ئەرێ هاوتا ئەسعەد عەرەب دۆستە یان مەسعود و جەلال
Monday, 27/04/2009, 12:00
1456 بینراوە
كانیاو عوسمان
دوای ئەوەی هونەرمەند هاوتا ئەسعد بە گۆرانیەك هەڵوێستی خۆی بەرامبەر كاولكاری و كوشتاری خەڵكی سیڤیلی كەرتی (غەززە) دەربری، لە سەر ئاستی زۆربەی میداكانی عەرەبی و نێودەوڵتی كە دیارترینیان (ئاژانسی رۆیتەرس و فرانس پرێس و BBC و ئەلعەربیە و ئەلجیرە) چەندان ماڵپەر و رۆژنامەی عەرەبی لەسەریان نووسی و هەریەكەو بە جۆرێك ستیاشیان كرد، بەڵام لەبەرامبەر ئەوەدا دەسەڵاتی كوردی و بگرە چەند كەسێكی قەڵەم بەدەست بێ ویژدانانە، زەردەواڵە ئاسا دەربڕینی بێویژدانانەیان كردە هەور و تەم و مژێكی چڵكن، لەسەر ئاسمانی بەرزی بەر بڵاوی هونەری (هاوتا).....
گوایا هاوتا ئەسعەد بە سروودی (بووكی تاراسوور)ی (غەززە) خزمەتی عەرەب و عەرەبایەتی كردووە، كەچی ئەمە روون و ئاشكرایە ئەم سروودە، پەردەی لەسەر جەور و ستەمی ستەم كاران راماڵی و گۆمی هەموو ستەم كارێكی شڵقاند و تێی گەیاندن، ستەم (هیتلەر)ەكەی بەغداد ئەنجامی بدات، یان (سەهیۆنزم) وەیان لە (بۆسنا و هێرسك)، یان لە شوێنەكانی جیا جیای كوردستان ،
بهتایبهتی حکومهتی AKP که مناڵی کورد له باکوری کوردستان تیرۆر دهکات ، نهفرهت لهو موسڵمانه ساختانهش که به ناوی ئیسلام خهڵکی کوردستان تیرۆر دهکهن و له نتویان دهبهن و یان دەست بەخوێنەكانی دەرەكی ستەم هەر ستەمە...خۆ هاوتا ئەسعەد پەڵكێشی (13000) سێزنزە هەزار كەسی نەكرد، كە لەهەر شوێنێكی كوردستان، پێان خۆشبێ جێ نیشتە بن، لەگەڵ ئەوەشدا بارگرانیەكی زۆر لەسەر ژێرخانی وڵات و لەسەر شانی بێكارانی كوردستان هەژمار دەكرێت، ئەمانە لەلایەك لە هەمووان گرنگتریش ئەوەیە ئەو باكگراوندەی كە لەدوای ئەم كارەساتە خۆی دەنوێنێ، دەبێ چ ئەنجامێكی تاریك و چڵكن بكاتە شاباشی ئەم رەشبەڵەكەی كە بۆ ئایندەی كورد سازكراوە، سروودی (غەززە) و ئەم حەشامەتە زۆرە ملێ یە گەلۆ چەندی بە چەند..؟؟؟!!!
ئەو هەموو قەڵەمە خوازراوە ئەو هەموو دەست و پەنجە چەپەڵە ئەو هەموو مێشكە بێ هۆشنە، ئەو هەموو كەسە بێویژدانەی كە تووتی ئاساكە لەرووی لاسا كردنەوەو جوینەوەی ئەو هەموو دەربرینە سەركوت كارییە خەریكی خۆ دەرخستن بوون، ئەی بۆ ئێستا لە (13000) كەسی نەناسراو بەدەنگ نایەن..؟؟، كێ دەزانی كێن..؟؟ و بۆچی هاتوون ..؟ دەبێ ئەوانە میوان بن..؟ وەیاخۆ تاوڵی یەكجاری لێ هەڵدەدەن و وەیان پێخەفی هەمیشەیی لێ رادەخن...؟
كەوابێ ئەم خەڵكەی لە گێژەنی بێ لێك دانەوەی مەست و خومارن، دەبا دەستی هێما و زمانی پرسیار بەرەو دەسەڵاتی كورد و سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵبڕن و دەربِڕن بڵێن ئەی گەورە خەمخۆری كورد، لەبیرمانە كە دەتگوت گەلی كورد و فەڵەستین دۆستی لە مێژینەی یەكترن، ئەی ئەمە خێر بوو كاتێ سروودی غەززە بەرگری لە وێرا بوونی كەرتی غەززە دەكرد، لەگەڵ هەموو ئەوانشدا ئەو سروودە بڵند گۆیەكی بێ سنوور بوو، بۆ ئەوەی كورد و بیر و رای كورد و بوێری و بەدەنگ هاتنی كوردی گواستەوە بۆ هەموو دەوڵتانی عەرەبی و بگرە ئەم سروودە تا بیرورای شۆڤینیەكانی عەربیشی بەرامبەر كورد گۆری، بەخۆداچوونەوەیەكی فێركردن، كە تا ژیان ژیانە خۆیان بە قەرزار و شەرمەزای كورد دەزانن، ئەرێ هەر لەتەمەنی دەسەڵاتی كوردەوە تا بەروای سروودی (غەززە) كەی توانیویانە چارەگێكی ئەم خزمەتە بە ئاسیشی نەتەوەی كورد بكەن...؟؟؟!!
ئەم سروودە كە بە جەوهەری كورد دەناسرێ تا بۆ (9) زمانی بێگانەش وەرگێردراوە، ئەی توتی ئاسایەكان ئەی ئەو كەسانەی بیرو راتان لە نێو پاروێكی چەور دەدۆزنەوە ئەی دەسەڵات ئیتر نۆرەی ئەوەیە بەخۆدابچەنەوە و بە پەنجەی بێویژدانانە، لەتاریكستانی نەزانیندا چیتر گوللەی ترسۆنەكانە بۆ بیر و هزری كەسانی بوێر و هونەرمەند و ماندوو نەناس مەتەقێنن.
هۆڵەندا