کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


به‌ڕێز /سه‌رجه‌م تەلەفزیون ڕۆژنامه‌و سایته‌ ئه‌لیكترۆنی یه‌كان

Wednesday, 29/08/2012, 12:00


كۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی كوردی-ژاپۆنی به‌ڕێز /سه‌رجه‌م تەلەفزیون ڕۆژنامه‌و سایته‌ ئه‌لیكترۆنی یه‌كان
بابه‌ت/ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌


ئێمه‌ وه‌ك هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی (كوردی ژاپۆنی) كه‌ له‌ساڵی 2007 له‌سه‌رده‌ستی كۆمه‌ڵیك كه‌سایه‌تی و دكتۆرو مامۆستای زانكۆ دامه‌زرا. و پاشان ده‌سته‌یه‌كی به‌ڕێوه‌ردن دیاری كرا به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (فه‌ره‌یدون محمد ێالح نامدار) ، كۆمه‌ڵه‌كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ناحكومی بوو وه‌ ڕۆڵیكی گرنگی هه‌بوو له‌ دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان وڵاتی یابان و كوردستان وه‌ توانرا له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ له‌ چه‌ندین بواری جیاجیا دا خزمه‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان بكرێت وه‌ك بانگهێشتكردنی سه‌فیره‌كانی عێراق له‌ سعودیه‌و لوبنان چه‌ند كه‌سێكی پسپۆر و هێنای ده‌رمانی تایبه‌ت بۆ كوردستان به‌مه‌به‌ستی هاوكاری كردنی نه‌خۆشی یه‌ درێژخایه‌نه‌كان و كۆَكردنه‌وه‌ی هاوكاری ماددی بۆناوچه‌ سنوری یه‌كانی بناری قه‌ندیل و ئاواره‌كانی قالاوه‌و چه‌ند گوندێكی سنوری شارباژێڕو و هه‌ڵه‌بجه‌ و چه‌ندین بواری گرنگی تر،به‌ڵام به‌هۆی ناشه‌فافی له‌و بڕه‌ پارانه‌ی كه‌ ده‌هاتنه‌ ناو حساب بانكی كۆمه‌ڵه‌وه‌ و سست بونی كۆمه‌ڵه‌كه‌ به‌كارهێنانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ بۆ به‌رژوه‌ندی تایبه‌تی له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند سالێكه‌ كه‌ تاكڕه‌وی به‌ڕێوه‌به‌ر هۆكاری سه‌ره‌كی بووه‌ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ ئاگاداری هیج شتیك نه‌بووه‌ هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ تا ئێستا و وه‌له‌پاش چه‌ندین جار ئاگاداركردنه‌وه‌ و كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ناوبراو و فشارخستنه‌ی سه‌ر به‌كۆَكردنه‌وه‌ی ئیمزا بو ئه‌وه‌ی تاكڕه‌وانه‌ بڕیار نه‌دات و كۆمه‌ڵه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیدا به‌كارنه‌هێنێت بۆ بڕیارو كاره‌كان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن تاوه‌كو به‌رده‌وام بێت له‌ خزمه‌تكردن و چالاكی یه‌كانی،به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ‌ ئه‌نجام بوو ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ سێ‌ ساڵه‌ كه‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ زۆر زۆر سست بووه‌ و جگه‌ له‌ به‌كارهێنانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی هیچ جوره‌ چالاكی یه‌ك ئه‌نجام نادات بۆیه‌بڕیارماندا ده‌ست له‌كاربكێشینه‌وه‌ و له‌م به‌رواره‌وه‌ به‌هیچ شێًوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیمان به‌م كۆمه‌ڵیه‌وه‌ نه‌ماوه‌

هاوپێچ/ناوی ئه‌ندامانی ده‌ست له‌ كاركێشاوه‌

1.هاوسه‌ر علی حیدر (به‌رپرسی دارایی) دامه‌زرێنه‌ر
2.هۆشمه‌ن ئه‌نوه‌ر حمه‌رشید (به‌رپرسی په‌یوه‌ندی یه‌كان) دامه‌زرێنه‌ر
3.سه‌رخێڵ احمد عبدالله‌ (په‌یوه‌ندی یه‌كانی ناوه‌وه‌) دامه‌زرێنه‌ر
4.شۆخان محمد علی (په‌یوه‌ندی یه‌كانی ده ره‌وه‌) دامه‌زرێنه‌ر
5.ئه‌ژی دلێر میرزا (به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن) دامه‌زرێنه‌ر


كۆمه‌ڵه‌ی
برایه‌تی كوردی-ژاپۆنی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە