کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌كێتی سیناریۆكه‌ی به‌سه‌روه‌ری وكاوه‌ كوژه‌كه‌شی به‌ماندێلا پێمان ده‌فرۆشێته‌وه‌ ...قادر نادر

Thursday, 09/01/2014, 12:00


دوێنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌یانامه‌یه‌كی پڕ له‌به‌شان هه‌لدانی مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌ركرد . دواتر ئازاد جوندیانی ، دلی ئاوی نه‌خوارده‌وه ، ‌ بابه‌تێیكی نوسی و ‌سه‌نگاوی كاوه‌ كوژی وه‌ك (مرۆڤه‌كی مه‌زن ‌ و له‌میحنه‌تێیكی گه‌وره و ناهه‌قیه‌كی گه‌وره‌ به‌رامبه‌رژیانی كۆنه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی شاخ) باسكرد ؟ كه‌نازانم ئه‌و خه‌باتی شاخه‌یان هه‌تاكه‌ی بری تاوان و تالانی و به‌ژنكردنی كچانی خوێندگاكانیش پڕ ده‌كاته‌وه‌ ؟‌ ، عارف قوربانی و سیروان غه‌ریبیش وه‌ك پشه‌ی به‌رده‌وامیان به‌ شان و بالی ئه‌و هه‌لوێسته‌ی كاوه‌ كوژیان هه‌لدا ((به‌ ئالۆگۆر له‌مێژوی گه‌له‌كه‌مانیان له‌قه‌له‌م دا)) ‌. ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی سه‌دان موریدی تری یه‌كێتی له‌دوێنێ شه‌وه‌ وه‌ ده‌ستیان به‌ هه‌لمه‌تی ئه‌وه‌ كردوه‌ گوایه‌ یه‌كێتی سه‌روه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی بۆ گه‌لی كورد تۆمار كردوه‌ !؟
به‌لێ كۆی ئه‌مانه‌ ده‌نوسن و ده‌لێن ، به‌لام له‌سه‌ر چی !؟
مه‌حمود سه‌نگاوی كاوه‌ كوژ به‌هۆی ئه‌و فشاره‌ جه‌ماوه‌ریه‌ی ناوخۆ وره‌وه‌ندی كورد و ناوه‌نده‌ سیاسی و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وله‌تیه‌وه‌كانه‌وه‌ بۆپه‌رله‌مانتار و حزبه‌ ئه‌ورپیه‌كان ، فشاریان خستۆته‌ سه‌ر یه‌كێتی و ده‌سه‌لاتی كوردی كه‌ده‌بێ تاوانباران ته‌سلیم به‌دادگا بكات ؟
یه‌كێتیش له‌سیناریۆیه‌كی قێزه‌وه‌ندا تاوانباره‌سه‌ركه‌یه‌كانی ئازاد كردوه‌ هه‌لساوه‌ كه‌سێیكی گرتوه‌ گوایه‌ تاوانباره‌ سه‌ره‌كیه‌ و خۆی ‌ده‌لێ به‌ته‌نیا كوشوتومه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌لگه‌یه‌كی سه‌لمه‌ێنه‌ری هه‌بێ ، ته‌نانه‌ت ئه‌و چه‌كانه‌ی كه‌ته‌سلیمی پۆلیسی كردوه‌ گوایه‌ كاوه‌ی پێ شه‌هید كردوه‌ ، له‌لێكۆلینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌و چه‌كه‌ و قه‌وانه‌كان یه‌ك نین ...واتا تاوانباره‌سه‌ره‌كیه‌كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌یه‌ ، ئه‌وه‌ی خۆشی كردۆته‌ بكوژ تاوانباری سه‌ره‌كی نیه‌ ؟ فه‌رموو سه‌یری ئه‌و لینكه‌ بكه‌ن
http://speenews.com/home-news/spee-news/4466-spee3112133.html

به‌لێ به‌هۆی سكالای بنه‌ماله‌ی شه‌هید كاوه‌ گه‌رمیانی له‌سه‌ر سه‌نگاوی و فشاری جه‌ماوه‌ر ، یه‌كێتی و دادگا به‌ناچاری بریاری گرتنی ئه‌و كاوه‌ كوژه‌یان دا . به‌لام چۆن ده‌ركردنێك دوای ١٦ ڕۆژله‌بریاری ده‌رچونی گرتنی ، ئه‌وجا چوو ؟ كه‌چووه‌ دادگاش دوای ٢٤ سه‌عات له‌بنكه‌ی پۆلیسه‌وه‌ گواستیانه‌وه‌ بۆ سه‌نگاو ، كه‌دوێنی له‌مالێك به‌ده‌یان سه‌یاره‌وه‌ داوه‌ت كراوه‌ ؟
كه‌چی له‌مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیه‌وه‌ بۆ مرۆڤه‌ ویژدان فرۆشه‌كانی كه‌وتنه‌ته‌ هه‌له‌كه‌ سه‌ما ی نوسین و به‌یانامه‌ گوایه‌ سه‌روه‌ریه‌كی گه‌وره‌یان بۆ یه‌كێتی و ده‌سه‌لات تۆمار كردوه‌ كه‌ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیه‌كه‌یان . به‌بریاری دادگا كارتۆنیه‌كه‌ی خۆیان بریاری گرتنی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست به‌پێی ماده‌ی ٤٠٦ به‌سه‌ردا سه‌پاوه ، ‌ له‌سه‌ر تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نوسێیكی هه‌ژار كه‌دۆسیه‌ی گه‌نده‌لی و مافیایی به‌رپرسانی بالای یه‌كێتی هه‌لداوه‌ته‌وه‌ ؟ كه‌چی ئه‌وهه‌موو قه‌له‌مه‌ ویژدان دۆراوه‌ ئه‌وه‌ به‌سه‌ركه‌وتن له‌قه‌له‌م ده‌ده‌ن ؟
ئه‌رێ له‌خۆتان ناپرسن سه‌نگاوی له‌سه‌ر تیرۆری رۆژنامه‌نوسێكی كوره‌ هه‌ژارێیكی ئه‌نفالی گه‌رمیان گیرایه؟ ‌ كه‌چی ئێوه‌ به‌شان و بالی هه‌لده‌ده‌ن ؟ ئه‌ری له‌خۆتان ناپرسن شه‌رمه‌زاریه‌ دوای ٢٣ سال له‌ژێر فشاری خه‌لك و ناوه‌نده‌ جیهانیه‌كان ئه‌وجا به‌رپرسێیك به‌سیناریۆیه‌ك داتاشراو به‌ره‌و دادگا بچێ ؟ كه‌جی به‌سه‌ركه‌وتن و سه‌روه‌ری له‌قه‌له‌م ده‌ده‌ن له‌بڕی شه‌رمه‌زاری ؟
ئه‌رێ له‌خۆتان نه‌پرسی دادگاكانتان كه‌ دادگایه‌كی گالته‌جاریه‌ و له‌سه‌رده‌می به‌عس ، دادگاكان زۆر زیاتر ڕێز ی له‌یاسا گرتوه‌ ؟
ئه‌ڕێ له‌خۆتان ناپرسن دوای ئه‌و هه‌موو به‌شان هه‌لدانه‌ی ئه‌و دادگایه‌ ، سبه‌ی سه‌نگاوی كاوه‌ كوژ وه‌ك به‌رزه‌كی بانان ئازاد ده‌كرێ و تاوانباری سه‌ره‌كیش وه‌ك سه‌دان تاوانی تر نادۆزرێته‌وه‌ ، ‌ ئه‌وكات ئێوه ‌ جگه‌ له‌لاپه‌ره‌یه‌كی ره‌ش چترتان بۆده‌مێنته‌وه ؟ ‌ له‌كاتێكدا حزبه‌كه‌ی ئێوه‌ به‌رپرس و تاوانباره‌ له‌تیرۆركردنی شه‌هید كاوه‌ گه‌رمیانی دا ؟
ئه‌ری ناپرسن دوای ئه‌و سیناریۆ و گالته‌جاریه‌تان به‌یه‌كجاری خه‌لك بروای به‌ده‌سه‌لات و دادگا نامێنێ ته‌نانه‌ت له‌ناوه‌نده‌ جیهانیه‌كانش زیاتر ره‌وایه‌تی دادگاكان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ؟
گه‌رده‌لێین فشاری جه‌ماوه‌ری نیه‌ ئه‌ی خێره‌ ده‌یان دۆسیه‌ی تری تیرۆری ژێر ده‌سه‌لاتی ئێوه‌ له‌ عه‌لی بۆسكانیه‌وه‌ بۆ حه‌مه‌ حه‌لاق و مامۆستا ئه‌مینی جوتیاران و ٥ كادیره‌كه‌ی كۆمنست و قائیمقامه‌كه‌ی سلێمانی و شاسوار و سه‌روه‌رت و خالیدی خوله‌سور ..... دۆسیه‌كانیان به‌كوێ گه‌یشت ؟
دواتر ئێمه‌ ئه‌زمونی هه‌ولی تیرۆری ئاسۆس هه‌ردی له‌لایه‌ن عومه‌ر فه‌تاح و شه‌هیدكردنی ٢ خوشك له‌لایه‌ن ساله‌ مزه‌لی و ئازادكردنی دواتر لاله‌یه‌ن تاله‌بانی و به‌ناو گیرانی عمید سمكۆ ی بكوژ و تاوانباری شه‌هیدان سوركێو وشێرزاد دۆسیه‌كانیان به‌كوێ گه‌یشتن ؟
دلنیام به‌و ره‌فتاره‌تان شكست به‌خۆتان ده‌ده‌ن و بزمارێكی تر له‌نه‌بونی یاسا له‌دادگاكانی كوردستان ده‌ده‌ن
ده‌زانم ده‌لێین ئێمه‌ له‌پارتی باشترین ، راسته‌ پارتی هیچ به‌رپرسێكی بۆ كاتژمێرێكیش نه‌ناردوته‌ دادگا ، به‌لام ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش گالته‌كردنه‌ به‌دادگا ده‌یكه‌ن . به‌لام شه‌رم له‌خۆتان بكه‌ن به‌عس به‌هه‌موو داگیركاری و تاوانه‌كانی به‌ڵام ڕێزی له‌دادگ مه‌ده‌نیه‌كان به‌ته‌واوی ده‌گرت
. شه‌رمه‌زاربن به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی حزبه‌كه‌تان كردویه‌تی كه‌چی واپه‌رده‌پۆشی ده‌كه‌ن و هه‌ستی بنه‌ماله‌یه‌كی هه‌ژارو ئه‌نفالی گه‌رمیان و دایكی شه‌هید كاوه‌ سوكایه‌تی پێ ده‌كه‌ن.
ئه‌م لینكانه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ك ئه‌رشیف هه‌ولد ه‌ده‌م كۆی ده‌كه‌مه‌وه‌ به‌نوسینی كه‌سانی تریشه‌وه‌
وه‌به‌رپرسیشم له‌وه‌ی دوێنی سه‌نگاوی له‌ سه‌نگاو به‌ ١٠ سه‌یاره‌وه‌ له‌مالێك داوه‌ت بوه‌ .

به‌یانامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
http://www.pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=23629
نوسینه‌كانی جوندیانی و قوربانی و سیروان غه‌ریب له‌سه‌ر به‌پاله‌وان كردنی كاوه‌ كوژ
http://www.pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=23648
http://www.pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=23620
http://www.xendan.org/drejaWtar.aspx?NusarID=4&Jmara=6872

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە