کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیسان دەیڵێینەنەوە بەئاشتى بەئاشتى

Wednesday, 03/08/2011, 12:00




بە‌رەو یەكخستنى هەموو تواناكان بۆ چاكسازیى و ، بۆ بەدى هێنانى داخوازیى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان دیارە خۆپیشاندانى 17 شوبات وەرچەركانێكى گرینگونوێێ بوو دەسەڵاتى هەرێمى كوردستانى كەمێك وەهۆش خۆ هێنایەوە ، جە‌ماوەرى خۆپێشاندەر رەوشى سیاسى ناوچەكەو هەنگاوەكانى هەرێمى كوردستانى خستە ژێر پرسیارەوە ئایا بۆچى حزبە دەسەڵات داراكانى ناوحكومەتى هەرێمى كوردستان و هەرسیێ سەرۆكایەتى هەرێم و حكومەت و پەرلەمان بەجدى بەپیل داخوازەیەكانى خۆ پیشاندەرانەوە نەهاتون تاكو ئێستا بكوژانى شەهیدە كانى خۆپیشاندانەكانى 17 شبات كە یەكێكە لە داواكاریە كان تاكو ئێستا نەگیراون و نەچونەتە بەردەم دادگا و یاسا، تاكو ئێستا چاكسازى تەواو لەسیستەمى حوكمرانى نەكراوەو نایكەن ئایە لە بێتواناى خۆیانە یان گوێنەدانە بە ناڕەزاى خەڵكى كوردستان یان بێ ئاگان لەو باهۆزیى وەرچەرخانە گەورەیەیى كە لە ناوچەكەو خۆرهەلاتى ناوەراستو وەلاتانى عەربى دا هاتۆتەئاراوەو دەسەلاتى جەندین دیكتاتۆرى كۆتایى پێهێنا تاكوئێستاش بەردەوامەو وەردە وەردە شەپۆلى نارەزایەتیەكان پەنگ ئەخۆنەوەولە تەقینەوەدان بەتایبەتى لە سوریاو لیبیا و یەمەن بۆ یە ئەبێت دەسەلاتى هەرێمى كوردستان ئەم راستیانە بزانو لێى تێبگەن پێش ئەم تەقینەوانەو كۆتایى هاتنى ئەم دەسەلاتە دیكتاتۆرانە دەستبكەن بە جاكسازى ریشەى و جێبەجێكردنى داوارەواكانى خەڵكى كوردستان وسییستەمى حكوم رانى و داد پەروەرى و هەمو ئەوداواكاریانەى خۆپیشاندەرانى 17 شبات كە لەرێگەى ئەنجومەنى مەیدانى ئازادى كوردستان گەیەندرایە بەرێزكاك مسعودبارزانى سەرۆكى هەرێمى كوردستان كە بەرزترین دەسەلاتى هەریمى كوردستانە بۆیە دیسان دەیڵێی نەوە بەئاشتى بەئاشتى بەڵى َ بۆ ئاشتى و دیموكراسى بۆیە دەسەلات داران ئەبێت رێز لە سەبرو ئیرادەى گەل بگرن ئەوراستیەش ئەبێت تێبگەن كێشەكان ئەگەر بەتەواوى چارە سەرنەكرێن دوبارە نارەزایەتى خەڵك سەرهەڵدەداتەوە رازى نابن بڕواشیان بە قسەو وعدەكانى دەسەلات نامێنێت بۆ شایەكى گەورە لەنێوان جەماوەرو دەسەڵات دروست دەبێت بۆیە تا كار لە كار نەترازاوەو كات ماوەپێویستە دەستوبرد بكرێت لە جێبەجێ كردنى داواكریەكانى خەڵك چونكە خەڵك نارازیەو بێزارەو توڕەیەلێتان خۆش نابێت ئەمجارە خۆپێشاندەرەكان و خەڵكى نارازى وتورە ئەم جارە خۆ یان چاك سازى ریشەى دەكەن ، وەرچەرخانێكى گەورە دەهێنە ئاراوە،وەكو ئەوەى بینیمان پێشتر لە ولاتانى تونسو میسرەوە دەستى پێكرد ئەو وەرچەرخانانە وەرچەرخانى نوێ و گەورەبون كە لەسەر كار لابردنى چەند رژێمێكى دیكتاتۆرى لێكەوتەوە فشارى جیدیشیان بۆسەر چەندین رژێمى ولاتانى دیكە دروست كردوە كە كەوتونەتە خۆو بەزویى جاك سازى سیا سى و كۆمەڵایەتى و ئابورى ئیداری وبەرفراوانكردنى ئازادى بیروراو ئازادى سیاسى و هیدد كردویانەو ئێستاش بەردەوامن وەكو ولاتانى ئوردن سعودیە و مغریبى عرەبى و جەزائیرو بەحرێن و ... هیدد. كە لەراستیدا ئەم خۆ پیشاندانانە و راپەرینانە مۆركێكى كۆ مەلایەتیان لەخۆگرتوە كە گەڵان لەپێناو چاكسازى و دادپەروەرى كۆمەلایەتى و بژێوى ژیانى رۆژانەیان راپەرینیان بەرپاكردوە وە هەر درێژەى ئەم چالاكیانەو نارەزایەتیانەش بونە هاندەرێك كە دواجار هەرێمى كوردستانیشى گرتەوە وەك لە سەرەوەئاماژەمان پێدا .لەخۆپیشاندانەكانى 17شبات دا بینیمان خۆپیشاندەران بۆماوەى 60 رۆژ زیاتر بەردەوام بون لە خۆپیشاندان لە بەردەركى سەراىمەیدانى ئازادى سلیمانى وەك نارەزایەك لەبەرانبەر گەندەڵى و شیوازى بەریوەبردنى ولات و سیستمى سیاسى وپیادەنەكردنى یەكسانى و بەرتەسك كردنەوەى دیموكراسى و بەرتەسك كردنەوەى ئازادیە گشتیەكان و خراپى ئاستى خزمەت گوزاریەكان بەلام بەداخەوە لەبرى گوێگرتن و بەپیل داخوازیە كانى جەماوەرو خۆپیشاندەرانەوەبچن داوا رەواكانیان جێبەجێبكەن كەوتەنە هەرەشەو لێدانو گرتنوو بەكارهینانى هێزى سەربازى بۆ بلاوە پیكردنى خۆپیشاندەران ئێستا ئەنجومەنى مەیدانى ئازادى كەدریژەپێدەرى ئەنجومەنى سەراى ئازادیە وە بەردەوامە لەكارو چالاكیە كانى هەركاتێك بیەوێت داوا لە كۆمەلانى خەڵكى كوردستان دەكات بێنەوە سەرشەقام بەلام چاوەریى ئەم پرۆژانەیە كە لە چەند لەیەكەوە خراونەتە روەوە چ داواكاریە كانى خۆپیشاندەران بۆ چاكسازى و چ برۆژەى ئۆپۆزسیۆن و چ پرۆژەى دەسەڵات. خۆى گرینگ لێرەدا ئەوەیە چاك سازى بكرێت جا چ لاینێك دەیكات جێگاى دەستخۆشیە بۆیە ئێمە بەوردى خویندنەوەمان بۆ دۆخى كوردستان كردوەو بەلام سەرەراى ئەمەخۆپیشاندانو نارەزاى دژیى گەندەڵیو داواكردنى چاكسازى مافێكى سروشتى هەمو هاولاتیانە و لەگەڵ بنەماكانى دیموكرا سى و مافى مرۆڤ و دەستورو یاساو رێساو دەقە نیودەوڵەتیەكان دێتەوە كەتایبەتن بەئازادى ڕادەربڕین و مافى مرۆڤ و داواكارى و خواستى ڕەوان و هەمو رێكخراو چالەكوانانى مەدەنیو چاودێرەنێونەتەوەیەكان بەجدى چاودێریو پشتیوانى و پاڵپشتى لەتەواوى ئەوداواكاریانەدەكەن ئەم داواكاریانە داواكارى كەڵەكەبوى زیاتر لە 16 سالى رابردوە كە هەمو جۆرە كارێكى خراپ بەكارهێنانى دەسەلاتى تیادا بەكارهاتوە دەرئەنجامیش ئەوەى لێكەوتۆتەوە كە نادادپەروەری و گەندەڵى بەهەموشێوەكانیەوە خەریكە هەموشتیك كۆتاى پێبهێنێت بۆیە چاوپۆشى لێكردن هەندەى دیكە ئەركەكەمان قورسدەكات بۆیە داواكارین لە دەسەڵاتدارانى هەریم هەرچى زوترە پەلەبكرێت لە جێبەجێكردنى داوارەواكانى خۆپیشاندانەكانى 17 شبات . خەمساردیى و دان نەنان بە داخوازیەكانى خەڵك چیدى چاوپۆشى لێناكرێت . ئەوا ئەم جارە كەس ناتوانێت رێگرى بكات لە خۆپیشاندانى جەماوەرى گەورەو بەرفراوان بۆیە بێدەنگى و چاوەروانى كۆمەلانى خەڵكى كوردوستان چیدى استغلال مەكەن وامەزانن هەموشتێكتان كۆنترۆل كردوە خەلك نەخەوتووەو ئاگادارە بەلام ئەمەش وادەخوازێت وەك ئەركیكى نەتەوەى یو نیشتمانى دیالۆك هەبێت لەنێوان ئەنجومەنى مەیدانى ئازادیو هەمو لایەنە سیاسەكانى كوردستان بەمەبەستى چارە سەرى كێشە ناو خۆیەكان و روبەروبونەوەى هەرەشەو مەترسیە دەرەكیەكان چونكەبەدیهێنانى ئەم ئەركەش پێویستى بەگیانى بەرپرسیارى هەمولایەك هەیە ، چاكسازیى و جێبەجێكردنى داواكاریەكانى خۆپیشاندەران ریكخستنەوەى نێومالى كوردستانى و فاكتەرى سەرەكیە بۆ تەبایى و یەكخستنى ئیرادەى گەلو هێزوتواناكان لەروبەرو بونەوەى هەرمەترسێكى دەرەكى بەتایبەتى وەك ئەمرۆ كە جمهورى ئیسلامى ئیران و توركیا كەوتۆنەتە هێرشو تۆپبارانكردنى ناوچەسنوریەكانى هەرێمى كوردستان بۆیە ئێمە دەلێن تاكو ئێستا دەسەلاتدارانى هەرێمى كوردستان هیچ هەنگاوێكى واگرینگ نەچونەتە پێشەوە هەندێك چاك سازى وەكو مسەكین كراوە بەلام بەداخەوە تاكو ئێستا هیچ چاكسازیەكى ریشەیى نەكراوە چونكە حزب كۆنترۆلى هەمودەسەلاتەكانى كردوە ئەمە قەلم رەوى حزبە سەیترەى بەسەر هەموكارە كانى حكومەتداكردوە بۆیە پێویستە هەنگاوبنرێت بۆ دەربازكردنى دەسەلات لەژێر ركێفى حیزب جیاكردنەوەى حزب لەحكومەت ، پێویستە قەڵەمرەوى و هێزو بریارەكان بۆ حكومەت بگێردرێنەوە لەسەرتاسەرى كوردستان وەك هەنگاوێك بۆ دەربازكردنى حكومەت لەژیرركێفى حزب چاكسازیى و جێبەجێكردنى داواكاریەكانى خۆپیشاندەران ئەگەر جێبەجێنەكرێن ئەوە بەدڵنیایەوە خۆ پیشاندان دەستپێدەكاتەوەو لەهەر كارێكیش كەروبدات ئەوە دەسەلات دارانى ئەمرۆى هەرێم بەرپرسیارى یەكەم دەبن

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە