کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خیانه‌تێکی تری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌ بواری به‌رهه‌م هینانی ووزه‌ی كاره‌با له‌ هه‌ولێر

Saturday, 07/07/2012, 12:00


به‌پێی ئه‌وه‌ی من ئه‌ندازیارێكی بواری وه‌به‌رهینانی ووزه‌ی كاره‌بام له‌هه‌ولێر، ماوه‌ی زیاتر له‌2 ساڵه ‌زۆرترین گه‌نده‌ڵییم له‌بواری وزه‌ی كاره‌بای وه‌به‌رهاتووی ویستگه‌كه‌ی كاره‌بای ئه‌حمه‌د ئیسماعیل بۆ ئاشكرابووه‌، كه ‌به‌چه‌ندین شێواز هه‌ولی دزیی و ساخته‌كاری و گه‌نده‌ڵی ئه‌حمه‌د ئیسماعیل له‌ ویستگه‌ی كاره‌بای پیرداود ئه‌نجامی داوه‌ به‌ هاوكاری سه‌رباز هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسنگه‌ی نیچیره‌ڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌یش به‌چه‌ند قۆناغێك:
یه‌كه‌م ...به‌هۆی زیاد كردنی نرخی یه‌كیه‌كه‌ی كاره‌بای كه ‌ده‌گاته ‌ماڵ و شوێنه‌كان به‌ده‌زگا حكومییه‌كانیشه‌وه‌، كه ‌زیاتر له‌5 سه‌نت به‌ئاشكرا زیاد كراوه‌ بۆ گیرڤانی نێچیرڤان بارزانی له ‌رێگه‌ی سه‌رباز هه‌ورامییه‌وه‌ ‌ نرخه‌كه ‌به‌2,7 كراوه‌ته ‌3,5 واته ‌بۆ ساخته‌كاری و دزیكردن له‌ میلله‌ت بۆ گیرفانی بنه‌ماله‌ی بارزانی ئه‌و تاوان و خیانه‌ته‌كراوه‌.
دووه‌م...ئه‌وه‌ی تاوانه‌ و خیانه‌تیكه‌ ئه‌حمه‌د ئیسماعیل نانه‌كه‌لی به‌پشتویانی سه‌رباز هه‌ورامی كردویه‌تی ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ریژه‌ی كاره‌بای وه‌به‌ر هاتوو به‌ساخته‌كاری زیاد ده‌نووسن واته‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م مانگه ‌400 میگاوات ووزه ‌به‌رهه‌م هاتبوو ئه‌وا به ‌تۆماركردنی نهینی به‌ڕێگه‌ی چه‌ند ته‌كنیكار و كارمه‌ندێك ڕێژه‌كه ده‌که‌نه‌ ‌500 میگاوات و پاره‌ی زیاده‌كه ‌له‌سه‌دا 70 بۆ نیچیره‌ڤان بارزانی و ئه‌وی دیكه‌ی بۆ ئه‌حمه‌د ئیسماعیل و به‌رپرسانی ساخته‌كاری كاره‌بای هه‌ولێره‌.
سێیه‌م... ئێستا سه‌رباز هه‌ورامی به‌هۆی به‌كارهینانی سه‌عاتی كاره‌بای دیجیتاڵ واته‌زیره‌كه‌وه‌ ، به‌جۆریك ئه‌و سه‌عاتانه‌یان له (چین) بۆ دروست كراوه‌، كه ‌به‌خێرای بسوریته‌وه‌و زۆر ترین نرخ بنووسێت بێ ئه‌وه‌ی كاره‌بای پێویست بگه‌یه‌نیته‌ ماڵه‌كان ‌له‌وه‌شدا ساخته‌كاری و دزیان كردووه‌.
چواره‌م.. به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك نیچیره‌ڤان بارزانی له‌ماوه‌ی ساڵی 2011 تاكو مانگی 7 سالی 2012 له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د ئیسماعیله‌وه ‌50 ملێۆن دۆلاری پی دراوه ‌به‌ناوی قازانجی كاره‌بای وه‌به‌رهاتوو له‌ هه‌ولێر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە