تۆپبارانەكانى ئێران
Thursday, 16/09/2010, 12:00
لە ساڵى 1992 دا ئێران بارەگاكانى حیزبى دیمۆكراتى كوردستانى تۆپباران كردن لە بنارى قەندیلى ناوچەى پشدەرى قەڵادزێ دواى ئەوە دیموكرات بارەگاكانیان گواستنەوە شارى كۆیە ئەو باڵەى دیمۆكرات هەتا كۆتایى ساڵى 1995 مامۆستا عەبدوڵڵاى حەسەن زادەو كاك مستەفا هیجرى بە دواى یەكدا رێبەرى حیزب بوون لە دواى ڕەشە كوژكردنى دكتۆر سادقى شەرەفكەندى یەوە باڵەكەى ترى حیزب كە كاك جەلیلى گادانى ڕێبەرایەتى دەكرد لە ساڵى 1988 هەتا كۆتایى ساڵى 1996 هەر لە گوندى قەڵاسەیدەى دۆڵى شاورێ ى رانیەدا جێگیر ببوون كە بیرۆى ڕامیارى یان بڵێین دەفتەرى سیاسیش لەوێ بوو لە ساڵى 1994 1995 ئێران بارەگاكانى ئەوانیشى هەرتۆپباران كردن ئینجا لەگەڵ یەكگرتنەوەى هەردوو باڵدا لە كۆتایى ساڵى 1995 باڵى كاك جەلیلیش هەنگاو هەنگاو بەرەو شارى كۆیە چوون وە لە ساڵى 1994 دا ئێران ناوشارى قەڵادزێ و دەوروبەرەكەى بە خەستى تۆپ باران كرد ماڵ هەبوو لەناوشارى قەڵادزێ دا كەسى دەرنەچوو هەموویان ڕەشەكوژكران ئەوكاتە شەڕى خۆخۆرانەى كوردو كوردستان خۆرانە لە نێوان یەكێتى و بزوتنەوەى ئیسلامى و یەكێتى و پارتى دا زۆر گەرم بوو هێزى پارتى و بزوتنەوە لەسەر سنورە دەستكردەكانى قەڵادزێ و سەردەشت دا جێگیر ببوون و ئێران وەك هاوكارو پشتیوانى ئەوان لە دژى یەكێتى لە گردى كەپرانى سەردەشتەوە ئاگر بارانى شارى قەڵادزێ و دەوروبەرەكەى دەكرد كە ئەوانیش زۆڵە كوردانێك بوون لە كوردانى لوڕى سوپاى پاستاران تیپى یاسوجى بوون ئەو تۆپە گەورانە بزوتنەوەو پارتى و یەكێتى نەیان بوون بەڵام هەرسێك لا بەوشێوەیە باسیان نەكردوە چونكە لە ترسى رژێمى ئێران نەیان وێراوە باسى بكەن چونكە پەیوەندیان هەتا ئێستا زۆر پتەو بوو بە ئاشكرا دەركەوتووە لە ساڵى 1993 وە بە تایبەتى پەیوەندى نێوان پارتى و توركانیش هەتا ئێستا زۆر بەهێزو پتەوە لە دژى پەكەكە وە پەكەكە هەمیشە ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ بە ئاشكراو بە نهێنى لەگەڵ یەكێتى دا پەیوەندى زۆر بە هێز بووە هەتا ئێستاش پەیوەندیەكانى پەكەكەو یەكێتى باشترە لە پەیوەندى نێوان پەكەكەو پارتى كە هەموو جۆرە پەیوەندیەكانى لایەنە سیاسیەكان لەسەر ئەساس و بنچینەى دوژمنایەتى لایەنى بەرانبەرى میللەتەكەى خۆى دروست بووە پەیوەندیەكان ناپاكین و پەیوەندى نیشتیمانى و نەتەوەیى نین كە ئەوەش پیشینەیەكى دورودرێژى بەرژوەندى حزبایەتى بووە هەربۆیەشە كۆنفرانس و كۆنگرەى یەكێتى نەتەوەیى لە نێوان لایەنە سیاسیەكاندا دروست نابێت لایەنەكانى چوارپارچەى كوردستان بۆ دوژمنایەتى كوێرانەیى یەكترى بەسەر پارتى و یەكێتى و پەكەكە دا دابەش بوون دەمار گیرى كوێرانەى حیزبایەتى بكوژى نەتەوەو نەتەوایەتى یە ئەگەر بیرو باوەڕو ئامانجى نیشتیمانى و نەتەوەیش نەبوو خۆش ویستنى گەل و نیشتیمان هیچ نرخ رێزێكى نى یە پەیوەندى لایەنەسیاسیەكانیس لەگەڵ دەوڵەتانى داگیركەرى كوردستاندا تەواو پەیوەندى نا نیشتیمانى و نانەتەوەییە بە پێچەوانەى هەر وڵاتێك لە كوردستاندا فرە حیزبى وا گەوجانە هەڵتەكاندنى یەكێتى ڕیزەكانى گەلە لەبەر یەكترى كوتان داگیركەر وەك دوژمنى سەرەكى گەل و نیشتیمان و جوڵانەوە دەخرێتە پەراوێزەوە و بزر دەبێت یەكێتى و گۆِران و دیمۆكرات و دیمۆكرات و كۆمەڵەو زۆر هاوشێوەكانیشیان بەڵاو گابەردى هەرە زلن لەسەر كوردو كوردستان و جوڵانەوەى كوردیە ململانێ و ناكۆكیەكان و شەڕە جۆراو جۆرەكانى سەرانى دەسەڵاتدارى لایەنەكان تەنیا لەسەر خۆسەپاندن و پاوان خوازى تایبەتیەكانى دەسەڵاتى كوێرانەى خۆیانەو دیمۆكراسى و ڕاى جیاوازو مافى مرۆڤ لە كردەوەدا لەلایان هەر نەبووە و كە هەر تەواو فرەپێكهاتەیى دەسەڵاتى خێڵایەتین و هیچى تر نین . باشوورى كوردستان لە ڕواڵەتدا بە شێكى لەژێر دەسەڵاتى هەڵبژێردراوى گەل دایە لە پارچەكانى ترى كوردستان زۆر وێرانە ترە بكوژى هەرە گەورەى بیروگیانى گەل و وڵات پارێزیى یە چونكە دەسەڵاتەكە بەناوى دەسەڵاتى گە ل و وڵاتەوە گەل و وڵات خۆرى زۆر زۆر گەورەی لە كردووە لە كرداریشدا ئۆپۆزسیۆنیش نى یە و ئەوانەى كە ئەو ناوەشیان لەخۆیان ناوە سەڕەڕاى ناكۆكى و دژایەتى نێوانیان لەڕووى كاركردن و جۆرەكانى كەسایەتى یانەوە تەواو هاوشێوەى سەرانى پارتى و یەكێتین بۆیە هەرگیز نابنە جێگرەوەیان و دەسەڵاتى وەكو پارتى و یەكێتى ناگرنە دەست .
بۆ نمونە سەرانى پارتى و یەكێتى چ جۆرە حەز ئارەزوو سامان و دەسەڵاتى كورد و كوردستانیان بۆ خۆیان داگیر و دابەش و پاوان كردووە ئەوانیش هەر وان هەر خۆ پڕ كەرو گەل قڕكەرن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست