وەرزی هاتنی دیمۆکراسی هێشتا نەهاتووە!
Saturday, 05/10/2013, 12:00
1693 بینراوە
چوونکە لە کوردستان مۆدێلی دێمۆکراتی هێشتا لەم دیوی هەورازێکی بەرزو سەخت دا ڕاگیراوە بە تەواوی هەنگاوەکانی نەیتوانیوە ئەو مژدەیە بە هەوادارنی بدات کە داهاتوویەکی نێزیک دیوی دووهەمی هەورازەکە دەکەونوهەرچی خەونو جیهان بینی جوانو بە کەڵک هەیە سەبارەت بە چەمکی دیمۆکراسی ڕەوانەی پاناتایی نیشتیمانێک دەکەن،کە تەواوی تاکەکانی خەونی پێوە دەبینن جگە لە چەند کەسێکی هەلپەرستو خۆ بە فریاد ڕەس زان نەبێت کە قازانجی فەرمانڕەوایی مەستی کردوونو بایەخو گرنگی بە داهاتووی نیشتیمان لە لایان ئەفسانەیە.
لە کوردستان دا دیمۆکراسی سەد ساڵیترو زیاتریش ناچەسپێت ئەگەر بێتو گۆڕانکاری ڕیشەیی لە تەواوی جومگەو لاقو دەستو چاوو مۆخو دەماری ئەو کەسانەدا نەکرێت،کە هەرلە گەڵ ئاشنا بوونیان بە تەمەنی پیری بە بێ گوێدانە یاساو ڕێسا بە کەڵکەکانی بەرەوپێش بردنی کۆمەڵگە،لە خودی خۆیانو وەچەکانیان دەیان سەرۆک دروست بەکەنو بە ووتەو ووشەی ترسناکو کارەسات هاوەرمێشکیان پڕبەکەنو،بە جوانترین ووشەو واتای دیمۆکراسی ئاشنایان نەکەن!
لە کوردستان دا خواستی بە دیمۆکراسی بوونی کۆمەڵگە لە سەرووی نەوەد لە سەدایە،بەڵام ئەوە بە تەنها چارەسەر نی یە کە دە لە سەدەکەیتری فەرمانڕەوایی دەکەن هیچ کەسو لایەنێکی تربۆی نییەو ناتوانێت سەبارەت بە دەستاو دەست کردنی فەرمانڕەواییەکە باسو خواست بکات.ئیتر ئا لەوێدا ترسەگەورەکە واتە بوونی شیرپەنجەیەک لە جۆرە ترسناکەکەی بەرۆکی کۆمەڵگەو تاکی کۆمەڵگە دەگرێت،تەنانەت بە لێدانی تیشکی زەڕە کە تەنها هۆکاروهیوابەخشە بۆ گەڕانەوەو دۆخی ئاسایی جەستە تووشبووەکەی دیمۆکراسی ئەو دەم بێ سوود دەبێتوهیچ بایەخێکی دڵخۆشکەری نابێت.
لە سەرەتای سەرهەڵدانی بزووتنەوەی بەناو نەتەوەیی نەتەوەی کورد سەدان شۆڕش بە ناوو هەڵگری سلاگۆنی جیاواز بونیان هەبووەو هەیەو هەمووشیان بە ناو وبە بەرنامە دیمۆکراسی خواست بوونو هەن،لە هەموو ئەوانەدا یان تواونەتەوە یان لاواز بوونە یان بە هێزو گوڕی جارانەوە لە بوون دانو فەرماڕەوایی ووڵات بەڕێوە دەبەن بە بوونی هەزاران کەمووکورتیو قەیرانی قورسەوە.
چوونکە لەو نیشتیمانەی کە تاکەکانی خەون بەدیمۆکراسی یەوە دەبینن دەست بردن بۆ جەستەی دیکتاتۆر بۆ ئەوەی شوێنگۆڕکێیەکی پێ بکرێت یان داوی لێبکرێت لە گەڵ جەستەی دیمۆکراسی دا یەکتر بناسن هێڵی سورەو جێگەی قبوڵ کردن نییە.!
لە بەشە بە ناو ڕزگارکراوەکەی کوردستانێکی پارچە پارچە کراودا راستە نەیارلە نێزیکەوە بوونی نیەو نەماوە بەڵام لە ڕاستی دا کاریگەرییەکانی ئەوەندە زۆرن مۆرکو پاشماوەکانی لە سەر بیرو جەستەی تاکی کورد نە سڕاونەتەوە بەهۆی هە ماهەنگی نێوان نەیارو ئەومیرانەی میرنشینی باشورن کە هیچ کات لاوازیان بەخۆیانەوە نەبینیوە بە هۆی بەڕێکردنی سیاسەتێکی دووفاقانەی بەسوود بۆ بەرژەوەندی نەیارانی سەربەخۆیی کوردستان،بە بە دژایەتی کردنی چەمکی دیمۆکراسیو سەماکردن لە دەوری کۆشکی بە سووڵتان بوونی تاکڕەوی.
وەک لەڕابردوودا بینیمان کودەتای دوو پارتە دەسڵات دارەکەی هەرێم بە هاودەنگیو پشت گوێخستنی ڕای جەماوەر لە درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم دا،ئەوەی سەلماند تا ئیستاش لەو هەرێمەدا وەرزی چاندنی دیمۆکراسی نەهاتووە،پاش زیاتر لە بیست ساڵو هەمو ئەو بە تاڵانبردنو کارە دزێوانەی کە بوونە هۆی پڕ کردنی گیرفانی بەرپرسەکان بە بێ هیچ لێپرسینەوەیەک.
(گریمان و بزووتنەوەی نیلی پۆشی گۆڕان کە لە توێژی گەنجان پێک هاتووە دەبێتە تیمارکارو جەستەی نیشتیمانێکی تووش بوو بەو شیرپەنجە ترسناکەی کە بەرۆکی گرتووە تیمار دەکات)
پرسە گرنگەکە لەوێدایە ئایا جەستەی لاوازو بەشیرپەنجە تووشبووی سەرانی فەرمانڕەوا توانای خۆگونجاندنیان دەبێت لە گەڵ ئەوچارەسەرە ڕەنگ نیل یەی کە لە لایەن پزیشکە گەنجەکانەوە بەرهەم هاتووە؟!!!