کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بەرهەم ساڵح بەنیازە حیزبێک بۆ خۆی دروست بکات

Sunday, 22/09/2013, 12:00

1639 بینراوە


پەیامنێری کوردستانپۆست / سلێمانی
سه‌رچاوه‌یه‌یک نزیک لە دۆستێکی (دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح) به‌ کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند، که‌ ماوەیەکە نێوانی (د.به‌رهه‌م) و ئه‌ندامانی مه‌کته‌نی سیاسی یه‌کێتی تێکچووه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌ بانگه‌شه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا، له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا بێده‌نگی هه‌ڵبژاردبوو ، ئه‌مشه‌وی رابردووش، که‌ زانراوه‌ گۆڕان ده‌نگێکی زۆری له‌ سلێمانی و ده‌وروو به‌ری هێناوه‌ ، به‌ نیازه‌ جارێکیتر په‌یوه‌ندیی به‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و (نه‌وشیروان مسته‌فا)وه‌ بکات. سه‌رچاوه‌که‌ ووتی: هه‌رچه‌نده‌ برواناکه‌م بچیته‌ ناو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌وه‌، یان ئەوان وەریبگرن، بۆیە لەهەمان کاتدا له‌ که‌ڵکه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌دایه‌، ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن، لە هاوشێوەی کۆمپانیای وشه‌ی (نه‌وشیروان مسته‌فا) دروست بکات، لەوێوە رێگا خۆش بکات، بانگەشەی حیزبێک بکات، دواجار ئه‌و که‌سه‌ نزیکه‌ی (به‌رهه‌م ساڵح) بە پێکه‌نینه‌وه‌ ووتی: هه‌ست ئه‌که‌م هه‌موو به‌رپرسه‌کان بیر له‌وه‌ بکه‌نه‌وه‌، خۆیان سه‌ربه‌خۆ بکه‌ن و حیزب و حیزبۆکه‌ دروست بکه‌ن، ئه‌میش له‌ کاتێکدا ئه‌گه‌ر لەناو (پارتی و گۆڕان)دا جێگایان نەبێتەوە، هەر لە ئیستاوە هه‌ندێکیشیان بیریان له‌وه‌ کردۆته‌وه‌، که‌ به‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ دزراوه‌ی که‌ له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا کۆیان کردۆتەوە کوردستان جێبهێڵن .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)