من هیچ ناز و گله‌یی یه‌کم له ده‌سه‌ڵاتی کوردی نیه بۆ هه‌ڵه‌بجه !
Tuesday, 17/03/2009, 12:00
1780 بینراوە
13/6ی هه‌ر ساڵێک بۆ ئێمه‌ی کورد جه‌رگبڕ ترین یاده و سه‌ری ڕێز و نه‌وازش دائه‌نه‌وێنین ، له ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا که به هه‌زان مرۆڤی ساده و ساکار و بێ تاوان ژن و پیاو مناڵ پیر و گه‌نج له‌و شاره‌دا زۆر به ئاسانی خنکێنران و که‌سیش ورته‌ی لێوه نه‌هات وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌مانه هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه زیاد بون و جێگایان گرتبو ئه‌بێت له ناو ببرێن !
ئێستاکه ئه‌مڕۆ دوای 21 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته‌دا تێپه‌ڕیوه من هیچ ناز و گله‌یی یه‌کی خۆمانه‌م له ده‌سه‌ڵات و به‌ناو حکومه‌ته کوردیه که‌ی باشور نیه بۆ ئه‌و شاره و که‌س و کاری قوربانیان !
من که باوه‌ڕم به‌وه بێ که پارته‌کانی خودی ناو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ، زۆر خۆفرۆش و جاشانه هۆکاری سه‌ره‌کی و فاکته‌ری خوڵقاندنی ئه‌و کاره‌ساته بون ئیتر گله‌یی و به‌یت و بالۆره جگه له کات به فیڕۆ دان و خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن هیچیتر نیه ، چه‌نده دوژمنانه ڕوی ده‌مم ئه‌که‌مه فارس و تورک و عه‌ره‌ب هتد.......، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش بۆ ئه‌وان ، ئه‌مان خۆیان هاوشانی برا تورک و عه‌ره‌ب و فارسه‌کانیان به مێژوو کرده‌وه‌کانیان له مێژه نیشانیان داوین و بۆمانیان سه‌لماندووه که به‌ڵێ ئیمه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته مافیا و دژه کورد و کوردستانه‌ین که‌وا ده‌یبینن ، پێمان ئه‌ڵێن ئه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی یه‌کان و خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه ئێوه‌ن که شایه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی چه‌ته‌گه‌ر و مافیای وه‌ک ئێمه‌ن که حاڵتان به‌م ڕۆژه و خراپتریش بگات ، گه‌مژه‌یی و ترسنۆکی و بێده‌نگی ئێوه سه‌رکه‌وتنی ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه‌ی ئێمه‌یه !
ده‌سه‌ڵاتی مافیای کوردی به‌ناوی ئه‌م شاره‌وه به ملێۆنه‌ها دۆلاری هه‌ڵلوشی و قوتدا ، هه‌رچی سه‌روه‌ری و پیرۆزی و یادی قوربانیان هه‌یه له شه‌وه سوره‌کانیاندا له‌گه‌ڵ دوکه‌ڵی جگه‌ره و پێکه‌کانیاندا به‌با کرد ، به قوت و پاره‌ی ئه‌م شاره به سه‌دان مه‌سینه هه‌ڵگر و جاسوسیان له ده‌وری خۆیان کۆکرده‌وه دژی میلله‌ت و بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان !
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ته‌نیا ئی هه‌ڵه‌بجه‌یی یه‌کان نیه ، به‌ڵکو دۆسیه‌یی هه‌مو کورده ڕه‌ش پۆشی هه‌مو کورده به‌ڵام بیرتان نه‌چێت هه‌ڵه‌بجه‌یی یه‌کان ئه‌بێ ئێوه پێشڕه‌وو پێشه‌نگی ئێمه بن که له پێش هه‌مو کوردێکه‌وه بۆ ته‌فروتوناکردنی ئه‌م چه‌ته‌و مافیایانه ، ڕوخانی کۆشکی شاهانه‌ی نامه‌ردیان و ده‌سه‌ڵاتی ناپاکیان !
به نه‌مانی ئه‌مانه هه‌ڵه‌بجه‌و قوربانیان و هه‌مو کورد و کوردستان ئاسوده وسوکنایی دێ و ڕزگاری ئه‌بێت له ده‌ست ئه‌م ئه‌ژدیها ترسنۆکه‌ی که خۆمان به ده‌نگدان و ده‌ستی خۆمان گه‌وره و ترسناکمان کردن له‌سه‌ر خۆمان !
ئه‌مساڵ له هه‌مو ساڵه‌کانیتر زیاتر زۆرترین هه‌لی زێڕینتان له‌به‌ر ده‌ستایه بۆ ته‌فروتونا کردنی ئه‌م دوژمنانه ، زه‌مینه‌کان یه‌کجار زۆرن هه‌ر له په‌له قاژێ و ناکۆکیه‌کانی ناو خۆیانه‌وه تاکو هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانتان به لیستی سه‌ربه‌خۆی خۆتان!
ئه‌گه‌ر ئه‌م فرسه‌تانه نه‌قۆزینه‌وه ئه‌وه هه‌ڵه‌بجه‌یی یه‌کان به گه‌وره‌یی و پیرۆزی خۆتان بمانبورن که له‌گه‌ڵ قوربانیاکانتان و شاره‌که‌تان ڕاست ناکه‌ن و یادو ساڵی ئاینده ئه‌گه‌ر هه‌ر له ژێر سایه‌یی ئه‌م حکومه‌ته مافیایه‌دا بێت ئه‌وا جگه له مه‌هزه‌له و گاڵته جاڕی هیچیتر مانا و ڕێزی نابێت !!!
[email protected]