کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کاک سه‌باح تۆ گه‌نده‌ڵ نیت ئه‌وانه‌ گه‌نده‌ڵن که‌ میلله‌ت تووشی کاره‌سات ده‌که‌ن

Saturday, 25/04/2009, 12:00

1878 بینراوە


له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌که‌ی کاک سه‌باح یه‌کسه‌ر په‌یوه‌ندیم پێوه‌ کردو قسه‌م له‌گه‌ڵدا کرد،ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت لێره‌وه‌ به‌ براو ،هاوڕێم کاک سه‌باح بڵێم که‌ تۆ گه‌نده‌ڵ نیت،ئه‌وانه‌ گه‌نده‌ڵن که نازانن میلله‌ت به‌رێوه‌ به‌رن،ئه‌وانه‌ گه‌نده‌ڵن له‌بری زه‌وییه‌ک به‌دۆنم زه‌وی ده‌که‌ن به‌ ناوی خۆیانه‌وه‌ ،ئه‌وانه‌ گه‌نده‌ڵن له‌به‌ر پڕکردنی گیرفانی خۆیان ئاگایان له‌ خه‌ڵکی فه‌قیرو هه‌ژار نه‌ماوه.تۆ ده‌زانیت چه‌ند خه‌ڵکی هه‌ژار هه‌یه‌ له‌ کوردستاندا. ئێستاش دیمه‌نی ئه‌و منداڵانه دێنه‌وه‌ به‌رچاوم که‌ به‌ قرچه‌ی نیوه‌ڕۆ له‌ هاویندا به‌و گه‌رمایه‌ی که‌ له‌وێ هه‌یه‌ ته‌رمۆزه‌یه‌کیان هه‌ڵده‌کرد له‌ خۆیان گه‌وره‌تر بوو هاواریان ده‌کرد ئه‌وه‌یه‌ چلوره‌ منیش خه‌وم لێ نه‌ده‌که‌وت نیوه‌ڕوان چاوه‌ڕێیانم ده‌کرد تا ده‌هاتن به‌ خۆم و سوراحییه‌ک ئاوی سارده‌وه‌ ڕام ده‌کرد بۆ لایان بانگم ده‌کردن له‌سه‌ر قادرمه‌کانی ماڵه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان داده‌نیشتم سه‌یری چلوره‌کانیانم ده‌کرد خه‌ریک بوو‌ ده‌تواننه‌وه‌ ده‌یانووت زه‌ره‌ری تیا ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر هه‌مووی بتوێنه‌وه‌ نه‌یفرۆشین،ده‌بێت ئه‌و منداڵه‌ جیاوازی چی بێت له‌گه‌ڵ منداڵێکی مه‌سولێکدا که‌ ئه‌م چلوره‌ بفرۆشێت و مناڵی مه‌سولێکیش به‌ مۆنیکاوه‌ به‌ لایدا تێپه‌ڕێت.بۆ به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ست ده‌که‌یت تۆ گه‌نده‌ڵیت نانا وا هه‌ست مه‌که‌ ئه‌وانه‌ گه‌نده‌ڵن که‌ دکتۆرێکی له‌وشێوه‌یه‌ درووست ده‌که‌ن،ته‌نیا تۆ قوربانی ده‌ستی ئه‌و دکتۆرانه‌ نیت به‌ هه‌زارن خه‌ڵک قوربانی ده‌ستی ئه‌وانن،یه‌كێک له‌و نمونانه‌ خۆمم که‌ تۆزێکی مابوو به‌و ده‌رده‌ی تۆم به‌رن له‌ ته‌مه‌نێکی زۆر منداڵیدا به‌ هه‌مان شێوه‌ی تۆ تووشی ڕوماتیزمه‌ بووم به‌ڵام دکتۆر ده‌یووت حومه‌ی ماڵتایه‌ 20 ده‌رزییان به‌ هه‌ڵه‌ بۆ به‌کارهێنام ،هه‌تا چوومه‌ به‌غدا له‌وێ دۆزییانه‌وه‌ که‌ من ڕووماتیزممه‌ به‌ڵام من چانسێکی باشترم له‌ تۆ هه‌بوو به‌وه‌ی که‌ ماڵه‌وه‌ یه‌کسه‌ر ناردییانم بۆ به‌ریتانیا نه‌یانهێشت له‌ ژێر ده‌ستی ئه‌و دکتۆرانه‌ بمێنمه‌وه،به‌هیوام ڕۆژێك تۆش بتوانیت بێیته‌ ده‌ره‌وه،هاوڕێ تۆ بۆ هه‌ست به‌ تاوان ده‌که‌یت ئه‌گه‌ر موچه‌یه‌ک وه‌ربگریت تۆ مافی خۆته‌ موچه‌ی تایبه‌تیت هه‌بێت،تۆ ده‌زانێت نه‌خۆش له‌ ئه‌وروپا چی مافێکی هه‌یه؟‌ له‌ هه‌موو که‌سێکی ئاسایی مافی زیاتره،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ موچه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ هه‌موو شتێکی ‌ به‌لاشه‌ هه‌ر له‌ خانوو هه‌ر له‌ کۆلێجی هه‌تا ته‌نانه‌ت پاسیش بۆ ئه‌و به‌لاشه،بێچکه‌ له‌وه‌ی که‌ باشترین ده‌رمانی بۆ به‌کارده‌هێنن دکتۆره‌کان هینده‌ ڕێزت ده‌گرن هه‌ست به‌ ئاسوده‌یی ده‌که‌یت،به‌ڵام هاوڕێ زۆر کات بێهیوا ده‌بم ده‌ڵێم هه‌رگیز کوردستان وای لێنایه‌ت چونکه‌ که‌سانێک به‌ڕێوه‌ی ده‌بن ته‌نیا خه‌یاڵیان لای ئه‌وه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاتیان زیاد بکه‌ن گیرفانیان پڕتر بکه‌ن تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ئاماده‌ نین کورسیه‌کانیان جێبهێڵن ده‌یانه‌وێت له‌ گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن بۆ قه‌بر،واز ناهێنن که‌سانێك بێن جێگه‌یان بگرنه‌وه‌ که‌ بتوانن چاکسازی بکه‌ن وکوردستانیش بێته‌ ڕیزی ووڵاته‌ پێشکه‌وتوه‌کانی دنیا،هاوڕێ ئێمه‌ خه‌ڵکی ووڵاتێکین دکتۆره‌کانمان له‌ به‌رپرسه‌کانمانه‌وه‌ فێر بوون هه‌ست به‌ مه‌سولیه‌ت نه‌که‌ن، فێر بوون هاوار ده‌که‌ن به‌سه‌رماناو سوکایه‌تیمان پێده‌که‌ن،ووڵاتێکی بێ حاکممان هه‌یه‌ یاسای تیادا نییه‌ تا لێپرسینه‌وه‌ بکات،له‌ دواجاردا ده‌ڵێم ده‌بێت ئێمه‌ی نه‌وه‌ی ئێستا و‌زه‌و توانامان به‌کاربێنین له‌ پێناوی گۆڕاندا. ‌‌‌‌ ‌



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)