کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هۆشداریەك بۆحوكومەت و بێداركردنەوەیەك بۆخەوتوانى دەرچوانى(زانكۆوپەیمانگاكان) بەگشتی و زانكۆكان بەتایبەتــــــى

Saturday, 25/05/2013, 12:00



سەرەتا دەمەوێت هۆشداریم بۆدەرچوان بێت كەبێدارببنەوە لەوخەوەى كەتێى كەوتون ئەویش بریتیە لەدانیشتن تادامەزراندن .یاخود چەند مانگ یان ساڵى جارێك خۆپیشاندانى هێمنانەدەكەین كەپێمان وایە ئەمەئیسفادەیەكمان پێدەگەیەنێت .دەرچوانى زانكۆو پەیمانگاكان بۆبیرلەوەناكەنەوە تۆیەك كەئێستالەماڵەوە دانیشتوى بیێكارو بێحاڵ وبێماڵى (16) ساڵى ڕێكوپێك خۆێندوتە ئەویش ئەگەرلەهیچ مەرحەلەیكى خۆێندندا نەكەوتبى . زۆربەمان سەرەتا كەچوینە مەكتەب چاومان گەشو جوانبو بێ عەینەك بوبەڵام ئێستە چاوكزبوە عەینەك زیادبوەوهتد.بەڵام ئێستالەماڵەوەدانیشتوى تاخوادەروبكاتەوە .دەوربگۆڕێ حكومەت كەمێك دڵى نەرم ببێو. ئەوساسوكوئاسان بێت تۆدابمەزرێیت بەبێ واســـــتە..باشەتۆپێم ناڵیت بەچ هیواوئەمەلێكەوەچاوەڕیى هاتنەدى ئەم خەوەیت .لەژێرسایەى ئەم حكومەتە گەندەڵەدا,كەهەركابینەیەودەڕواهەرسەروچاوەودەگۆڕێ,لەولایشەوەخەونى تۆزیاتردەچێتەنێو گۆڕێ ,جارجاخۆڕادەوەشێنین چیە؟وەڵادەمانەوەێت خۆپشاندانێكى هێمنانەبكەین بۆبەردەم قایمقام ؟؟؟؟بەبڕواى من ئەمە بێ سودە..ئەم حكومەتەتاوەكو هێمن بیت حسابت بۆناكات ؟؟؟ .وەكاریشت بۆناكات .ئەمەتازەبوەبەكارى ئەم حكومەتە..باشە ئێمە گوناهمان چیبوكەلەم بەشانە خۆێندمان بەتایبەت بەشە كۆمەڵایەتیەكان من خۆم بەهەزارو یەك دەردەسەری توانیم بەشى جوگرافیاى بێخێرو بێئیسفادە تەواوبكەم.داَم زۆر بەزانكۆ خۆشبو,دەمگوت زانكۆبەرزەوناچمەتەكنیكیەوە بێ مستەقبەلە .,برادەرم هەبو دەگریا كەلەتەكنیكى ناوى هاتبویەوەیە دەیوت بەشێكى زۆر هیچە .بەڵام ئەم حكومەتە كەهەموكارەكانى قەزاوقەدەرە؟دەورى لێگۆڕا تەكنیكى بەتەن دادەمەزراندو خلیجى زانكۆیشى لەماڵەوەدا..دا دەمەزراند؟6سالأ منداڵى 16سالأ خۆێندن ئەویش وەك وتم ئەگەر نەكەوتبى .واتە ئێستا تەمەنمان (22یان23یان24)وەیان زیاتریشە..بئ كار بێ پول چوزانم بێ هەموشتێ ئەگەرئەم هەموساڵە بێجگە ئەم خۆێندە بێسودەهەرچى ترم بكردایە ئێستا خاوەنى هەموشتێك دەبوم بێجگە ئەم شەهادە بێسودە.
هۆشدارى دوەمم بۆحـــــكومەتە؟چاك بزانە ئەودەرچوانەى كەتۆ پشت گۆێت خستون پێیان دەوترێت چینى (گەنج).سەیرێكى وڵاتانى چواردەورت بكە میێر لیبا تونس یەمەن .بزانە ئەمانە كێ ڕوخاندنى وەبۆ ڕوخان بزانە چۆن شۆڕش دروست بو؟؟ لامان ڕونە كەگەنج بو. وە ئاگرى شۆڕشەكەیش خلیجێكى زانكۆبو؟؟ گەنج بوحوسنى موبارەكیشى هێنا بەچۆكا كەزیاتر لە(2)ملیۆن ئەمنو پۆلیسى سەركوت كەرى ڕاهێنراوى هەبو ؟یاخود سەرۆكى تونس كەبەتەن ئاڵتونى جێهێشت كەوەك ئێوە دەستى خستبوە بینى خەڵكەكەى گەنجى سەرگەردانى وڵاتان كردبو هەمویان بێكاربون لەوڵاتدا..بەڵام ئەمانە بەرگەى هێزى گەنجیان نەگرتو ڕمانو لەناوچون ,ئێوە چاك بزانن لەمانە بەهێزتر نین..بەدەسەڵات دارترنین؟؟پێم بڵێن ئەم رێژە زۆرە گەنجە بێكارە بێحاڵە كەلەماڵەوە داتان ناون , كەڕاپەڕن ئایا ئێوە بەرگەیان دەگرن ؟؟؟ڕاپەڕینى ئەم جارەى گەنج بۆبەدەست هێنانى بژێوى دڵنیابن زۆر لەڕاپەڕینى 1991بەگوڕترو بەتینتر دەبێت بەڵام ئەمجارە دژى بەعسو ملازم موحسینەكان نیە بەڵكو دژى ئێوەیە ؟من دڵنیاتان دەكەمەوە كەئەمە دورنیە
باشە حكومەت چ كارێكى قورس و زەحمەت دەكات .وائەم هەمومنەتەمان بەسەرەوەدەكات ئەمەپارەیەكەلەبەغداوەدێت ئەمانە تەنها دابەشى دەكەن بەسەرماندائەویش دواى ئەوەى كەنیوەى دەخۆن؟لەدواى ئەمەیش هەندێك كەسى سوندمەند لەم حكومەتە دەڵێن دەبێت جیلى تازەسوپاسى ئەم حكومەتە بكات ..باشە بۆسوپاسى بكەم لەسەرئەوەى كەحەقى خواردوم.شەوانە 200تەنكەرلەوەى كەلەڕێى ئێرانەوەدەڕوات بۆبەرپرسێكى دیارى حزبێكى دیارى كوردوستانە باشە با2تەنكەریشى بۆكوڕى فەقیربێت ..خۆكەعبە كەچ نابێت؟؟؟خۆئەم نەوتە هەربۆئەوان نیە ئێمەیش هاوڵاتى ئەم كوردوستانەنین نەوتى خۆمان بەپیاوەتیش پێمان نادەن ؟پیرەمێرى نەمر لەوەێفى ئەمەدا زۆر جوان فەرمویەتى...... كەواكەى خۆمە ئەیكەیتەبەرم.
ڕۆنەكەى خۆمەئەیدەیت لەسەرم
یان دەیانەوێت لەڕێى گەردەلولەوەبمان ترسێنن وەپێمان بڵێن ئێمە ئەم هەموناڕەحەتیانەمان بینیوە ئێستا دەبێت ئێوەشكورى خوابكەن؟باشەئێمەیشڕازین 10بۆ15ساڵ بەوشاخەوەبین بەڵام دواتر هاتینەوە .ڤێلاو..سەیارەى جام ڕەش60دانەلەدوامانەوەبێت هەموى یەك ڕنگ یەك ڕەقەم ..وەدەستمان واڵابێت بۆدامەزراندنووەبە خزمى خۆم بڵێم وەك حیمایەى خۆم پارە وەربگرە تالەشوێنێكدا دات دەمەزرێنم؟؟ئەمەى كەوتم قسەى برادەرێكمە كەخاڵۆى بەرپرسێكى گەورەیەلەم حیزبانەدا .تاوەكوجوان دڵنیابن لەوەى كەوتم .ئەگەر وابێ بەخوا هەزارجار ئامادەین بیكەین
ئەوەى زیاتر سەردڵى گرتوم لەم وڵاتەدا ئەوەیە بێجگەمامۆستایەتى یاخود دەزگاڕۆشنبیریەكانى تر ئیتربۆهەرچى دەتەوێت دات دەمەزرێنن .ئەمەلەبەرئەوەى لەم جێگایانەدا نابیتەدارودەستەى ئەوان.بەڵام بڵێ بۆ چەكدارى كەزیاتر لە 18جۆر ناوى هەیە لەم وڵاتەدا...یان بەماوەى 6مانگ دەبیتە (ملازم)وەدەبیتە كەسانى ئیشكەر بۆیان ئەوان وتیان ماست ڕەشە دەبێت بڵێت قسەى جەنابتانە وەدەیان وتیانى تر..كەبۆ هەمویان دەبێت بڵێت ئەمردەكەیت قوربان..وەچەندین شتى تر كەپێم وایە هەمومان زانان بەمانە؟
پوختەى قسەم ئەوەیە كەپیرەمێرد دەفەرموێ
بێكار دەربارەى دەوڵەمەند ئەدوێ
پیاوى نائومێد مل لەتیغ ئەسوێ
كاسە كەپڕبو دیارە لێى ئەڕژێ
بەرداش لێككەون تۆزیان ئەپڕژێ
كاسەكەمان تەواو پڕبوە بەئاشكرا لێى ئەڕژێ ؟؟چونكە دەرچو هەیە5ساڵە لەماڵەوەیە.یان زیاتریش ؟ وەلە95%دەرچوان خەریكە توشى نەخۆشى نەفسى دەبن لەماڵەوە..توڕەن لەباوك لەدایك لەخوشك لەبرا لەمالأ دەیان كێشەیان دروست كردوە لەگەلأ ئەوكەسانەى كەخزمەتیان كردون تاوەكو ئەمڕۆ؟؟بەڵام ئێستە بونتە دوژمنى یەك ؟؟چاك بزانە ئەگەر خوێندكار توشى ڕوداى دزى تیرۆرستى یان شتى لەم جۆرانە بو كەهەموى لەئەنجامى ئەو بێكارییەیە كەتۆبۆت دروست كردوە چاكیش بزانە تۆ خەتابارو تاوانبارى یەكەمیت چونكە تۆباوكى میلەتیت ..دواى عومرى خوێندن تازە بچین كرێكارى بكەین .ئێمەشەرم لەمەناكەین ئەمە هەرئیشى ئێمەبوەو لەگەلأ ئەم ئیشەدا گەورەبوین..بەڵام بۆ پارە بۆ ئێوە هەیە بۆبۆ ئێمەنیەو ناتوانن پێمان بەن ..خاوەن مەلەف هەیە كەلەبەر ئەوەى بەشاخەوەبوە ئێستا خاوەنى بیرە نەوتە بەڵام كوڕى فەقیر بەكالریۆس یان ماستەرى هەیە لەئەلیكترۆناتا دانامەزرێت باشە ئەمە كوێى حەقە؟؟یان ئێستا حكومەت بیر لەدامەزراندن بەدەرەجە دەكاتەوە ئەى باشە بۆپێشتر پێت نەوتین مامۆستاكان دەیان وت 50بێنەوبڕۆ ماڵیان كاول كردین چونكە ئێستا دەرەجەمان زۆر كەمە؟بۆدەرەجەیەك لیترێك خوێنیان وەردەگرت بەتایبەت بەشى جوگرافیاى زانكۆكان بەگشتی و سلێمانى زۆر بەتایبەتى ..من خۆم خوێندكارى ئەوێ بوم ؟بۆیە دەمانەوێت ئەم یاسایە لەسەر دەرچوانى دواى (2012)وەجێبەجێبكرێت چونكە من یەكەمەكەم 76هەیەوەژمارەمان 121خوێندكاربو من پلەى60مم هەبو ئیتر دەبێت من دەرەجەم چەند بێت تا بخرێمە منافەسەو شتى لەم جۆرانە وەڵا دەرچوان دڵنیاتان دەكەمەوە ئەمە خەوەپێتان وابێت كەلەفۆڕمەكدا لەگەلأ ئەوەى كەنوسراوە فڵانى كورڕى فڵان كەپزیشكى یان ئەندازیارى تەواوركردوە لەخواریشەوەبنوسرێت فڵانى كوڕى فڵان دەرچوى جوگرافیا دامەزرا وەڵاى ئەمە خۆ خەڵە تاندنە. بەهاتنى قیامەت شتى واڕو نادات ؟.داوام لەحكومەت ئەوەیە كەتكایە بەشە كۆمەڵایەتیەكان دابخە كەدەرچوانى دانامەزرێنیتو پێویستت پێیان نیە باشە من تێناگەم لەهەمو كونو كەلەبرێكى ئەم كوردوستانەدا كۆلیژێك بكرێتەوە یەك سەر بەشەكۆمەڵایەتیەكان یەكەم دانەن یەكى نەزانێ ئەزمەى ئەم بەشانەیە لەكوردوستان؟باشە وڵاتێكى وەك میێر لەزانكۆى ئەزهەردا بەشى واهەیە 10بۆ12سالأ وەزیاتریش دادەخات چونكە خلیجیان زۆرە بەڵام لێرە هەرزیاد دەكاو بەشى زیاتریش دەبرێتەشارەكانەوە خەریكە دەبرێتە ناحیەو گوندەكانیشەوە !!بۆ خاترى خوا داى بخەن لەمەزیاتر ئەم بەشانە بێ ئەرزش مەكەن تكایـــــە!!!! وەخاڵێكى تریش كەدەمەوى ئاماژەى پێبكەم ئەوەیەكەڕێژەى بێكارى زۆر لەوەزیاترە كەدەزگاكانى ئامارى ئەم حكومەتە پیشانى دەدەن ..كەپێم وایە ئەمەیش هۆیەكى ترى خەڵتاندنى خەڵكە بەگشتیو دەرچوانە بەتایبەنى!
چونكە ئەوەى ئاماركە دەڵێن كەلەسلێمانیدا ڕێژەى بێكارى 5%بێگومانم هەموى ناڕاستەچونكە تەنها هەڵەبجە بۆئەمسالأ 1400دەرچوى نوسیوە بۆوەرگرتنى بیمەى بێكارى وەمن دەڵێم تەنها لێرە ئەوڕێژەیەى بۆدەردەهێنم ..نەوەك هەموسلێمانى كەپێم وایە لە10%زیاتریشە بەڵام بۆچەواشەكردن كەمى دەكەنەوە.
هیوادارم حكومەت هەرچى زوە بێت بەدەم داواڕەواكانى دەرچوانەوە وحەقى خۆمانمان پێبدات .وەمن دەمەێت بڵێم ئەم سیاسەتەكەئێستا حكومەت دەیكات كەدەستى كردوە بەدورخستنەوەى گەنج لەدامودەزگاكان وەدوریان دەخاتەوە ..چونكە بێلایەنن ..كاریگەرى زۆر خراپى لێدەكەوێتەوە..وەكارێكى واى كردوە كە83%گەنج بێئینتیما بێت بۆهیچ حیزبێكوپارتێكى سیاسى یان بۆوڵاتەكەى !ئەم ڕاپرسیە م لەناوزانكۆى سلێمانى ئەنجام داوە؟.بۆیە درەنگ یان زو دەرچو لەوخەوەبێداردەبێتەوە. زۆر بەجدى داواى حەقى خۆى لەم حكومەتە بێحیكمەتە دەكات..

نوسنى /ئاكۆ دەرەشیشى



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە