كه‌مال میراوده‌لی: داواكارم له په‌رله‌مانتاره ئۆپۆزسیۆنه‌كان په‌رله‌مانتارییان هه‌ڵبواسن
Thursday, 27/08/2009, 12:00
كاندیدی پێشووی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و "سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێم بۆ ناوچه‌ی سلێمانی‌و گه‌رمیان" د. كه‌مال میراوده‌لی داوای له‌په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان‌و چاكسازی كرد كه په‌رله‌مانتارییان هه‌ڵبواسن ئه‌وه‌ش له‌به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامی ده‌ركردن‌و نانبڕینی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌نگیان به‌لیستی ده‌سه‌ڵات نه‌داوه.
سلێمانی، ئاوێنه: له‌بانگه‌وازێكدا كه "نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی د. كه‌مال میراوده‌لی" ده‌ریانكردووه‌و وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی ئاوێنه نێردراوه رایانگه‌یاندووه "میراوده‌لی داوای له‌په‌رله‌مانتاره ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان ده‌كات ده‌سبه‌جێ ئه‌ندامپه‌رله‌مانیی خۆیان هه‌ڵواسن‌و به‌شداری هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات نه‌که‌ن هه‌تا شالاوی نانبڕین ده‌وه‌ستێ که مه‌ترسییه‌کی گه‌روه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی توندوتیژی و شه‌ری ئه‌هلی دروستکردووه‌و ئه‌وانه قه‌ره‌بوو ده‌کرێنه‌وه که نانبڕاوکراون".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌دا هاتووه "رێگا له شه‌رێکی ئه‌هلی تر‌و ته‌قینه‌وه‌ی توندوتیژی بگرن‌و دیفاع له‌سه‌ره‌تاییترین مافی مرۆڤی وڵاته‌که‌تان بکه‌ن".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كردووه كه "دوای هه‌ڵبژاردن هێرشی نانبڕین نه‌ک هه‌ر نه‌وه‌ستاوه‌و داپه‌روه‌ری‌و ماف بۆ ئه‌وانه نه‌گێردراوه‌ته‌وه که ده‌رکراون، به‌ڵکو زیاتر و دڕندانه‌تر بووه. ده‌یان ئه‌فسه‌ری سووپا و ئاسایش پێوه‌ندییان پێوه‌کردووم که یه‌کێتی بوون و هیچ پێوه‌ندییان به‌گۆران ه‌وه نه‌بووه‌و ته‌نیا له به‌رئه‌وه نانبراوکراون که ده‌نگیان بۆ من داوه. به ده‌یانی تریش له‌وانه‌ی ده‌نگیان بۆ گۆڕان داوه‌و نانبڕاوکراون پێوه‌ندیم پێوه‌ده‌که‌ن و داوای یارمه‌تی بۆ منداڵه‌کانیان ده‌که‌ن. مه‌سه‌له لێره‌دا زۆر‌و که‌می ئه‌و که‌سانه نییه که نان‌بڕاو کراون. به‌ڵکو هه‌ر به‌کارهێنانی ئه‌و میکانیزمه دڕندانه‌یه دژی که‌سانێک که مافی دیمۆکراتی خۆیان بۆ ده‌نگدان به پێی خواست و ویژدانی خۆیان به‌کارهێناوه سووکایه‌تکردنه به مرۆڤ و هه‌موو به‌هاکانی دینیی و ئینسانیی و دیمۆکراتیی. له لایه‌کی تریشه‌وه قبولکردنی ئه‌م کاره مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌و پرینسیپه فاشییه قبوول ده‌که‌ن که دسه‌لاتی بنه‌ماله‌یی یه‌کێتی و پارتی خاوه‌نی ئه‌رزو ئاسمان و بوجه‌و سامان و کار‌و بازاڕی ئه‌م ولاته‌ن و بۆیان هه‌یه هاولاتی کورد وه‌ک ره‌عیه‌ت سه‌یر که‌ن و ئه‌وانه سزاده‌ن که ئیتاعه‌یان ناکه‌ن ئه‌گه‌ر به کوشتن و گرتن نه‌بێ ئه‌وا به نانبڕین و بێکارکردن. سته‌مگه‌ریی و ناهه‌قی ئه‌م حاله له‌لایه‌که‌وه‌و بیده‌ره‌تانیی و بێدیفاعیی یاسایی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌رده‌کرێن له لایه‌کی تره‌وه گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی که مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی توندوتیژی و شه‌ری ئه‌هلی دروستکردووه‌و سه‌دان که‌س له توانایاندا نه‌ماوه چیتر ئه‌م حاڵه قبوول بکه‌ن".
له‌كۆتایشدا نووسراوه "شتێکی ئاشکرایه که دیمۆکراسی و سیستمی په‌رله‌مانی له‌گه‌ڵ ئه‌م پراکتیسه فاشییانه پێکه‌وه ناگونجێن و ناکرێ چاره‌سه‌ری ئه‌م حاله‌ش بۆ پرۆسه‌ی بیرۆکراسی و موناوه‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵرێ. بۆیه راستترین و ره‌واترین هه‌نگاو ئه‌وه‌یه که وه‌ک ئه‌رکێکی دینی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی و ویژدانیی‌و دیمۆکراتی خۆتان ده‌سبه‌جێ به‌بێ دواکه‌وتن و دوودڵیی هه‌موو پێوه‌ندیی و چالاکییه‌کی خۆتان له په‌رله‌مان بوه‌ستێنن و ئه‌ندامێتی خۆتان هه‌ڵپه‌سێرن هه‌تا ئه‌م سیاسه‌تی نانبرینه به‌بێ هیچ قه‌یدو مه‌رجێ ده‌وه‌ستێ وئه‌وانه بۆ کاره‌کانیان ده‌گێردرێنه‌وه‌و قه‌ره‌بوو ده‌کرێنه‌وه که ده‌رکراون و ئه‌وانه‌ش سزا ده‌درێن که به‌م کاره نایاسایی و نائینسانییه هه‌ستاون".
جێگای ئاماژه‌یه د. كه‌مال میراوده‌لی به‌هێزترێن ركابه‌ری سه‌رۆكی ئێستا هه‌رێم، مه‌سعود بارزانی بوو كه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ناوبراو پێیوایه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا "ته‌زویراتی به‌رامبه‌ر كراوه به‌تایبه‌ت له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر‌و دهۆك"، بۆیه له‌و كاته‌وه "خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێم له‌ناوچه‌ی سلێمانی‌و گه‌رمیان" ده‌زانێت‌و به‌و پۆسته‌وه بانگه‌واز بڵاوده‌كاته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست