*تاڵە بانى و بارزانى بەرپرسى خیانەتەكانى كەسانى وەك ئەنوەربەگى بێتواتەن.
Monday, 02/03/2009, 12:00
1470 بینراوە
با ڕاستیەكان وەك خۆیان بگەن ، ئەم نوسینەم لە تەرەفى هیچ لایەك نەنووسیوە وەئێستاش حیساب بۆهبچ لایەكیان ناكەم.بەس من هەمووجارێك ئەوەم بەیاد دادێتەوە كەچۆن ئەنوەربەگ وەك كەسەبێ وەفاو خیانەت كەرانى ترى گەل ملى دابۆوە بەر دزى سامانى جوتیاران كە ئێستاش وەك پشیلەیەك لەدەشتى بێتواتە كەوتوە ئەمە كونە مشكەكەى سەدامم دیێنتەوە یاد.ئەنوەربەگیش وەك ماڵى سواراغەى ئاكۆیان و ئاكۆى عەباس ئاغا كە ئێستا لە رانیە دادەنیشن تاراتێن بە سامانى خەڵكى وە دەكەن ملیان دایە بەرجاشایەتى .ئەمە جگە لەوەى كەخزمایەتى نزیك لە نیچوان ئەنوەربەگ و ماڵى سوارەاغەى ئاكۆیان هەیە وەبە هەمان شێوەش بە یەكەوە بەشدارى كارە دزى وجەردەیەكانیان دەكرد ز ئەوكاتەى كە حكومەتى بەعس بڕیارى دروست كردنى فەوجەكانى(1و2و3) ى دا لە ناوچەكانى بادینان ئەوە فەوجیچكیش دەكەویێتە ناوچەى خۆشناوەتى دەست ئەنوەربەگى بێتواتە كەكاتى خۆى لەبەر دەستەڵاتى عەلى شاعبان ڕاى كردبوو بۆ بەغداد. ئەم پیاوە تەنها گرنگى بەبَیتواتە دەداچونكە بۆخۆى لەوێ دەژیانمونەى ئەمەش كیمیاباران كردنى گوندەكانى نزیك بێتواتە بوو وەك بالیسان وشێخ وەسانان كەچى یان لێ هات .نەوزادى ئەنوەر بۆخۆى نەخشەى ئەم گوندانەى دایە دەست عەلى كیمایى كە بەر لەم ەكیما بارانە چەند ڕۆژێك لەماڵى ئەنوەربەگ داعوەت بوو بە كۆپتەرەكەى بەهۆى دروست بوونى پەیوەندیەكى عاتفى لەگەڵ یەكێك لە شۆخەكانى نێو ئەم بنەماڵەیە بێتواتە بۆئەم پیاوە ببوە رێگەى سەرئاو .دواى گەیشتنى هەواڵى كوشتارو كیمیا بارانى گوندەكانى هاوسێ ى خاڵە ئەنوەر گوتبووى ئەم جا دڵم ئاوى خواردەوە .ئێستا حەق وایە نەوزادى ئەنوەربەگ لە هۆڵەنداوە لەڕێگەى پۆلیسى ئەنتەرپوڵەوە بدرێت بەدادگاى عێراقى بۆئەوەى حەقى منداڵە هەژارو دڵى دایكى شەهیدانى لێ بكرێتەوە .بەهەرحاڵ ئەمەوێت بچمە نێو ئەم باسانەى كەلەكوردستان پۆستەوە لەسەر ئەم بنەماڵەیە نووسراوە كە بەشێكى كەمى خیانەتەكان باسكراوە بەڵام بەداخەوە ئەم نووسینە یەك لایەن نووسراوە چونكە یا خزمى یەكێك لەدووبنەماڵەكانى نێو بێتواتە نووسویانە كە كوڕەكانى ئەنوەربەگ ونەیارى بەناو ڕەشۆیە.من ئەم ڕۆژەى كیمیابارنەكەم لاوەك دوێنیە كە لە دۆڵى مەلە كانەوە بۆبالیسان ڕۆیشتمەوە مەرگى خوشكەكەم بەدست دیاكمەوە دى هەرگیز لەیادم ناچیچتەوە .چونكە كوشتنى خوشكە بچكۆلانەكەم تاوانى ئەنوەربەگ ودارە دەستەكەى بوو ئەگینا سەدام حوسێن لەم پەری دونیا بۆماڵى من پێ دەزانێ.ئەوەى منى نێگەران كردوە ئێستا ئەم تاوانبارانە لەجیاتى سزادان پۆستیان وەرگرتوە .لەنێو هەردووحیزبى دەستەڵات دارە .كەبەداخەوە مەعودى جەلاد خەڵاتى پێداون و گوندى هاوچەرخى بۆلە هەولێردروست كردون ،ئەمە جگە لەم پیاوە مەفرەزە خاسانەى كە ئێستا حەق وایە بە بووك ببردرێن پلەیان لە نێو یەكێتى وەرگرتوە وەك :(ڕسول شەقڵاوەیى)و كە تاونبارى سەرەكى بوو لەنێو مەفرەزە خاسەكانە لەگەڵ نەوزاردى كورشى ئەنوەربەگ و هەرەوەها (سەمەد اسماعیل بێتواتەیى) كە مەسینە هەڵگرى سەرهەدى ئەنوەربەگ بوو ئێستا لەنێو فەرماندەیى یەكێتى دایە ئەمەجگە لە (محەمەد مەلەكى)كەئێستا لەنێو پارتى دایە بۆیە دەبێت تاڵە بانى و بارزانى خۆیان یەك لایى بكەنەوە لە جاشایەتى نێوكوردا ئەگەرئەوان ئەمە لە بیربكەن ئەوا هێشتا مێژوو ئەمە ى لە بیرە.سەیر لەوەدایە كەسیچكى وەكو ئاكۆى عەباس ئاغاو كوڕە كانى ئەنوەربەگ چۆن ئێستا دەبێت لەكوردستان بسوڕیێنەوە .من ئەم بابەتەم لە نووسینەكانى ئەم كەسانە بۆهات كەباسى ئەم بنەماڵەو ڕەشۆى كوێخا رەسولیان كردوە .چونكە من شایەتى لەوە دەدەم كە كوێخا ڕەسول دژى ئاغاكانى خۆشناوەتى ملى دابۆوە بە ربەرەكانى.بەڵام بەداخەوە هیچ وەك خۆى باس ناكرێت .بەس دەبێت ئەمە لە بیرنەكەین كە مەسعودو جەلال بەرپرسى هەمو ئەم خیانەتانەن .بۆزانیارى زیاتر تەماشاى كتێبى(پەنجەكان یەكتردەشكێنن)لەنووسینى نەوشیروان مستەفا بكەن كەباسى خاڵە ئەنوەردەكات لە جاشایەتى و هەروەها پێشمەرگە بوونى (ڕەشۆ) دەسەلمێنى ئەمەجگە لە بابەتێكى چەندلاپەڕەیى گۆڤارى (لڤین) لە ژمارە(76) لەسەر ئەم بنەماڵە یە.هیوادارم ئەمە جارێكى تر ڕوونەدات.بۆزانیارى زیاتر تەماشاى ئەم لینكە بكەن.
http://www.ledwan.com/hewal.php?readmore=1281