تا که‌ی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری بخرێته به‌ر ڕه‌حمی شه‌رعه‌وه...!
Monday, 03/05/2010, 12:00
ئه‌وه‌ی به ووردی چاو‌دێر بێت دهبینێو ده‌بیستێت که ئیسلامی سیاسی به هه‌موو باڵه‌کانییه‌وه ،میانڕه‌و و توونڕهو و هێرشبه‌ر (یه‌کگرتوو ، کۆمه‌ڵه و بزووتنه‌وه و + باڵی سه‌له‌فی جیهادی که هه‌موویان ته‌واوکه‌ری یه‌کترین). له خۆکۆکردنه‌وه و خۆڕێخستنهوهدا بوون به شێوه‌یه‌کی سیستێماتیکی تا قۆناغه‌که بگوێزنه‌وه بۆ شه‌ری ده‌سته‌ویه‌خه. به‌ڵام ئه‌مڕۆ وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌عاتی سفریان دانابێت له سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کاندا ده‌ستیان کردووه به نانه‌وه‌ی شه‌ڕی گه‌رمه قسه و خۆگیڤکردنه‌وه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردوستان ،لێره‌ش ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت یه‌ک ئامانجه ئه‌ویش نانه‌وه‌ی دڵهڕاوکێو تێکدانی باری ئاسایشی باشووره(چونکه ئه‌و بهلبهلهییهی ئهوانناویناوهتهوه له خزمه‌تی پڕۆسه‌ی سیاسی کوردا نییه). له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌وه به‌هۆی مۆنۆپۆلکردنی ئاینه‌وه ده‌یانه‌وێت زمانی خه‌ڵکی ڕۆشه‌نبیرو ڕووناکبیر و زمانی ئازاد کهلهپچهکهن. وه به شکاتی یاسایی بیده‌ن به دادگای (که به ڕێسا و ته‌ووری خۆیان فه‌رمانی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رده‌کرێت (چونکه خۆیان به‌شێکن له ده‌سه‌ڵاتی قه‌زائی و ته‌شریعه‌کانی). ده‌سه‌ڵات ئه‌بێت یه‌که‌م لایه‌ن لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت له سه‌ر ئه‌م شلۆقه میدیایی و زمان درێژییه‌ی ئیسلامی سیاسی پیاده‌ی ده‌کات ، چونکه خوودی ده‌سه‌ڵات ئه‌م شه‌رعییه‌ته‌ی پێداون ، تا وا له ده‌نگی سه‌ربه‌ست و بیری ئازاد بکات بکه‌وێته ژێر ره‌حمی بازنه‌ی ئیسلامی سیاسیییه‌وه. ئێمه‌ی خاوه‌ن بیری ئازاد و لیبریاڵ و سه‌ربه‌خۆیخواز ده‌بێت ئه‌م پرسیارانه له هه‌موو پۆڵه‌کانی ئیسلامی سیاسی بکه‌ین ، بۆچی ئێوه له 256 ڕه‌نگ ته‌نها سپی و ڕه‌ش ده‌بینن ، ئێوه تاکه‌ی حکوومتان قهلهمڕهوتر ئه‌بێت له هی په‌ڕله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێم ، ئایا تاکه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به فتوا ده‌برێت به‌ڕێوه ئایا چیتان له هه‌گبه‌دایه بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بێوه‌ڵامانه‌ی خواره‌وه:
1 : چیتانکرد بۆ ئه‌و هه‌موو نا دادییه‌ی که داگیرکه‌رانی کوردوستان ده‌یکه‌ن به‌رامبه‌ر 35 ملیۆن کوردی پارچه‌کانیتر (کاتێک له باکووور ، به ده‌یان جه‌ندرمه‌ی توورک هێرشی سێکسیان کرده سه‌ر ژنێکی کورد ، ئایا ئه‌مه دژ به شه‌رع و بنه‌ماکانی ئاینی ئیسلام نه‌بوو ، ئه‌ی بۆ فزه‌تان لێوه نه‌هات و وه‌ک شه‌مشه‌مه کوێره به شه‌ویش باڵهفڕێتان نه ئه‌کرد).
2 : له پڕۆسه‌ی ئه‌نفالدا عه‌ره‌به‌کان 4500 گوندیان به خانوو و مزگه‌وتوو و قورعانه‌وه سووتاند و گه‌وه‌ترین سووکایه‌تیان به‌شه‌ره‌فی کورد کرد ، نه دادگاتان لێگرتن و نه شکاتان لێکردن له کۆنگره‌ی ووڵاتانی ئیسلامی ، دیاره ئێمه کافر و هه‌ڵگه‌راوه بووین له ئاین تا به شه‌رعی ئه‌و ئایه‌ته(سووره‌تی ئه‌نفال) سزادی سوتاندن و دزین و تاڵان‌کردنی ماڵ و سه‌روه‌تمان حه‌ڵاڵ بێت بۆ عه‌ره‌به‌کانی هاو دین و ئیمانتان.
3: ئه‌و کۆمه‌ڵه کچه مناڵه‌ی له زه‌مانی ئه‌نفالدا عێراق به دیاری دای به مه‌لهاکانی میسر بۆ کاری سێکسی و
لهشفرۆشفرۆشتن ، ئایا ئه‌مه ئێرۆتیک نه‌بوو . ئایا ئێوه‌ی کوێخای ئاین و شه‌رع چیان دژی به‌م ئیلحاد و کفر و ئه‌م زینایه کرد (دیاره ته‌نها فه‌رمانی ئاین بۆ کورد شهددیول عیقابه و بۆ عه‌ره‌باکان غه‌فوور و ره‌حیمه) .
4: ئێستا بۆ یه‌ک پارچه نووسین له گۆڤاری وێران(سه‌ر به ده‌زگای ئاراس) و وه‌رگێڕانێک له گۆڤاری خه‌ڵک (سه‌ر به ده‌زگای سه‌رده‌م) ، ئه‌و هه‌موو ناوزڕاندوو و سوکایه‌تییه ده‌که‌ن به کاک به‌دران و کاک فه‌رهاد پیرباڵتان کرد) له سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کانی کڵاوڕۆژنه و کوردوستانێت.
ئایا ئه‌مه له خهموپهژاره و ئافوئۆفی برینی سووتا و فرمێسکی چل ملیۆنی پروسه‌ی ئه‌نفال زیاتر بوو.
له ده‌ره‌وه‌ی کوردوستانیش باڵه ڕه‌شه‌که‌ی ئیسلامی سیاسی(باڵه جیهادییه‌که‌ی) ده‌ستیان کرد به جنێودان به سروودی به‌رزی ئهیرهقیب و خستنه ژێر پێوه‌ی ئاڵای کوردوستان) له ماڵپه‌ڕه کانیان و به ده‌م و په‌یڤ له سه‌ر پاڵتاڵک ، جگه له ناونوسینی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان هه‌یه تا بتۆقێنرێن و سووکایه‌تیان پێکردنیان.
بۆ تا ئێستا حکومه‌تی کوردوستان لێیان نه‌هاتۆته ده‌نگ ، بۆ دادگای کوردوستان ڕایانماڵێت بۆ به‌رده‌م دادگا ، یان دیاره ئه‌مه‌ش حه‌ڵاڵه بۆ ئه‌وان. تێرۆر به په‌یڤ ، ڕێکخستنی ، یان به چه‌ک هه‌ر له تێرۆردا خۆی ده‌دۆزێته‌وه. تێرۆر هه‌ر پشتێنی (تی ئێن تی وباروود) نییه ، بێده‌نگکردنی میدیاکان و وه‌ستاندنی ڕه‌وتی شارستانییه‌ت و تاساندنی هزری ئازادیش به‌شێکی دانه‌بڕاوی تێرۆره. وه بگره کوشنده‌تره.
له کۆتایدا هه‌موو ده‌بێت بڵێن بۆ ئه‌بێت ئاین و قورعان بکرێت به ساتیر و شه‌ری پاره و ده‌سه‌ڵاتی له پاڵدا بکرێت. ئایا ئه‌م شه‌ره سارده‌ی ده‌سپێک بووه له نێوان کوردی ڕووناکبیر و ئیسلامی سیاسی به رهو کوێ ده‌مانبات ، ئایا ئه‌مه سه‌ره‌تای شه‌ری ویلایه‌تی فقی نییه تا باشوور ڕاپێچ بکرێت بۆ خه‌لافه‌تی ئێرانی.
ئه‌ندازیار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست