كادیرانی یه‌كێتی و نانبڕاوانی سنوری هه‌ولێر لێدوانه‌كانی وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه
Friday, 21/01/2011, 12:00
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه شێخ جه‌عفه‌ر له‌چه‌ند لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه ڕایگه‌یاند كه ئه‌و زۆر ئازادانه ئیش و كاره‌كانی وه‌كو وه‌زیری پێشمه‌رگه ده‌كات و ئه‌گه‌ر بزانێت ئیمزا‌و ئیشه‌كانی ڕه‌تده‌كرێته‌وه ئه‌وا ده‌سبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت كادیرانی یه‌كێتی له هه‌ولێر و 114 نان‌بڕاو ی سنوری هه‌ولێر له پهیهوهندییهكی ته‌له‌فۆنیدا بۆ ستانده‌ر ئه‌و لێدوانانه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یان ڕه‌تكرده‌وه‌و ڕایانگه‌یاند كه‌وا زۆر كتابی وه‌زیر له لایه‌ن جێگره‌كه‌یه‌وه كه پارتیه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌و قبوڵ نه‌كراوه.
كه‌سێك له‌و 114 نانبڕاوهی هه‌ولێر به ستانده‌ری ڕاگه‌یاند كه ئه‌وان كتابیان له‌لایه‌ن وه‌زیر شێخ جعفهرهوه بۆ كراوه كه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر پیشه‌ی خۆیان پێشمه‌رگه به‌ڵام كتابه‌كه له‌لایه‌ن جێگری وه‌زیر و پارتیه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌و ڕاگیراوه به‌ڵكو ته‌نیا نانبڕاوانی یه‌كێتی گه‌ڕاوه‌نه‌وه.
هه‌ندێك پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیش له هه‌ولێر پێیانڕاگه‌یاندین كه زۆر كتاب له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی پێشمه‌رگه كراوه به‌ڵام ڕه‌تكراوه‌ته‌وه چونكه پارتی نایه‌وێت كاره‌كانی یه‌كێتی له‌ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر ڕاییی بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست