هەنگاوێکی بچووک بۆ پێشەوە، دە هەنگاوی کوردکوژانە بۆ پاشەوە بۆتە سەردێڕی سیاسەتیان.! باشە سەرەڕای ئەو هەمووە بەرخۆدانە ئایا بەڕێستی دەوڵەتی تورک تەنیا ئەوەندەمان پێدەلێ کە سەردەمی ئیمپڕاتۆڕی عوسمانییەکان وشەی،، کوردستان،، قەدەەغە نەبووە ئەوە نییە منیش قەدەغەی ناکەم! کورد دەتوانێ پارێزگایەکی بە ناوی ،،، کوردستان،،، هەبێ. قەت رێگە بەخۆم نادەم شۆڕشی نەتەوەکەم لە باکور بچوک بنرخێنم، بەڵام ئەو ئاڵوگۆڕانە لە تورکیە تەنیا پشتی بە خەڵەتاندن بەستووە. راگرتنی رێبەر ئاپۆ بۆتە هەڕەشە لەسەر تەواوی ئەو دەسکەوتە مێژووییانە. لەلایەکی دیکەش ئەردۆغان لە بەکار هێنانی دەسەتەواژەی،ترۆر وترۆریسم، دەخوازێ بە ئامریکا بڵێ: ئەو لیستەی کە دروستتان کردووە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەی خۆتان هەر بۆختان پ.ک. ک تان لەو لیستەدا تۆمار کرد! بۆ بەسەر منی دادێنن؟
" بەرهەم "
تاکی کورد بەتەنیا بیر دەکاتەوە. بەتەنیا رێگە دەبڕێ. دەسەڵاتی کوردیش لە باشوور بە پێچەوانەی هاووڵاتی، بە بێ دەستدرێژکردن بۆ بیانی قەت ناگاتە ئامەنجەکانی خۆی. ئامانجەکانی دەسەڵات وهێزی چەکداری لە باشوور(کە ناوی پێشمەرگەیان لێناوە) نە بۆ رزگاری کوردە نە بۆداهاتووی کوردستان. بەکار هێنانی دەستەواژەی ،،دەوڵەتی کوردی،، کە جارجار مەسعود بارزانی بەکاری دێنێ، بۆ فریودانی، مامۆستای زانکۆو نوسەرو، رووناکبیرو تاقمێک مێدیای سەر بە خۆیان و چەند حیزبی کارتۆنی وبێ خەبەرە لە دونیای سەردەمدا. کەسانێک کە لەسەر ناوی رزگاری وناوی پێشمەرگە دەڵێن:گریلا ٢٠٠ کەسن ودەتوانین دەریان کەین پێم پێشمەرگە نین. کەس وا بیر نەکاتەوە کە مەبەستم بچوککردنەوەی پێشمەرگەیە. بۆ من پێشمەرگەو رزگاریدەر مانای فەلسەفی وزانستی خۆی هەیە. هەر کەس چەکە پێبێ نابێتە گریلا یان پێشمەرگە.
وەسسەلام:
جەعفەر کەریمی
٨/١/٢٠١٥
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست