راگه‌یاندنى كومیته‌ى ناوه‌ندیى یه‌كێتیى شۆڕشگێڕانى كوردستان
Wednesday, 16/09/2009, 12:00
به‌ڕێزان: نووسه‌ران، شاعیران، رۆشنبیرانى نه‌ته‌وه‌یى
به داخ و كه‌سه‌رێكى زۆره‌وه هه‌واڵى كۆچى دوایی شاعیر، نووسه‌ر، رۆشنبیرى نه‌ته‌وه‌یى و خاوه‌ن هه‌ڵوێست مامۆستا "حه‌سه‌ن سه‌لاح" ناسراو به مامۆستا "سۆران" به‌هۆى سه‌كته‌یه‌تى كوت‌وپڕ راده‌گه‌یه‌نین.
سه‌ر له به‌یانیی ئه‌مڕۆ 16/9/2009 به داخه‌وه رۆشنبیر‌و نووسه‌رى به‌توانا و ناسراوى گه‌له‌كه‌مان به‌هۆى سه‌كته‌یه‌كى كوت‌وپڕ ماڵئاوایى یه‌كجارى لێ كردین. له‌ده‌ستدانى به‌ڕێز "مامۆستا سۆران" بۆ هه‌موو لایه‌كمان و بۆ سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستانى مه‌زن به گشتى و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به تایبه‌تى، خه‌سارێكى گه‌وره و جه‌رگبڕ بوو.
كۆمیته‌ى ناوه‌ندیى یه‌كێتیمان پرسه‌و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ى به‌ڕێزى مامۆستا "سۆران" ماڵباتى فه‌یزوڵڵا به‌گى و سه‌رجه‌م نووسه‌رانى كورد ده‌رده‌بڕێت بۆ ئه‌م خه‌ساره گه‌وره‌یه‌ى كه له قوتابخانه‌ى كوردایه‌تى كه‌وت.
هیوادارین كه رۆڵه‌كانى نه‌ته‌وه‌كه‌مان به خۆپێگه‌یاندن هه‌رچى زووتر ئه‌م بۆشاییه پڕ كه‌نه‌وه.
سڵاو له روحى به‌رزى مامۆستا "سۆران"
كومیته‌ى ناوه‌ندیى یه‌كێتی شۆڕشگێڕانى كوردستان
16/9/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست