کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزیری پیشمەرگە خۆی خۆی بەدرۆ دەخاتەوە ...ئیمە بلیین چی؟

Monday, 11/04/2011, 12:00







حەبلی درۆكردن زۆر كورتە مرۆڤ ناشرینترین شت لەژیانیدا درۆكردنە درۆ نرخ و كەرامەت و متمانە لەنیو كۆمەلگا و تاكەكانی كۆمەلگادا ناهیلیت و بەرە و هەلدیر و شكست و لەناو چونی دەبات جا ئەگەر ئەو درۆیە لەیەن بەرپرسی سەربازی هەریمی كوردستان وەزیری پیشمەرگەوە بیت ئەوا باشتر وایە بروات ولات جیبهیلیت و هەتا هەتا نەگەریتەوە؟
وەزیری پیشمەرگەی كوردستان ئەكەر وەزیر نەبوایا لەپەرلەمانی كوردستان و نەیان گوتبا وەزیری پیشمەرگەی كوردستانە ئەوا من وام دەزانی یەكیكە لە جامباز و قولبڕ و ساختەچیەكانی ناو بازاری هەراج(مەزاد خانە) ئەم زاتە هەربۆخۆی بی سلەمینەوە سویند لەسەر سویندی دەخوارد بەبی هەستكردن بەوەی جەنابی لە كوی دانیشتوە؟ من نازانم جەنابی واتیگەیشتبوو كەكەس ئاگای لەرەوشی دانیشتنەكەی و گفتوگۆ و روونكردنەوەكانی جەنابی نیە یاخود وای دەزانی هیشتا لەناو پیشمەرگە حیزبیەكانی ژیر فەرمانی خۆیدا بوو وابەم شیوازە سویندی بەخوینی شەهیدان و بەخودا دەخوارد؟ ئەم هەموو سویند خواردنە تەنیاو تەنیا لەو كەسە غەشاش و درۆزن و تەلەكەبازانە ئەوەشیتەوە كەپیشەیان هەلخەلەتاندنە ئەگینا سویند خواردنی بۆچی بوو؟ جەنابی ئەبیت بەلگەی هەبیت نەوەك قسەی پرۆپوچی بیسەروو بەرەی كەبۆخۆی بروای بەقسەكانی خۆی نەدەكرد و زەرد هەلدەگەرا لەگەل هەر سویند خواردنیكی تا ئەو ئاستەی هەرخۆی خۆی بەدرۆ خستەوە, لەهەوەل گوتی هیچ هیز و چەك و تانك و سوپایەكمان دژی هیچ هیز و لایەن و ریكخراویك نەجولاندوە تەنانەت ئەوانەی ئەلین مەدفەع و دەبابەیان ئاراستەی بارەگای گۆران كردوە وانیە ئەوانە نەفەرهەلگربون ئەمە بۆخۆی ئەم زاتەی بەناو وەزیری پیشمەرگە خۆی خۆی بەدرۆ دەخاتەوە لەلایەك ئەلی هیزمان نەجولاندوە دژی كەس و لەلایەكیتریش دەلیت ئەو انەی ئەلین دەبابەیان دژمان بزواندوە وانیە ئەوانە نەفەر هەلگربوون خۆكەس نەزانیت خەلكی سلیمانی بەچاوی خۆیان بینیویانە ئەگەر نەفەر هەلگریش بوبیت ئەو ئۆتۆمبیلانە سەربازی بونە و هیزەكانی پیشمەرگەی پی گوازراوەتەوە ناو سلیمانی ناشیت جەنابی بلیت هەربۆكەیف و سەفا هیزی پیشمەرگەی بۆناو شاری سلیمانی هینابیت تاشاری سایمانی و كوچە و كۆلانەكانیان پی ئاشنا بكات؟ ..
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە