براکه‌ی عومه‌ر فاشیل بۆری کۆنه له پرۆژه‌ی ئاوی دوکان-سلێمانی به‌کارده‌بات.
Sunday, 22/02/2009, 12:00
2089 بینراوە
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ده‌وروبه‌ری سلێمانی پێیڕاگه‌یاندین : پڕۆژه‌یئاوی دوکان -سلێمانی که پڕۆژه‌یه‌کی زۆر گرنگه بۆ خه‌ڵکی سلێمانی و بریاره له ته‌نگژه‌ی بێئاوی ئه‌و شاره رزگار بکات ، له‌لایه‌ن کۆمپانیای نۆکانی هێرۆی ژنی یه‌که‌می گه‌نده‌ڵی عیراق و کوردستان جیبه‌جێ ده‌کرێت و عه‌لی فه‌تاح برای عومه‌ری فاشیلی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی به‌ناو هه‌رێمه.
ئه‌م پڕۆژه‌یه له ساڵه‌کانی 2005ه‌وه ئیداره‌ی سلێمانی به‌نیاز بووه جێبه‌جێی بکات ، دوای ته‌نده‌رکردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و ده‌رچوونی بۆ کۆمپانیایه‌کی بیانی به بڕی 48 ملیۆن دۆلار و ده‌ستبه‌کاربوونی ، به فه‌رمانی جه‌لال ، عومه‌ر فه‌تاح پرۆژه‌که‌ی وه‌رگرته‌وه له کۆمپانیاکه و ته‌حویلی کۆمپانیای نۆکانیدا به مه‌بله‌غیی 150 ملیۆن دۆلار.
خوینه‌ری خۆشه‌ویست کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه و بزانه چۆن براکه‌ی عومه‌ری فاشیل (عه‌لی فه‌تاح)ی تاڵانچی له جیاتی به‌کاربردنی بۆڕی تازه ، بۆڕی کۆن به‌کارده‌بات ، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که مه‌بله‌غی پڕۆژه‌که سێ به‌رابه‌ر به مه‌بله‌غی تێچوو زیاتره ، به هه‌موو پێودانگێکی ئه‌ندازه‌یی و ته‌ندورستی ئه‌م کاره‌ی کۆمپانیاکه‌ی هێرۆ تاوانێکی گه‌وره‌یه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی سلێمانی ئه‌نجامی ده‌دات و، ده‌یانه‌ویت بیگوێپیدانه هێچ به‌هایه‌ک بۆ مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئاوی خوادنه‌وه مه‌وادی ژه‌نگی کۆنه بۆڕی ده‌رخواردی خه‌لکی سلیمانی بده‌ن ،که هه‌موو دیراسه‌ته‌کان ته‌ئکید ده‌که‌نه‌وه که ئه‌و ژه‌نگه مادده‌یه‌کی یارمه‌تیده‌ره بۆ تووشبوونی مرۆڤ به شێرپه‌نجه‌ی کۆئه‌ندامی هه‌رس و خوین.
کوردستانپۆست له سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له کۆمپانیاکه‌ی هێرۆ زانیویه‌تی که به‌کاربردنی ئه‌م جۆره بۆڕیه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ نه‌بوونی پاره بۆ ته‌واوکردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه ، درێژه‌ی داێی و وتی: بڕی ته‌رخانکراو راسته 150 ملیۆن دۆلاره ، به‌ڵام ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی که بڕیاری لێدراوه بۆ ئه‌و پڕۆژه‌خه‌رج بکرێت ته‌نها 38 ملیۆن دۆلاره و هه‌رچی بڕی پاره‌که‌ی دیکه‌یه که ده‌کاته112 ملیۆن دۆلار، چۆته سه‌ر حیسابی هێرۆ ،جا بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی عومه‌ری فاشیل و براکه‌ی ئه‌وانیش قازانج بکه‌ن له‌و 38 ملیۆنه ، ده‌بێت له‌سه‌ر حیسابی ته‌ندورستی خه‌ڵکی ، بۆڕی کۆنه و په‌مپی کۆن و به‌ده‌ر له مواسه‌فاتی ئه‌ندازه‌یی پڕۆژه‌که جێبه‌جێ بکه‌ن.
http://issuu.com/rozhnama/docs/merge411?mode=embed&documentId=090222074949-e6078018cc0c482b985fc8c9f9594fc1&layout=grey