رفعت عبداللە و تالانكردن
Monday, 23/08/2010, 12:00
ئەم پیاوە لە وەتەی هاتۆتە ناو یەكیتی هەر بێ تاقەت بووە بەڵام لەسەرەتای 1991 چۆتە ژیر چەترەكەی كوسرەت رسول تیكەلاوی خیزانیان هەیەو هەمو هیزو تواناكەی كوسرەتە لە هەر وەزیفەیەكیش دانراوە فاشل بووە هەموو كاتیك وەك كوسرەت ئاسا شتیكی بویت ئەوە خۆی زیز ئەكات تا بۆی ئەنجام ئەدریت وە پلە و پارە , گەورەترین تاڵانكردنی ئەو كاتەی وەزیری مالیە بو لە حكومەتەكەی سلیمانی لە ریگەی خیزانەكەیەوە چەند جاریك بە جانتا پارەی بردە سوید بەڵام جاریكیا لە ئیران دەسگیر كرا ئەوكاتەی بەنیازی سوار فروكە بێ بۆ سوید لە جانتاكەیدا (یەك ملیون دولاری) تیدا بو پاشان كوسرەت تەداخولی كرد وتی ئەوە پارەی یەكیتی یە . رفعت لە سوید پرۆژەیەكی هەیە تا ئیستاكە شاراوە یە بەڵام خوی كورەكەی چەند جاریك چونە بۆ سوید بە ناوی نەخۆشی و بیانوی جوراو جور . باكی رفعت لە شەستەكاندا لە علاوە مەحمود لە گەل هەندیك عەرەب دەبیتە شەریان لەسەەی زەوی و زار عەرەبەكان ئەیكوژن ئەمانیش گوندەكە جی ئەهیلن خانویەكی قوریان هەبو , سالی 2003 گەرایەوە بۆ علاوە مەحمود ئەو عەرەبە هەشت خانوی گەورەی هەبو لە گەل دیوەخانیكی زۆر گەورەو باخو باخات هەموی داگیر كرد و سەدان دونەم زەوی لە علاوە محمود داگیر كرد ئیستا وەك ئاغای گوندەكە وایە لەم ماوەیەدا بە بریاری رفعت لەو گوندە زەرعات لە كۆمەلی مالی كوردو عەرەب قەدەغە كراوە بە دەیان پارچە زەوی داگیر كردووە , لە گەرەكی فلكەی ئیخوان گەرەكیكی داگیر كردووە شەش خانوی گەورەو چەند دوكانیكی لیكردووە , لە شوراو دوو هەزار مەتر زەوی وەرگرت لەگەل هەلكەوتی ئاسایش و كاكەمەند نزیك كلیە الزراعە فروشتیان هەریەكەو لەسەد ملیون دینار زیاتریان وەرگرت لە ریگەی نوسینگەی بەرزنجەوە كە دەڵالی خۆیانەو كونە بەعسی یە ناوی شیخ رەزا رفیق بەعسی بو رفعت و كاكەمەند كردویانە بە ئەفسەری پلەی (عقید) رفعت خانویەكی لە الماس وەرگرتە نرخەكەی شەش سەد ملیەن دینارە لە سلیمانی 3 خانوی زۆر گەورەی هەیە هەر خانویەكی لە 30 دەفتەر كەمتری پی نەداوە . سەیارەی ژیر خیزانەكی شازدە دەفتەری پیداوە وەك زانیومانە كوسرەت لۆی كریوە كورەكانی هەریەكەو سەیارەكیان لە ژیرە خوی یازدە سەیارەو 103 حمایەی هەیە سەیارەكانی رفعت مونیكا + مونیكای درع + تاهو شوفر + بی ئیم + ئوپل + بیكاب لاندكروز + پترۆل و هتد00000) ئیستاكە تەسلیمی تالەبانی بووە چەند دەفتەریكی وەرگرت و خۆی هەلكەوتی ئاسایش و كاكەمەند بۆ ماوەی مانگی چون چەند ووڵاتیكی اوروپا گەران لەم چەند رۆژە هاتنەوە . ئەم پیاوە یەكیتی ویران كردووە لە كەركوك ریكخستن و هاولاتی كەركوك لی بیزارن بەڵام تالبانی گەرانیەوە كەركوك ناو براو تا كۆنگرە پاریزگاری لە تەنكەرە دزی یەكانی نەوتی ئەكرد كە مولكی كوسرەت بو لە كەركوك نەوتی رەشیان بو ئیران ئەبرد لە ریگەی جلال بازیانی یەوە وە حێەی خوی هەبو رفعت لەو دزی یە . ئەمانە مافیای كەركوكن . رفعت كاكەمەند هەلكەوت ئاسایش . كاكە مەند بەدەیان زەوی و خانوی داگیر كردووە بە كرییی داوە لەكەركوك چەند هەزار مەتریك زەوی لە رحیم ئاوا داگیر كردووە كردی یەتی بە شونی تەعزی بەدیان هەزار دولای وەرگرتە بەناوی ئەو بینایەوە هەر لەو شونەدا بە دەیان پارچە زەوی فرۆشتووە هەلكەوتیش كە خاوەنی سەد دولار نەبو ئیستاكە شەریكە لە مدینە العاب جیمن و دوو خانوی لە سلیمانی و دوو خانو لە كەركوك و دەیان پرۆژەی جوراو جوری هەیە ... كەركوك بە تالانجی و مافیا باش نابیت تالبانی . ئەمە وینەی بەشیكە لە خانوەكانی رفعت عبداللە گەندەلی بێدەنگ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست